بەكارهێنانی هاوكۆلكەی نزیكترین دراوسێ و پشتێنەی كاریگەر بۆ شیكردنەوەی شێوازی دابەشبوونی خزمەتگوزاری فێركاری لە شاری سەیدسادق

المؤلفون

  • Hersh Sabir Saeed بەشی جوگرافیا، کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکان، زانکۆی سلێمانی، سلێمانی، هەرێمی كوردستان، عێراق
  • Bayan Ali Hussein بەشی جوگرافیا، کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکان، زانکۆی سلێمانی، سلێمانی، هەرێمی كوردستان، عێراق

DOI:

https://doi.org/10.21928/juhd.v12n2y2026.pp213-227

الكلمات المفتاحية:

خزمەتگوزاری فێركاری، نزیكترین دراوسێ، پشتێنەی كاریگەر، شێوازی دابەشبوون، شاری سەیدسادق

الملخص

خزمەتگوزارییە فێركارییەكان بە بەشێكی گرنگ لە خزمەتگوزترییە كۆمەڵایەتیەكان دادەنرێت و بایەخ و گرنگی تایبەتی هەیە لە ڕووی دابەشكردن و شێوە و شوێنی دامەزراوە فێركارییەكان و بە رزكردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری تاكەكەكانی كۆمەڵگە، دابەشبوونی خزمەتگوزاری فێركاری بە شێوەیەكی هاوسەنگ و زیادكردنی ژمارەی دامەزراوە فێركارییەكان لە شارەكەدا یارمەتیدەرێكی باش دەبێت بۆ ئەوەی سەرجەم گەڕەكەكان خزمەتگوزارییەكەیان پێ بگات، بۆ گەیشت بە ئامانجی توێژینەوەكە پشت بەستراوە بە چەند ئامرازێكی ئاماری چەندێتی كە لە سیستەمی زانیارییە جوگرافیەكاندا هەیە وەك (هاوكۆلكەی نزیكترین دراوسێ) و(پشتێنەی كاریگەر) بۆدیاریكردنی شێوازی دابەشبوون و پاشان شیكردنەوەی ئەنجامەكان و دیاریكردنی ئەو هۆكارانەش كە كاریگەربوون لەسەر ئەو دابەشبوونە، بۆ ئەم مە بەستەش پشتمان بە داتای خوێندنی ساڵی(2024-2025)بەستووە، لە ئەنجامی بەكارهێنانی هاوكۆلكەی نزیكترین دراوسێ بۆ خزمەتگوزاری قێركاری بە گشتی لە شاری سەیدسادق بۆمان دەركەوتووە كە شێوازی دابەشبوونی ئەم خزمەتگوزارییە (مەیلەو هەڕەمەكییە)، هەروەها لە پاش بەكارهینانی (پشتێنەی كاریگەر) كەبۆ نیشاندان سنوری پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكە بە پشت بەستن بەو دەوربەری كە خوێندكار دەیبڕێت بۆمان دەركەوتووە كە زۆرترین ڕووبەری پشتێنەی كاریگەرلە ناو سنوری شارەكە لە قۆناغی ئامادەیی ئەكادمیدایە كە (124.3)  هێكتار،  كە مترین ڕووبەری پشتێنەكە لە قۆناغی باخچەی منداڵانەدایە كە (113.0) هێكتارە، لە كۆتایی توێژینەوەكە وەك ڕاسپاردە داوامان كردووە كە پشت بە پێوەرەكانی پلاندانان ببەسترێ بۆ زیادكردنی ژمارەی دامەزراوە فێركارییەكان، بە جۆریك كە لەگەڵ ژمارەی دانیشتوان و خوێندكاردا بگونجێ.

المراجع

سەچاوەكان بە زمانی كوردی:

كتێب:

كاكەڕەش، هۆشمەند جوهر عباس، 2019، شیكردنەوەی توانستی دابەشبوونی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان لە قەزای شەقلاوە، چاپی یەكەم، هەولێر.

مصطفى، فاطمه قادر، 2020، جوگرافیای خزمەتگوزاری، چاپی یەكەم، چاپخانەی جەنگەڵ.

گۆڤاری ئەكادیمی:

حمە علی، هەردی عبدالرحمن، 2024،بەكارهێنانی چوارگۆشەی كای و هاوكۆلكەی نزیكترین هاوسێ بۆ شیكردنەوەی شێوازی دابەشبوونی خزمەتگوزاری ئاینی لە شاری هەڵەبجە، گۆڤاری زانكۆی هەڵەبجە، ژمارە(9) .

كریم واحمد، محمد مهدی ;ئامانج فواد، 2019، "هەڵسەنگاندنی خزمەتگوزاری فێركاری ئامادەیی لە شاری كەلار"دا، گۆڤاری زانكۆی گەرمیان، ژمارە (5).

نامەو تێزەكان:

حمەعلی، هەردی عبدالرحمن، 2016، دابەشبوونی خزمەتگوزاری فێركاری لە شاری هەڵەبجە، نامەی ماستەر(بڵاونەكراوە)، كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەكان، زانكۆی سلێمانی.

گۆران، باسم قاسم سلێمان، 2022، شیكردنەوەی جوگرافی بۆ خزمەتگوزارییە كۆمەڵایەتیەكان لە شاری بەردەڕەش بە بەكارهێنانی سیستەمی زانیارییە جوگرافیەكان(GIS)، نامەی ماستەر(بڵاونەكراوە)، كۆلێژی ئاداب، زانكۆی سەلاحەددین- هەولێر.

محمد، نامدار محمد علی حاجی، 2022، دابەشبوونی جوگرافی خزمەتگوزاری فێركاری لە شاری كەلار، نامەی ماستەر(بڵاونەكراوە)، كۆلێجی زمان و زانستەمرۆڤایەتیەكان، زانكۆی گەرمیان.

داتای دەزگا حكومییەكان:

حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی پلاندانان، بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی، بەشی Gis، داتای بڵاونەكراوە، ساڵی 2024

حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەڕیوەبەرێتی شارەوانی سەیدسادق، بە شی نەخشەدانان، داتای بڵاونەكراوە، ساڵی 2024.

لیژنەیەكی تایبەت لە وەزارەتی پەروەردە، 2009، سیستەمی قوتابخانە بنەڕەتیەكان، چایخانەی وەزارەتی پەروەردە، هەولێر.

وەزارەتی پلاندانان، دەستەی ئاماری هەرێم، بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی، ژمارەی پێشبینكراو دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان و قەزا وناحیەكان بۆ ساڵی 2024.

سەرچاوە بەزمانی عەرەبی:

الكتاب

صفر، زين العابدين علي، 2015، تخطيط المدن (أسس ومفاهيم وتطبيقات)، دار الوضاح للنشر، عمان⁄ الأردن.

المجلات:

مصطفى، فاطمة، 2024، التوزيع الجغرافي للخدمات الدينية في مدينة قلعةدزة ( دراسة في جغرافية الخدمات)، مجلة ديالى للبحوث الإنسانية، عدد (99).

الرسائل والاطاريح:

ابوصلاح، محمد صلاح مصطفى، 2016، التحليل المكاني اللخدمات التعلمية و الصحية في محافظة طوباس، رسالة ماجستر(غيرة منشورة)، كلية الآداب، جامعة الكوفة.

حسین، بیان علی،2009، التحلیل الجغرافي الآتجاهات النمو الحضري في محافضة السليمانية، اطروحة دكتورا (غيرةمنشورة)، كلية علوم الآنسانية، قسم الجغرافية، جامعة السليمانية.

رواندزى، عمر حسن حسين، 2006، التحليل المكانى والوظيفي للخدمات التعلمية في مدينة سوران باستخدام نظم المعلومات الجغرافية(Gis)، رسالة ماجستر، كلية الاداب، جامعة صلاح الدين.

صالح، عمر احمد الزاكي، 2018، تقيم التوزيع المكاني لخدمات التعليم العام باستخدام تقنيات نظم المعلومات الجغرافية و الاستعشار عن بعد (دراسة تطبقية على محلية بحري)، أطروحة الدكتوراره(غيرة منشورة)، كلية الدراسات العليا والبحث العلمي، جامعة شندي – سودان.

عبداللە، تحسین هادي فضيل، 2021، تقييم كفاءة المجتمعية في مدينة الحمزة، رسالة ماجستر(غيرة منشورة)، كلية الاداب، جامعة القادسية.

محمود،ريبوار سعيد، 2013، التحليل المكاني لخدمات التعليم الثانوي في مدينة كركوك، رسالة ماجستر، كلية الآداب، جامعة صلاح الدين.

المجمعي، محمد حسن علي، 2022، التحليل المكاني لتوزيع وكفاءة الخدمات التعلمية في ناحية الاسحاقي لسنة 2020، رسالة ماجستر(غيرة منشورة)، كلية التربية، جامعة سامراء.

یوسف، طاهرجمعة طاهر، 2007، التحليل المكاني الخدمات التعلمية في مدينة نابلس با ستخدام نظم المعلومات الجغرافية(GIS)، رسالة ماجستر (غيرمنشورة)، كليا الدراسات العليا، جامعة النجاح الوطنية نابلس، فلسطين.

سەردانی مەیدانی

سەردانی مەیدانی توێژەر بۆ ناوچەی توێژینەوە بە مەبەستی دۆزینەوەی شوێنی گەردوونی دامەزراوە فێركارییەكان لە لە ڕێكەوتی 1/2 بۆ 10/2/2025.

التنزيلات

منشور

2026-06-09

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

بەكارهێنانی هاوكۆلكەی نزیكترین دراوسێ و پشتێنەی كاریگەر بۆ شیكردنەوەی شێوازی دابەشبوونی خزمەتگوزاری فێركاری لە شاری سەیدسادق. (2026). مجلة جامعة التنمية البشرية, 12(2), 213-227. https://doi.org/10.21928/juhd.v12n2y2026.pp213-227

الأعمال الأكثر قراءة لنفس المؤلف/المؤلفين