بارودۆخى کۆمەڵایەتیى سەیدسادق ١٩٥٥-١٩٨٨

المؤلفون

  • Marewan Ibrahim Ahmed به‌شی مێژو، فاكه‌ڵتیی په‌روه‌رده‌، زانكۆی كۆیه‌، هەرێمی کوردستان، عێراق
  • Hoshmand Ali Mahmood به‌شی مێژو، فاكه‌ڵتیی په‌روه‌رده‌، زانكۆی كۆیه‌، هەرێمی کوردستان، عێراق.

DOI:

https://doi.org/10.21928/juhd.v12n2y2026.pp1-15

الكلمات المفتاحية:

کۆمەڵایەتى، سەیدسادق، هۆز، عەشیرەت، دابونەریت

الملخص

سەیدسادق لەبەر بارودۆخە جوگرافیاکەى وایکردووە، بێتە شوێنى نیشتەجێبوونى چەندین هۆز و عەشیرەت وەک (شاترى، شێخ شمایلى، چنگنى، سمایل عوزێرى.....هتد)، ئەمانە ژیانى کۆچەریان هەبووە و خەریکى بە خێوکردنى مەڕو ماڵات بوون، بۆ دەستخستنى  لەوەڕگا بۆ ئاژەڵەکانیان هەتا سنوورەکانى ئێران دەڕۆشتن، بەڵام دواتر کە سەیدسادق ئاوەدانبووە لەبارى ناوچەکە وایکرد واز لە ژیانى کۆچەرى بێنن و لێینیشتەجێ ببن، هەریەکەیان بە جۆرێک کاریان کردووە لە پێشکەوتن و ئاوەدانبوونەوەى شارەکەدا، لە دواى ئەوەى گوندى سەیدسادق بووە ناحیە لە ساڵى ١٩٥٥ هەمووان کاریان کردووە، بۆ ئەوەى شارەکە زیاتر گەشە بکات و لە ماوەیەکى کەمدا مزگەوت و قوتابخانە و نەخۆشخانەى تێدا کرایەوە، بەتێپەڕبوونى کات ژمارەى قوتابخانە و مزگەوتەکان زیادى دەکرد و فەرمانگە حکومییەکانیش لە خزمەتى دانیشتوانى ناوچەکەدا بووە، لە ڕووى دابونەریتەوە ناوچەکە بەگشتى لە ئاستێکى باش دابووە، هەمووان یارمەتیدەرى یەکتربوون و کاروبارەکانیان بەشێوەى بە هەرەوەزى ئەنجام داوە، بەڵام لەلایەن حکومەتى عێراقى و حیزبى بەعس کێشەیان بۆ دروستکراوە و دواجار لە ساڵى ١٩٨٨ شارەکە بە تەواوى خاپوورکراوە و گوندەکانیش هەمووى ڕاگوازراون بۆ کۆمەڵگە زۆر ملێیەکانى نەسر و باریکە ژیان کردن  لەو ناوچەیەدا بەتەواوى وەستاوە.

ئامانج لەم توێژینەوەیە دەرخستنى لایەنى کۆمەڵایەتى شارى سەیدسادقە لە ماوەى ساڵانى (١٩٥٥-١٩٨٨) و شیکردنەوەى زانیاریەکانە  لەڕێگەى میتۆدى زانستیەوە.

المراجع

کتێب/

بە زمانى کوردى

جاف، کەریم بەگى فەتاح بەگ (١٩٩٥)، تەئریخى جاف، بەغداد، دار الکتب و الوثائق.

حەسەن، هیوا مەلا (٢٠١٩)، مێژووى چەند هۆزێکى کورد، سلێمانى، چاپخانەى چوارچرا.

دەروێش، فەرمان حسێن (٢٠٢٢)، جینۆسایدى سەیدسادق، سلێمانى، چاپخانەى حەمدى.

ڕیچ، کلۆدیوس جەیمس (٢٠١٢)، گەشتنامەى ڕیچ بۆ کوردستان ١٨٢٠، و: محەمەد حەمە باقى، دهۆک، چاپخانەى خانى، چ٤.

زەکى، محەمەد ئەمین (١٩٩٤)، خولاصەیەکى تاریخى کورد و کوردستان، سلێمانى، چاپخانەى شڤان، ب٢.

سنندجى، میرزا شکروڵا (٢٠٠٦)، هۆز و تیرە و تایەفەى کورد لە کوردستانى ئەردەڵان، و: ئەنوەر سوڵتانى، سلێمانى، چاپخانەى ژین.

سۆن، مێجەر ئی.بى. (٢٠٠٧)، چەند سەرنجێک دەربارەى هۆزەکانى کوردستانى خواروو، و: نەجاتى عەبدوڵڵا، سلێمانى، چاپخانەى شڤان.

سەجادى، عەلادین (٢٠١٠)، ڕشتەى مروارى، ب،ش، ب٥.

شارەزوورى، ساڵح مەلا موحەمەد (٢٠٢٣)، ماموستا موحەمەد ساڵح شارەزوورى ژیان و بەرهەم هەڵوێستەکانى، هەولێر، نوسینگەى تەفسیر.

شارەزوورى، غەمگین (٢٠١٣)، سەیدسادق لەئامێزى مێژوودا (١٩٤٥-٢٠١٣)، سلێمانى، چاپخانەى شارستان، ب١.

شارەزوورى، غەمگین (٢٠١٥)، هەنگاوێک لەتەمەن، سلێمانى، چاپخانەى شارستان، ب٢.

غەفور، عەبدوڵڵا (٢٠٠٢)، فەرهەنگى جوگرافیاى کوردستان، سلێمانى، چاپخانەى سەردەم.

فیڵد، ئی . جەى . ئار هینرى (١٩٨٦)، هۆزەکانى کورد، و: حسین احمد جاف، بغداد، دار الحریة، ب١.

گەرمیانى، مەلا سۆران (٢٠١٨)، مێژوو و ڕەچەڵەکى جاف، ب،ش.

مودەریس، مامۆستا عەبدولکەریم (١٩٨٤)، بنەماڵەى زانیاران، سنە، چاپخانەى کانى.

مەحمود، سۆران محەمەد (٢٠٢٣)، مێژووى پەروەردە وفێرکردن لە سەیدسادق ١٩٥٢-١٩٨٨، سلێمانى، چاپخانەى کارۆ، ب١.

بە زمانى عەرەبى

بیگ، کریم بێگ فتاح (٢٠١٢)، تأریخ جاف، ت: دکتور محمد على سلطاني، أربیل، انتشارات آراس.

خورشید، فؤآد حەمە (١٩٧٩)، العشائر الکردیة، بغداد، الحوادث.

المحامي، عباس العزاوي (٢٠٠٥)، موسوعة عشائر العراق، لوبنان، الدار العربیة الموسوعات، م٤.

گۆڤار

ڕەمەزان، عومەرى مام (٢٠٠٢)، شارەزوور و کاریگەرى هۆکارى سیاسى لە دابەشبوونى دانیشتواندا (١٩٥٧-١٩٩٧)، گۆڤارى پەیڤ، ژ١٣.

کۆمەڵێ نووسەر، (٢٠٠٨)، گۆڤارى کۆچ گۆڤارێکى وەرزییە، هەولێر، چاپخانەى کوردستان، ژ٩.

دەستنووس

سالار، سەلاح، سەیدسادق پایتەختى شارەزوور مێژووى شارى سەیدسادق لە دروستبوونەوە تا وێرانکردن ١٩٤٦-١٩٨٨.

چاوپێکەوتن

حەوتبرا، سابیر، یەکێکە لە کەسایەتیەکانى هۆزى چنگنى و لە ساڵى ١٩٥٠ لە دایک بووە، ناوبراو ماڵى باوکى یەکێکن لە ماڵانەى کە سەیدسادقیان ئاوەدانکردۆتەوە و شارەزاى باشى هەیە لەسەر شارى سەیدسادق، ئێستا لە ژیان دا ماوە لە شارى سەیدسادق دەژى، بىروارى چاوپێکەوتن، ٢٣/١/٢٠٢٥.

عەلى، فایەق، یەکێکە لەکەسایەتیە دیارەکانى سەیدسادق و لە تیرەى شاتریە و شارەزایە لە مێژووى ناوچەکە لە ساڵى ١٩٥٩ لەدایک بووە ئێستاش لە ژیاندا ماوە لە سەیدسادق دەژى، بەروارى چاوپێکەوتن، ٢٣/٢/٢٠٢٥.

حەسەن، ابراهیم ئەحمەد، یەکێکە لە کەسایەتیەکانى تیرەى شێخ سمایلى لە ساڵى١٩٥٢ لەدایک بووە شارەزایە لە مێژووى ناوچەکە، ئێستا لە ژیاندا ماوە لە گوندى کەچەڵى دەژى، بەروارى چاوپێکەوتن، ١/٤/٢٠٢٥.

محەمەد، خالد، کەسێکى دیارى ناوچەى سەیدسادقە و خەڵکى گوندى کێلەکەوەیە لە ساڵى ١٩٥٧ لەدایک بووە شارەزایە لە مێژووى ناوچەکە ئێستا لە ژیاندایە و لەگوندى کێلەکەوە دەژى، بەروارى چاوپێکەوتن، ٤/٤/٢٠٢٥.

ساڵح، عەلى، یەکێکە لە کەسایەتیەکانى عەشیرەتى چوچانى لە ساڵى ١٩٢٧ لە دایک بووە، ئێستاش لە گوندى دۆڵەچەوت سەربەقەزاى پێنجوێن دەژى، ناوبراو کەسێکە زانیارى مێژووى ناوچەکەى لایە، بەروارى چاوپێکەوتن، ٥/٤/٢٠٢٥.

عەبدوڵڵا، تۆفیق، یەکێکە لە کەسایەتیەکانى تیرەى شێخ سمایلى لە ساڵى١٩٥٧ لەدایک بووە، ئێستا لەگوندى ماو دەژى، شارەزایە لە مێژووى ناوچەکە، بەروارى چاوپێکەوتن، ١٥/٤/٢٠٢٥.

فەتاح، مەحمود ئەحمەد، یەکێکە لە کەسایەتیەکانى تیرەى شێخ سمایلى لە ساڵى ١٩٥٤ لەدایک بووە، ئێستا لەگوندى کەچەڵى دەژى و شارەزاى هەیە لەسەر مێژووى ناوچەکە، بەروارى چاوپێکەوتن ٢٥/٤/٢٠٢٥.

ساڵح، نەخشین عبدالرحمن، یەکێکە لەو ئافرەتانەى لەگوندى کەچەڵى دەژى و لە ساڵى ١٩٥٧ لەدایک بووە، خۆى خەڵکى گوندى شانەدەریە و ئیستا لەگوندى کەچەڵى دەژى، بەروارى چاوپێکەوتن، ١/٥/٢٠٢٥.

سەعید، خاوەر محمد، ئەم ئافرەتە خەڵکى گوندى دێکۆنى سەربە پارێزگاى هەڵەبجەیە، لە ساڵى ١٩٥٦ لە دایک بووە، لە سەرەتاى حەفتاکانى سەدەى ڕابردوو هاتۆتە گوندى کەچەڵى، تا ئێستا لە گوندى کەچەڵى دەژى، بەروارى چاوپێکەوتن، ٥/٥/٢٠٢٥.

زانیارى بڵاکراوە و بڵاونەکراوەى حکومى

- بەڕێوبرایەتى ئامارى سلێمانى، حکومەتى هەرێمى کوردستان –وەزارەتى پلاندانان، دەستەى ئامارى هەرێم، ئامارى تایبەت بە قەزاو ناحیەکان، زانیارى بڵاونەکراوە.

- ساڵنامەى ١٩٩٩ى سلێمانى (١٩٩٩)، حکومەتى هەرێمى کوردستان –وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان.

ئەرشیف

- ئەرشیفى بەڕێوبەرایەتى پەروەردەى سەیدسادق، زانیارى بڵاونەکراوە.

- ئەرشیفى بەڕێوبەرایەتى شارەوانى سەیدسادق، زانیارى بڵاونەکراوە.

- ئەرشیفى قایمقامیەتى قەزاى سەیدسادق، زانیارى بڵاونەکراوە.

توێژینەوەى کۆنفرانس لە گۆڤارى زانکۆى سۆران (بڵاونەکراوە)

- محمد، د.شاد حمید، کریم، د. احمد رفیق (٢٠٢١)، کاریگەرى فراوان بوونى شارى سەیدسادق لەسەر دابەشبونى خزمەت گوزارى پەروەردە، بڵاونەکراوە.

التنزيلات

منشور

2026-04-12

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

بارودۆخى کۆمەڵایەتیى سەیدسادق ١٩٥٥-١٩٨٨ . (2026). مجلة جامعة التنمية البشرية, 12(2), 1-15. https://doi.org/10.21928/juhd.v12n2y2026.pp1-15