كاریگەرێتی فەیسبوك لەسەر پێكهاتنی رای گشتی

خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی بە نموونە

المؤلفون

  • Adil Hama Arif Muemen بەشی ڕاگەیاندن، کۆلێژی زانستە مرۆییەکان، زانکۆی سلێمانی، سلێمانی، هەرێمی کوردستان، عێراق

DOI:

https://doi.org/10.21928/juhd.v9n2y2023.pp55-62

الكلمات المفتاحية:

كاریگەرێتی، سۆشیاڵ میدیا، فەیسبوك، پێكهاتن، رای گشتی

الملخص

ئەم توێژینەوەیە بەناونیشانی (كاریگەرێتی فەیسبوك لەسەر پێكهاتنی رای گشتی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی بە نموونە)، باس لە دوو گۆڕاو دەكات كە ئەوانیش فەیسبوك و رای گشتین، ڕادەی كاریگەرێتی یەكەم لەسەر دووەم دیاردەكات، ئەویش لەرێی دابەشكردنی فۆرمی راپرسیەوە بەسەر سامپڵی توێژینەوەكەدا، بەئامانجی وەڵامدانەوەی پرسی: ئایا فەیسبوك توانیوێتی دیدێك لای جەماوەرێكی دیاریكراو بسازێنێت سەبارەت بە بابەتێكی دیاریكراو كە لەوەوپێش هیچ زانیارییەك نەبووبێت لەسەری، یان هەبووبێت بەڵام پەرت و بڵاو بووبێت و ئەم رێكی خستبێتەوە یان ئەم گۆڕانی بەسەر دیدەكەدا هێنابێت و دایڕشتبێتەوە؟ توێژینەوەكە دەكەوێتە دوای ئەم ئامانجە و لەكۆتاییدا بەئەنجامی دەگەیەنێت.

ئەم توێژینەوەیە، توێژینەوەیەكی (وەسفی)یە و بۆ تاوتوێكردنی لایەنی (كردەنی)یەكەشی پشت بە ڕێكاری (ڕووماڵكاری/مسحی) بەستراوە و لە ڕێی پیادەكردن و بەگەڕخستنی (ڕاپێوینامە)یەكی تایبەتەوە بۆ ئەو مەبەستە. پرسیارەكان لە خوێندكارانی بەشی راگەیاندن- قۆناغی چوارەم لە زانكۆی سلێمانی كراوە دەربارەی كاریگەرێتی فەیسبوك لەسەر پێكهاتنی رای گشتی.. توێژینەوەكە بەو ئەنجامە گەیشتووە كە فەیسبوك هەندێجار كاریگەریی هەبووە لە پێكهاتنی رای گشتیدا و توانیویەتی كاریگەری لەسەر بۆچوون دابنێت دەربارەی بابەتێكی دیاریكراو، هەروەها هاوكاربووە لە دروستبوونی دیدێكی جێگیرو پتەو لەسەر پرسەكان و هەندێجار توانیویەتی دابینكەری زانیاریی جێ مەبەستیش بێت سەبارەت بە پرسە جیاوازەكان و ئەم دەرەنجامانە لەناواخنی توێژینەوەكەدا بە ژمارە و داتا خراونەتە ڕوو.

المراجع

یەكەم: كتێب بە زمانی كوردی:

گۆدەرزی، سیاوەش (2012) پێشوەچوونە میدیاییەكان، چاپخانەی ئاراس، هەولێر.

ئیبراهیم، عەبدولخالق (2014) میدیای كوردی لەسەردەمی ئاسمانە كراوەكاندا، چاپخانەی موكریانی هەولێر.

عزی، عەبدولرەحمان و. بەهزاد حەوێزی (2012)دەستەواژە نوێیەكانی میدیاو پەیوەندیپێكردن،چاپخانەی رۆشنیری، هەولێر.

سالح، مەجید (2004) بنەما تیۆرییەكانی رای گشتی و راگەیاندن، لە ماڵپەڕی وێكپیدیا بەشێوەی ئەلەكترۆنی بەردەستە.

مەجید، هێمن (2017 - 2018) كۆباسەكانی وانەی دیدی گشتی لە زانكۆی سلێمانی. كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەكان. بەشی راگەیاندن. بۆ ساڵی خوێندنی 2017 – 2018.

دووەم: كتێب بە زمانی ئینگلیزی:

David L.Paletz and others,(2012) 21st Century American Government and Politics, v. 1.0, Duke University Press.

Kotkavuori Veera Anniina (2015) University of Helsinki, Faculty of Social Sciences, Social Psychology, Master's Thesis, October 2015 The role of Facebook and extraversion in the formation and maintenance of individuals’ social capital,

Holtz-Bacha and Strömbäck (2012). Holtz Strömbäck Christina -Bacha and Jesper , Opinion Polls and the Media, Reflecting and Shaping Public Opinion, UK, PALGRAVE MACMILLAN publisher,

سێیەم: ماڵپەڕی ئەلیكترۆنی:

http://beshared.bg/en/News/The-3-main-functions-of-Facebook-posts

https://www.britannica.com/topic/public-opinion

http://www.preservearticles.com/2014071933487/importance-of-public-opinion-in-every-society.html

التنزيلات

منشور

2023-04-17

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

كاریگەرێتی فەیسبوك لەسەر پێكهاتنی رای گشتی : خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی بە نموونە. (2023). مجلة جامعة التنمية البشرية, 9(2), 55-62. https://doi.org/10.21928/juhd.v9n2y2023.pp55-62