چه‌مكی ئازادی له‌نێوان خه‌بات و هۆشیاریدا، به نموونه‌ی شیعریی نوێی كوردی١٩٢٠-١٩٦٥
DOI:
https://doi.org/10.21928/juhd.v12n1y2026.pp119-127الكلمات المفتاحية:
ئازادی، خەباتی سیاسی، تێكۆشان، هۆشیاریی، بەرپرسیارییەتیی ئاكارییالملخص
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه (چه‌مكی ئازادی له‌نێوان خه‌بات و هۆشیاریدا، به نموونه‌ی شیعریی نوێی كوردی - 1920 -1965) تایبه‌ته به شیكردنه‌وه‌ی چه‌مكی ئازادی له شیعری نوێی كوردیدا. له پرسی ئازادی ده‌كۆڵێته‌وه له نێوان خه‌باتی - فیزیكی - سیاسی و هۆشیاری فكریدا. ئامانج لێی شیكردنه‌وه‌ی شێوازی تێگه‌یشتن و مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ مانا جیاوازه‌كانی ئازادی‌دا، كه وه‌ك ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی شیعریی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌بینرێت.
لێكۆڵینه‌وه‌كه له ڕێگه‌ی نموونه شیعرییه‌كانه‌وه، ئه‌وه رۆشنده‌كاته‌وه كه چۆن ئازادی له‌گه‌ڵ مانای ڕزگاری و سه‌ربه‌ستیی سیاسی‌دا، یەكانگیر دەبن. پرسیار له‌وه ده‌كات ئایا چه‌مكی ئازادی وه‌ك ئامانجێكی جه‌سته‌یی، ته‌نیا له چوارچێوه‌یه‌كی سیاسی‌دا شێوه ده‌گرێت؟ یان چه‌مكی ئازادی سنووری به‌رخودانی خه‌باتی فیزیكی تێده‌په‌ڕێنێت؟ كام له ده‌قه شیعرییه‌كان ئازادی به دامه‌زراندنی هۆشیاری تاك و هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی ده‌بینێت؟ ئایا نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی و نه‌بوونی هاوته‌ریبی نێوان ئازادی وه‌ك ئامانجێكی سیاسی و ئازادی وه‌ك پرۆسه‌یه‌یه‌كی گه‌شه‌سه‌ندووی هۆشیاری خودیی و ئاكاری و فكریی، كاریگه‌ری له‌سه‌ر واقیعی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كات؟ چۆن؟ ئه‌گه‌ر ئازادی به مانا فیزیكییه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای قوربانیدان و تێكۆشانی فیزیكی و چه‌كداری بسه‌ندرێت، ئازادی به مانا فه‌لسه‌فی و جه‌وهه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ده‌كرێت دابمه‌زرێت و ده‌ست به گه‌شه‌سه‌ندن بكات؟ ئایا بە دیهاتنی ئازادی سیاسی، لەگەڵ خۆیدا ئازادی ناوەكی و هۆشیاریی تاك مسۆگەر دەكات؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه، هه‌وڵده‌ده‌ین چەمکی ئازادی لە شیعردا، هەم وەک ئامانجی (ڕزگاربوون لە ستەم) و هەم وەک پرۆسەیەک ( قووڵبوونه‌وه‌ی هۆشیاری) بخه‌ینه‌ڕوو. له رێگه‌ی نموونه شیعرییه‌كانه‌وه سه‌ره‌تا چه‌مكی ئازادی له چوارچێوه‌ی خه‌باتی ڕزگاریخوازی سیاسی‌دا ڕوونده‌كه‌ینه‌وه، چونكه به گشتی له شیعری نوێی كوردیدا، بە تایبەت لە دەیەی دووەمی سەدەی بیستەم بەولاوە، ئازادی به به‌رهه‌می قوربانیدان و خۆڕاگری و ئازایه‌تی داده‌نرێت. ئه‌م ده‌قانه تێكۆشانی چه‌كداری و فیداكاریی، وەک ئامرازێکی حەتمی بۆ گەیشتن بە ئازادی نیشتمانی و چارەنووسی نەتەوەیی دەخەنە ڕوو. له چوارچێوه‌ی ئه‌م تێگه‌یشتنه‌دا مانای ئازادی لە ڕێگەی هێماکانی وەک "خوێن"، "شاخ"، یان " مه‌شخه‌ڵ"، "هه‌ڵمه‌ت" قوربانی"..هتد گوزارشتی لێده‌كرێت. دواتر چەمک و مانای ئازادی وه‌ك سه‌ربه‌خۆبوونی هۆشیاریی عه‌قڵی شیده‌كه‌ینه‌وه . هه‌ڵبه‌ته كه‌متر له نموونه‌كانی ته‌وه‌ری پێشتر، به‌شێك له ده‌قه‌كان به‌ده‌ر له ئازادی سیاسی، جه‌خت له گرنگی گه‌یشتن به ئازادی ناوه‌كی ده‌كه‌نه‌وه، كه په‌یوه‌سته به هۆشیاری رۆحیی تاك و له ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیاریه‌تییه ئاكاریی و ئۆنتۆلۆجییه‌كانی بوونی مرۆڤ. زۆرجار له ڕێگه‌ی هێما و میتافۆره‌كانی وه‌ك "ڕووناكی، عیشق، هه‌ڵاتنی خۆر، نەسیم، ئاسۆ، هه‌وای ئازادی.. هتد " گوزارشتی لێكراوه.
المراجع
ئاگرین، عەبدوڵا. (1996). شیعری سیاسی کوردی لە باشووری کوردستان (لە یەکەم جەنگی جیهانییەوە تا ڕاپەڕینی شەشی ئەیلوولی، بەردەرکی سەرایی شاری سلێمانی 1918-1930). ماستەرنامە.
ئەبریشەمی، عەبدوڵا. (بەبێ ساڵی چاپ). نەتەوەخوازی. وەرگێڕانی: سەلاحەدین ئاشتی. چاپخانەی شڤان.
بێخود، مەلا مەحمودی موفتی. (1970). دیوانی بێخود. بەغدا: چاپخانەی سەلمان ئەلئەعزەمی.
بێشکچی، ئیسماعیل. (2019). بزاڤێن داگیرکەران لەسەر دابەشکردنی کوردستانێ 1915-1925. دھۆک: زانکۆی دھۆک، سەنتەری بێشکچی بۆ ڤەکۆلیننی مرۆڤایەتی.
بێکەس، فایەق. (1986). دیوانی بێکەس. چاپی سێیەم. بەغدا: چاپخانەی ئەلادیب.
ساڵح، مەجید.( 2016) بیری نەتەوەیی لای شێخ نووری، کتێبخانە گشتییەکان، سلێمانی.
شارەزا، کەریم مستەفا. (2016). دیوانی شارەزا. هەولێر: چاپخانەی شەهاب.
شەرەفکەندی، سادق. (2012). کورتە مێژووی بزووتنەوە نەتەوەییەکانی کورد. وەرگێڕانی: تەها عەتیقی. چاپی دووەم. هەولێر.
شێخ ساڵح، شێخ نوری. (2008). دیوانی شیعری. کۆکردنەوەی: ئازاد عەبدولواحید. بەرگی یەکەم، چاپی دووەم. هەولێر: ئاراس.
قانع. (1979). دیوانی قانع. سلێمانی: چاپخانەی زانکۆی سلێمانی.
قەفتان، ساڵح. (2004). مێژووی گەلی کورد. چاپی دووەم. وەزارەتی ڕۆشنبیری.
کانت، ئیمانوئێل. (2007). دانانی بنەمای میتافیزیکی ئاکار. وەرگێڕانی: د. حەمید عەزیز. هەولێر: چاپخانەی ئاراس.
کچە کورد، زەینەب مەلا رەئوف خادم سەجادە. (2018). دیوانی زەینەب خان. هەولێر: چاپخانەی ڕۆژهەڵات.
گۆران. (1980). سەرجەمی بەرهەمی گۆران. بەرگی یەکەم. بەغدا: چاپخانەی کۆڕی زانیاری عێراق.
میسری، محمد دلێر ئەمین. (2004). ڕۆژنامەنووسیی کوردی و بزووتنەوەی ئەدەبی لە سایەی یەکەمین دەسەڵاتی سیاسی کورد. سلێمانی: وەزارەتی ڕۆشنبیری.
میل، جۆن ستیوارت. (2016). لەبارەی ئازادییەوە. وەرگێڕانی: ئاوات ئەحمد سوڵتان. سلێمانی: ناوەندی ئەندێشە. بە بەراورد لەگەڵ وەرگێڕانە عەڕەبییەکەی: جون ستیوارت میل، حول الحرية، اعلانات الشرقية، مصر.
هێمن. (2012) دیوانی هێمن سەرجەم شیعرەكانی مامۆستا هێمن، چاپی یەكەم. كوردستانی ئازاد.
لوك، جون، مقالتان فی الحكم المدني، ترجمة: ماجد الفخري، ،اللجنة الدولية لترجمة الروائع، بيروت،1959.
نوار، د. عبدالعزيز سليمان و نعنعى، د. عبدالمجيد ، تاريخ المعاصر الاوروبا من الثورة الفرنسية الی الحرب العالمية الثانية ،دار النهضة العربية، بيروت، 2014.
به زمانی ئەڵمانی:
-Kant Immanuel , Was ist Aufklärung?l. Herstellung und Vefrlag:
CreateSpace,North CharlestonImmanuel . 2016
التنزيلات
منشور
إصدار
القسم
الرخصة
الحقوق الفكرية (c) 2026 Mahabad Azad Muhammad

هذا العمل مرخص بموجب Creative Commons Attribution-NonCommercial-NoDerivatives 4.0 International License.
