ڕۆڵی ڕێنمایکارى پەروەردەیى لەهۆشیارکردنەوەی خوێندکارانی قۆناغی ئامادەیی لەشاری سلێمانی دەرباری مەترسى ماددە هۆشبەرەکان
DOI:
https://doi.org/10.21928/juhd.v11n1y2025.pp49-60الكلمات المفتاحية:
توێژەرى کۆمەڵایەتى، هۆشیارکردنەوە، قۆناغى ئامادەیى، ماددە هۆشبەرەکانالملخص
ئامانجی توێژینەوەکە بریتییە لە دەرخستن و زانینی ڕۆڵی ڕێنمایکارى پەروەردەیى لەهۆشیارکردنەوەی خوێندکارانی قۆناغی ئامادەیی لەشاری سلێمانی دەرباری ماددە هۆشبەرەکان بەگشتى و بەپێى گۆراوى ڕەگەز ولقى زانستى و قۆناغى خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤)، کۆمەڵگەی توێژینەوە بریتییە لە سەرجەم خوێندکارانی قۆناغى ئامادەیى لەسنورى پارێزگاى سلێمانى، کە ژمارەیان (38523) خوێندکارە، نموونەی توێژینەوەکە پێک دێت لە (472) خوێندکار لەوانە (212) خوێندکار لە ڕەگەزی نێر، (260) خوێندکار لە ڕەگەزی مێ، بە شێوەیەکی هەڕەمەکی سادە هەڵبژێردران، توێژەر میتۆدی وەسفی بەکارهێنا بەپێی سروشتی توێژینەوەکە، وێڕای سوود وەرگرتن لە توێژینەوەکانی پێشوو و سەرچاوەکانی دیکە توێژەر فۆرمی ڕاپرسی ئامادەکرد بۆ پێوەرى ماددە هۆشبەرەکان، کەلە(28) بڕگە پێکهاتبوو، بۆ دڵنیابوون لە ڕاستی و شیاوی ئامرازەکە توێژەر هەستا بە جێبەجێکردنی بەسەر ژمارەیەک لە شارەزایان و پسپۆڕانی ڕێگاکانی وانە وتنەوە و پەروەردە و دەروونزانی ،دواتر بۆ دەرهێنانی جێگیری ئامرازەکە ڕیگەى بەنیوەکردن بەکارهێنا ،لەئەنجامدا دەرکەوت کە ڕێژەى ڕاستگۆیی لای شارەزایان بۆ پێوەری ماددە هۆشبەرەکان بریتی بوو لە(%92).
دواتر جێبەجێکرا بەسەر نموونەی بنەڕەتی توێژینەوەکە و توێژەر دەستیکرد بە بەتاڵکردنەوە و شیکردنەوەی وەڵامەکانی خوێندکاران بە بەکارهێنانی بەرنامەی SPSS بۆ زانستەکۆمەڵایەتییەکان و خستنەڕووی ئەنجامی توێژینەوەکە لەگەڵ چەند دەرئەنجام و پێشنیار و ڕاسپاردەیەک، كە گرنگترين دەرئەنجامەكان بريتيى بوون لە:
- ئاستى رولى ڕێنمایکارى پەروەردەیى لەهۆشیارکردنەوەى مادە هۆشبەرەکان لاى خوێندکارانى ئامادەیى لەقۆتابخانەکانى سلێمانى بەشێوەیەکى گشتى نزم دایە.
- جیاوازی ئامارى نییە لاى خوێندکارانى ئامادەیى بەپێى گۆراوى ڕەگەز(نێر و مێ) بۆ پێوەرى مادە هۆشبەرەکان.
- جیاوازی ئامارى هەیە لاى خوێندکارانى ئامادەیى بەپێى گۆراوى لقى خوێندن(زانستى-وێژەیى)بۆ پێوەرى مادە هۆشبەرەکان کەلەبەرژەوەندى لقى خوێندنى زانستى دایە.
- جیاوازى ئامارى نییە لاى خوێندکارانى ئامادەیى بەپێى گۆراوى قۆناغى خوێندن بۆ پێوەرى مادە هۆشبەرەکان.
المراجع
سەرچاوە بەزمانی کوردی
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان(2020 ) ڕێبەری ڕێنماییکارانی پەروەردەیی ، هەولێر .
سیما، محمد ناصر مستەفا (2012) : بەرگری و بەرەنگاری خووگرتویی ماددە هۆشبەرەکان، چاپی یەکەم،
سیوەلی، لقمان (2011 ):سێبەر تلیک، چابخانەی بینایی، چاپی یەکەم، سلێمانی.
على ، محمد قادر(2017 ): کۆمەلناسى پەروەردەیى، چاپى یەکەم ، هەولێر.
کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەرووناسان ، 2015 , ڕێبەری کاری توێژەرانی دەروونی و کۆمەڵایەتی لە قوتابخانەکان ، چ پخانەی وەزارەتی پەروەردە ، هەولێر .
کەریم، عەتای مەلا (2013)،دەرمان و مادە هۆشبەرەکان
هادی، هێمن (2016): خراپ بەکارهێنانی مادەکان (هۆشبەر چییە؟)
همزە، محمود محمد (2022)، ڕۆڵی توێژەرانی کۆمەڵایەتی لە قوتابخانە ئامادەییە حکومی و نا حکومییەکان.
احمد شوقی عثمان( 2015) ڕۆڵی توێژەری کۆمەڵایەتی لە قوتابخانە ئامادەییەکانی شاری هەولێر : توێژینەوەیەکی مەیدانییە ، ماستەرنامەی بڵاونەکراوە ، پێشکەشی بەشی کۆمەڵناسی ، کۆلێژی ئاداب ، زانکۆی سەڵاحەدیین کراوە .
وێپسایتی فەرمی زانکۆی القادسیة (https://qu.edu.iq/art/?page id=50) سەردانیکرا لە 14/3/2024 .
وێبسایتی زانکۆی سلێمانی بەغداد (https://coeduw.uobaghdad.edu.iq/?page id=15011) سەردانیکرا لە 14/3/4202 .
وێبسایتی فەرمی زانکۆی سلێمانی (/http://hum.univsul.edu.iq ) سەردانیکرا لە 2/4/2024 .
سەرچاوە بەزمانی عەرەبی
حسن احمد عبدالمنعم ( 1996) اصول البحث العلمي ( الجزء الاول ) ، مکتبة الاکاديمية ، القاهرة .
حسن، احمد عبدالمنعم ( 1996): اصول البحث العلمي ( الجزء الاول ) ، مکتبة الاکاديمية ، القاهرة .
صالح، مصلح احمد (١٩٩٩ ): قامووس مصطلحاە العلوم الاجتماعیة- الشمامل، الریاض : دار العلوم الکتاب الطباعة والنشر والتوزیع، الریاض، السعودیة.
عيد، حنان عید محمد(1996) : دراسة مقارنة لدور الاخصائي الاجتماعي في المدارس الحكومية و الخاصة ، رسالة ماجستير غير منشورة,مقدمة الى قسم الخدمة الجتماعية ، جامعة القاهرة، مصر.
محمد، هیمن عبداللە (٢٠٠٨): جرائم المخدرات و صبل مکافحتها في القانونین الداخلی و الدوالی ، رسالة ماجستر غیر منشورة مقدمة الی القانوا- جامعة الکویة، قةزای کویة.
مصطفى، مهدي عباس قادر ( 2020): تحديات الخدمة الاجتماعية المدرسية و تطبيقاتها في إقليم كردستان العراق، دراسة ميدانية في مدينة أربيل ، اطروحة دكتوراه غير منشورة ، مقدمة الى قسم علم الاجتماع ، كلية الاداب ، جامعة بغداد.
سەرچاوە بەزمانی ئینگلیزی
Gobby brad J ) 2017 ( :powers of curriculum: sociological perspectives on education , edited by Rebecca walker , oxford university press .
IASSW) 2020( :Illinois State Board of Education & Illinois Association of School Social Work, School Social Work Best Practice Guide, 3rd ed, 2020.
Nasw)2014( : national association of social works: nasw standards for school social worker services , usa , nasw press.
United Nations) 1950:( Universal Declaration of Human Rights Adopted and Proclaimed by the General Assembly of the United Nations on the Tenth Day of December 1948, Final Authorized Text. New York.
سەرچاوە بەزمانى فارسى
نظارت، ناصر(2012): موادخانمان سوز اعتياد، چاپ اونلاين، برگرفتە از سايت گنگرە 60، ایران.
التنزيلات
منشور
إصدار
القسم
الرخصة
الحقوق الفكرية (c) 2025 Hezha Abdulla Hamad

هذا العمل مرخص بموجب Creative Commons Attribution-NonCommercial-NoDerivatives 4.0 International License.
