مەسیحییەكانی كۆیە و بارودۆخیان لە كاتی هێرشی حەرەس قەومی لە ساڵی 1963دا
DOI:
https://doi.org/10.21928/juhd.v9n2y2023.pp37-43الكلمات المفتاحية:
حەرەس قەومی، كۆیە، مەسیحییەكان، هێرش و تاڵانكاری، هەرمۆتەالملخص
مەسیحییەكانی كۆیە و هەرمۆتە بە یەكێك لە پێكهاتە گرنگ و سەرەكییەكانی كۆیە دادەنرێن، بە درێژایی مێژوو و ئێستا پەیوەندی نێوان مووسڵمان و مەسیحییەكانی كۆیە و هەرمۆتە باش بووە و كەمترین كێشە و ناخۆشی لە نێوانیان ڕوویداوە، هەردوولا بە چاوی برایەتی و بەڕێزەوە سەیری یەكتریان كردووە، بە شێوەیەك دەمارگیری ئایینی كاریگەری لەسەر پەیوەندییەكانیان نەبووە و هەردەم بەشێكی دانەبڕاوەی خەڵكی كۆیە بوونە، بۆیە لە زۆربەی ڕووداو و پێشهاتە سیاسییەكاندا لە زەرەر و دەستكەوت هاوشێوەی مووسڵمانەكان بوون.
لە دوای كوودەتای 8ی شوباتی ساڵی 1963ی بەعسییەكان و هاتنە سەر دەسەڵات، هێزێكی میلیشیاییان بە ناوی حەرەس قەومی لە هەندێك خێڵی عەرەب دروست كرد.
حەرەس قەومی لە 10ی حوزەیرانی ساڵی 1963 هێرشیان كردە سەر كۆیە و دەوروبەری و زیانێكی زۆری گیانی و ماددییان بە شارەكە گەیاند، مەسیحییەكانی كۆیەش لەو هێرش و تاڵانكارییە بێبەش نەبوون، گوندی هەرمۆتەی تایبەت بە مەسیحییەكانیش بەر ئەو هێرش و پەلامارە كەوت و خەڵكەكەی ئاوارە بوون و ژمارەیەك كەسی مەسیحییش كوژران و ژمارەیەكی دیكەشیان زیندانی كرد، جگە لەوەی هەرچی ئاژەڵ و كەلوپەلی بە نرخ و گرانبەها بوو دەستیان بەسەرداگرت و تاڵانیان كرد.
ئەم توێژینەوەیە لە پێشەكی و دوو باس پێكهاتووە، باسی یەكەم بە ناونیشانی: كورتەیەكی مێژوویی سەبارەت بە مەسیحییەكانی كۆیە و هەرمۆتە، باسی دووەم تایبەتە بە: مەسیحییەكانی كۆیە و هەرمۆتە لە كاتی هاتنی حەرەس قەومی لە ساڵی 1963دا.
المراجع
یەكەم: نامەی زانكۆیی:
ساڵح، شیلان تاهیر، (2008): كۆیە لە نێوان ساڵان 1958- 1975 (لێكۆڵینەوەیەكی مێژوویی سیاسییە، ماستەرنامەیەكی بڵاونەكراوەیە و پێشكەشی كۆلێژی زانستە كۆمەڵایەتییەكانی زانكۆی كۆیە كراوە.
مام خول، ڕەفیق ڕەحمان، (2022): ڕۆڵی حیزبی شیوعی عێراق لە شۆڕشی ئەیلوول ١٩٦٣- ١٩٧٠ (توێژینەوەیەک لە مێژووی سیاسی)، تێزێکی دكتۆرای بڵاونەكراوەیە و پێشکەشی ئەنجوومەنی کۆلێژی ئاداب لە زانکۆی سەڵاحەددین- ھەولێر کراوە.
دووەم: كتێبەكان:
أ- كتێبە كوردییەكان:
ئەحمەد، زامدار، (2021): سێوە و دڵدار لە چەند دیدارێكدا، چاپخانەی شەهاب، هەولێر.
تەیب، جەمال فەتحوڵڵا، (2008): كۆیە 1918- 1958 (لێكۆڵینەوەیەكی مێژوویی سیاسییە)، چاپی دووەم، چاپخانەی شەهاب، هەولێر.
حەوێزی، تاهیر ئەحمەد، (1982): مێژووی كۆیە، بەرگی دووەم، مطبعة نمیر، بەغدا.
دزەیی، موحسین، (2009): وێستگەكانی ژیانم، وەرگێڕانی: ئیسماعیل بەرزنجی، بەشی دووەم، دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاراس، هەولێر.
دڵزار، ئەحمەد، (2019): بیرەوەریی ڕۆژانی ژیانم، وەزارەتی ڕۆشنبیریی و لاوان، چاپخانەی شەهاب، هەولێر.
ڕەسووڵ، فاتیح، (2003): لە كاروانێكی دوور و درێژدا، سلێمانی.
سلیمان سوور، عەبدولمەسیح، (2021): تێكۆشانی شیوعییەكانی كۆیە، چاپخانەی ئازادی.
شارەزا و حەوێزی و خۆشناو و ئاسنگەر، كەریم و نازم و عوسمان مستەفا و مەجید، (2009): كۆیە لە ڕەوتی شارستانیەتدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی و ڕۆژنامەنووسی و چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، هەولێر.
صلیوە، هاوژین، (2013): مێژووی هەرمۆتە، چاپخانەی زانا، سلێمانی.
كاكە، حەسەن، (2013): هەورازەكانی كاروانی تەمەنم، داڕشتنەوەی فازیل شەوڕۆ، بڵاوكراوەی سەنتەری لێكۆڵینەوە و پەخشی كۆیە، چاپخانەی شەهاب، هەولێر.
نەبەز، جەمال (2007)، كوردستان و شۆڕشەكەی، وەرگێڕانی: كوردۆ، چ3، هەولێر، چاپخانەی منارە.
ب- كتێبە عەرەبییەكان:
جواد، سعد ناجي، (1990)، العراق والمسألة الكردیة 1958-1970، لندن.
دزەیی، محسین، (2002): احداث عاصرتها، دار اراس للطبعة، اربیل.
سیف الدین، الدوری، (2009): علی صالح السعدی (نائب رئیس وزراء ووزیر الداخیلة وسلطة البعث الاولی فی العراق 1963)، الدار العربیة للموسوعات، بیروت، لبنان.
سێیەم: دەستنووسەكان:
تەیب، جەمال فەتحوڵڵا، (2022): پهيوهندى نێوان مووسوڵمانان و مهسيحييهكان له شارى كۆيه (1918-1958) توێژينهوهيهكى مێژويى و كۆمهڵايهتييه، دەستنووس، بڵاونەكراوە.
كوێخا مەمەند، كاوە، (2022): كوێخا مەمەندی كۆیە (جوامێری، چاكەخوازی، بەخشندەیی و ئاشتەوایی 1920- 1995)، دەستنووس، بڵاونەكراوە.
چوارەم: گۆڤارە زانستی و ئەكادیمییەكان:
تەیب و شێخ بزێنی، جەمال فەتحوڵڵا و قارەمان نادر، (2014): مەسیحییەكانی كۆیە (1958- 1991) توێژینەوەیەكی مێژوویی سیاسییە، گۆڤاری زانكۆی كۆیە، ژمارە 33.
پێنجەم: گۆڤار و ڕۆژنامە:
بطروس، ریاض عزیز، (2012): ئاوڕێك لە هەرمۆتەی دوێنی، گۆڤاری شارەوان، ژمارە 1.
تەیب، جەمال فەتحوڵڵا (دكتۆر)، (2012): پێكەوە ژیانی ئایینەكان لە كۆیە (مووسڵمان و دیان و جوولەكە)، گۆڤاری شارەوان، ژمارە 1.
تەیب، جەمال فەتحوڵڵا، (2015): هێرشی حەرەس قەومی بۆ شاری كۆیە و دەوروبەری لە ساڵی 1963دا (توێژینەوەیەكی مێژووییە)، بەشی یەكەم، گۆڤاری كەكۆن، ژمارە 37.
تەیب، جەمال فەتحوڵڵا، (2015): هێرشی حەرەس قەومی بۆ شاری كۆیە و دەوروبەری لە ساڵی 1963دا (توێژینەوەیەكی مێژووییە)، بەشی دووەم، گۆڤاری كەكۆن، ژمارە 38.
شێخانی، عەبدولكەریم، (2015): تاوانەكانی تەها شەكرچی لە 7ی حوزەیرانی 1963 لە شاری كۆیە، گۆڤاری كەكۆن، ژمارە 37.
عەبدولمەجید، ئاراس عەبدولخالق (مافپەروەر)، (2010): كوودەتایە شوومەكەی بەعس و ئاسمانی شاری كۆیە، گۆڤاری كەكۆن، ژمارە 6.
صلیوە، هاوژین، (2013): سێ بابەت لە بارەی گوندی هەرمۆتەوە، گۆڤاری كەكۆن، گۆڤارێكی ڕۆشنبیری گشتی ئازادە لە كۆیە دەردەچێت، ژمارە 26.
شەشەم: چاوپێكەوتنەكان:
عیسا، جەمیل، چاوپێكەوتن، 9/11/2022، هەولێر. ساڵی 1950 لە گوندی هەرمۆتە لەدایكبووە، خاوەن بڕوانامەی دكتۆرایە، دانیشتووی هەولێرە.
كەریم، هورمز عیسا، چاوپێكەوتن، 10/11/2022، كۆیە. ساڵی 1957 لە گوندی هەرمۆتە لەدایكبووە، تا پۆلی ناوەندی خوێندووە. دانیشتووی هەرمۆتەیە.
ڕەسووڵ، ئیبراهیم ئەحمەد، چاوپێكەوتن، 11/11/2022، كۆیە. ساڵی 1939 لە گوندی هەرمۆتە لەدایكبووە، مامۆستای خانەنشینە. دانیشتووی هەرمۆتەیە.
پەترۆس، كەریم ئیدریس، چاوپێكەوتن، 13/11/2022، كۆیە. ساڵی 1945 لە گوندی هەرمۆتە لەدایكبووە، مامۆستای خانەنشینە. دانیشتووی هەرمۆتەیە.
یووسف، سڵێوە حەنا، چاوپێكەوتن، 19/11/2022، كۆیە. ساڵی 1948 لە گوندی هەرمۆتە لەدایكبووە، مامۆستای خانەنشینە. دانیشتووی هەرمۆتەیە.
سلێمان، مەرقۆز عەزیز، چاوپێكەوتن، 19/11/2022، كۆیە. ساڵی 1940 لە گوندی هەرمۆتە لەدایكبووە، مامۆستای خانەنشینە. دانیشتووی هەرمۆتەیە.
پەترۆس، بەفرین عەزیز، چاوپێكەوتن، 12/11/2022، كۆیە. ساڵی 1954 لە گوندی هەرمۆتە لەدایكبووە، تا پۆلی دووی ناوەندی خوێندووە. دانیشتووی هەرمۆتەیە.
مەحموود، حەسەن، چاوپێكەوتن، 12/11/2022، كۆیە. ساڵی 1950 لە گوندی هەرمۆتە لەدایكبووە، نەخوێندەوار. دانیشتووی هەرمۆتەیە.
التنزيلات
منشور
إصدار
القسم
الرخصة
الحقوق الفكرية (c) 2023 Jamal Fathulla Tayeb

هذا العمل مرخص بموجب Creative Commons Attribution-NonCommercial-NoDerivatives 4.0 International License.
