گرافیک دیزاینى ڕۆژنامە ئەلکترۆنیەکان و بەرپرسیارێتییە ئیتیکى و یاساییەکانى

Authors

  • Omer Ahmed Ramadhan College of Humanities, University of Sulaimani , Sulaimani, Kurdistan Region, Iraq
  • Mohammed Jamal Ahmed College of Humanities, University of Sulaimani , Sulaimani, Kurdistan Region, Iraq

DOI:

https://doi.org/10.21928/juhd.v10n3y2024.pp37-46

Abstract

ئامانجى سەرەکى ئەم توێژینەوە زانینى ئاستى پشتبەستنى ڕۆژنامە ئەلکترۆنییەکانە بە گرافیک دیزاین و پەیڕەوکردنى ڕادە و ڕێژەى بەرپرسیارێتى ئیتیکى و یاسایى تێیدا، ئەم توێژینەوەیە لە جۆرى پەسن (وەسفى)یە بە ئامانجى شیکردنەوە و ناساندن و خستەڕووى گرافیکەکان و وەسفکردنى بە شێوەى داتا، پاش شیکردنەوەى لە ڕواڵەت و ناخى بابەتەکان، کۆمەڵگەى توێژینەوە بریتییە لە ڕۆژنامەکانى باس نیوز و پەرەگراف، سامپڵى توێژینەوەکەش بریتییە لە گرافیکەکانى ئەو دوو ڕۆژنامەیە لە بەروارى 1/2/2022 تا 28/1/2023، کە لەو ماوەیەدا بۆ هەریەکێکیان 91 نمونە وەرگیراوە و شیکردنەوەی ناوەڕۆک بۆ نمونەکان کراوە.

توێژینەوەکە گەیشتووە بەو ئامانجەی زۆرێک لە بابەتە ڕۆژنامەنووسییەکان گرافیکى بۆ کراوە، بەڵام لە ئاستى پێویستدا نییە و بەشێک لەو بابەتانەى پێویستیان بە گرافیک بووە گرافیکیان بۆ نەکراوە، هەروەها بە نزیکەیى سەرجەم بابەتە ڕۆژنامەنووسییەکان جگە لە یەک نمونە سەرچاوەى وێنە ئاماژەى پێ نەکراوە، سەبارەت بەوەى تا چەند گرافیکى بابەتەکە گوزارشت لە بابەتە ڕۆژنامەنووسییەکە دەکات، لە نیوە زیاتر زۆر ئاماژەى پێدەکات، بەڵام لەو لایەنەشەوە کە تاڕادەیەک و کەم ئاماژەى پێ دەکات، ٧٣ نمونەی تێدایە، کە نزیک دەبێتەوە لە نیوە، هاوسەنگى لە نێوان یەکە تایپۆگرافیەکانى گرافیکەکانیشدا لە ئاستێکى زۆر باشدایە.

لە بەشێک لە نمونەکاندا پێشێلکاریى ئیتیکى و یاسایى بەدى دەکرێت، لە پێوەری لایەنگرى، نیشاندانى قوربانیان و تۆمەتباران و کەسوکاریان، ئادابى گشتى و بەها کۆمەڵایەتییەکان، جنێودان و تۆمەت خستنەپاڵ و هاندان بۆ تیرۆر و توندوتیژى، بەڵام بەگشتى ڕەچاوى ڕاستگۆیى کراوە، لە هەمان کاتدا وردەکارى تاوان و ئامڕەکانى ئەنجامدانى تاوان بە گشتى نیشان نەدراون و سوکایەتى بە بیروباوەڕ و ئایین نەکراوە و زیان بە ڕێزى ئایین و ئایینزاکان نەگەیەنراوە

References

یەکەم: القرآن الكريم

دووەم: سەرچاوە کوردییەکان

کتێب

ئیبراهیم. ئاریانا. (2018). دیزاینى رۆژنامەوانى، چاپخانەى زانکۆى سەڵاحەدین، هەولێر.

ئەحمەد. بەهادین. (2020). دەربارەى میدیاى ئیسلامى لە هەرێمى کوردستان، لە بڵاوکراوەکانى خاڵ، سلێمانى.

ئەلخەتیب. سەعدە. (2009). ئاستەنگەکانى بەردەم ئازادیى ڕۆژنامەنووسیى لە جیهانى عەرەبیدا، وەرگێڕانى لە عەرەبییەوە: مەم بوهان قانع، لە کتێبە چاپکراوەکانى ڕۆژنامەى چاودێر.

ئەلمەسیرى. محمود. (2022). فەلسەفە هاوچەرخەکانى ڕاگەیاندن لە گۆشەنیگاى ئیسلامییەوە، و. د. دانا ساڵح بەرزنجى، سەنتەرى زەهاوى بۆ لێکۆڵینەوەى فکرى، سلێمانى.

ڕەسوڵ. هێرش. (2009). ئازادى ڕادەربڕین لە ڕۆژنامەنوسییى کوردیدا (1993 ـ 2007)، لە کتێبە چاپکراوەکانى ڕۆژنامەى (چاودێر).

شوانى. ئەرشەد. (2020). میدیاى بەدواداچوون، خانەى موکریانى بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە.

عەبدول. جەمال. (2006). فەرهەنگى ڕاگەیاندن ئینگلیزى ـ عەرەبى ـ کوردى، دەزگاى چاپ و پەخشى سەردەم، سلێمانى.

عەبدولڕەحمان. فرمان. (2009). ستۆرى و بنەما نێودەوڵەتییەکانى کارى ڕۆژنامەگەرى، دەزگاى توێژینەوە و بڵاوکردنەوەى موکریانى ـ چاپخانەى خانى، دهۆک.

فەوزى. سامان. (2020). بنەماکانى یاساى ڕاگەیاندن، لە بڵاوکراوەکانى کتێبخانەى یادگار، چاپى سێیەم، سلێمانى.

قەندى. حسێن. (2008). رۆژنامەوانى تایبەتمەند، وەرگێڕانى لە فارسییەوە: کارزان محەمەد، بەڕێوەبەرایەتى خانەى وەرگێڕان.

محەمەد. کارزان. (2020). بەرپرسیارێتى میدیا و قەیرانەکانى هەرێمى کوردستان، چاپخانەى کارۆ، سلێمانى.

محەمەد. کارزان. (2022). ڕۆژنامەنووس و تاوانەکانى ڕاگەیاندن، لە بڵاوکراوەکانى ناوەندى چاوى کورد، چاپخانەى کارۆ، چاپى سێیەم، سلێمانى.

وەسمان. محەمەد. (2011). لەبارەى ئێتیکى میدیاکارى، بەڕێوەبەرایەتى بڵاوکردنەوەى هەولێر ـ چاپخانەى ڕۆشنبیرى، هەولێر.

توێژینەوە

حەمەئەمین. ئەکرەم. (2018). کاریگەرى نەخشەسازى و دەرهێنانى ڕۆژنامە کوردییەکان لەسەر خوێنەران، تێزى دکتۆرا، هەولێر، زانکۆى سەڵاحەدین، کۆلێژى ئەدەبیات.

پێگەى ئەلکترۆنى:

www.basnews.com

peregraf.com

سێیەم: سەرچاوە عەرەبییەکان

کتێب

أبو عرجە. تيسير. و عبدالله. نسرين. (2014). الأخراج الصحفي الحديث، دار المسيرة للنشر والتوزيع والطباعة، عمان.

جراهام. أيان. (2004). شبكە اتصالات الدولية، ترجمة: مكتبة العبيكان، الرياض.

حجاب. محمد. (2010). مدخل الى الصحافة،: دار الفجر للنشر والتوزیع، القاهرە.

حمەامين. اكرم. (2021). الأخراج الصحفي، دار غيداء للنشر والتوزيع، عمان.

خليل. سمير. (2015). فن الأخراج الصحفي، دار أسامة للنشر والتوزيع، ألأردن ـ عمان.

الدليمي. عبدالرزاق. (2010). الإعلام والصحافة الإلكترونية،: دار وائل للنشر والتوزيع، الأردن ـ عمان.

الرمحين. عطالله. و الجنابي. حارث. (2018). أسس تأثير الدعاية، دار اليازوري العلمية للنشر والتوزيع. عمان.

رمضان. علياء. الصحافة الكترونية وتحرير الفنون الصحفية.

سليمان. زيد. (2009). الصحافى الألكترونية، دار الأسامە للنشر والتوزيع، الأردن ـ عمان.

عبدالعزيز. الحيزان. (2004)، البحوث الاعلامية، أسسها، اساليبها، مجالاتها، مكتبة ملك فهد الوطنية اثناء النشر، طبعة الثانية. الرياض

فضل الله. احمد و حسين. حسين. (2017). الصحافة الالكترونية عناصر البناء و التصميم، مركز البحوث والتواصل المعرفي، المملكة العربية السعودية ـ الرياض.

كنعان. علي. (2014)، الصحافة ألكترونية في ظل الثورة التكنولوجية، دار البازوري العلمية للنشر والتوزيع، الطبعة العربية، عمان.

اللبان. شريف. (2014). الصحافة الإلكترونية دراسات في التفاعلية و تصميم المواقع، دار المصرية اللبنانية، الطبعة الرابعة، القاهرة.

محمود. سمير. (2011). الأخراج الصحفي، دار الفجر للنشر والتوزيع، الطبعة الثانية، القاهرة.

الموسوي. كريم. (2011). أخلاقيات الإعلان، دار ومكتبة البصائر للطباعة والنشر والتوزيع والإعلام، بيروت ـ لبنان.

موسى. بيرق. (2015). فن الإخراج الصحفي لمواقع جرائد الآلكترونية، دار الغيداء للنشر والتوزيع، عمان.

نجم. طه. مناهج البحث الإعلامي،: الكلمة للنشر والتوزيع، مصر ـ الاسكندرية.

چوارەم: سەرچاوە فارسییەکان

کتێب:

دانسى. مارسل. (2018)، فهم نشانەشناسى رسانەها، ترجمە: گودرز میرانى و بهزاد دوران، انتشارات علمى و فرهنگى، تهران.

لنگفورد. مایکل (2010). عکاسى پایە، ترجمە: رضا نبوى،: دانشگاه هنر. تهران.

ویلسن. دیوید. (2010). عکاسى حرفەاى عکاسى سازەها، ترجمە: مهرداد دعوتخواه، سازمان مطالعه و تدوین کتب علوم انسانى دانشگاهها (سمت) مرکز تحقیق و توسعە علوم انسانى. تهران.

Published

2024-07-18

How to Cite

Ramadhan, O. A., & Ahmed, M. J. (2024). گرافیک دیزاینى ڕۆژنامە ئەلکترۆنیەکان و بەرپرسیارێتییە ئیتیکى و یاساییەکانى . Journal of University of Human Development, 10(3), 37–46. https://doi.org/10.21928/juhd.v10n3y2024.pp37-46

Issue

Section

Articles