كێلە نەخشێندراوەكانى گۆڕستانى شێخ سلێمان لە گوندى یاڵانپێ– خورماڵ

(توێژينەوەيەكى هونەرى، شيكارى، مەيدانييە)

المؤلفون

  • Ikrram Sherwan Hussein بەشى مێژوو، كۆلێجى زانستە مرۆڤايەتييەكان، زانكۆى هەڵەبجە، هەڵەبجە، هەرێمى كوردستان، عێراق
  • Rzgar Jawad Majeed ماستەر لە شوێنەواری ئیسلامی
  • Shahram Sherwan Hussein ماستەر لە مێژووی دێرین
  • Bakhan Qadr Ahmed بەشی کۆمەڵایەتی، کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت، زانکۆی هەڵەبجە، هەڵەبجە، هەرێمی كوردستان، عێراق

DOI:

https://doi.org/10.21928/juhd.v12n2y2026.pp154-164

الكلمات المفتاحية:

خورماڵ، یاڵانپێ، شێخ سلێمان، كێلى گۆڕ، نەخش و نووسين

الملخص

یاڵانپێ يەكێكە لە گوندە دڵگير و جوانەكانى هەورامانى باشوورى كوردستان، ڕاستەوخۆ لە بەشى باكوورەوە دەڕوانێت بەسەر قەزاى خورماڵدا و (4.5 كم) لێيەوە دوورە، كۆتا گوندى هەورامانى بەشى باشوورى كوردستانە بە شێوەزارى هەورامى بدوێن، يەكێكە لە گوندە دێرينەكانى كوردستان بە گشتى و هەورامان بە تايبەتى، ناوچە دێرين و شوێنەوارييەكانى گوندەكە لەوانە: (ئەشكەوت، گۆڕستان، قەڵا و ... هتد) پشتڕاستى ئەم وتەيە دەكەنەوە.

يەكێك لە گرنگترين شوێنەوارەكانى گوندەكە كە تاوەكو ئێستەش ناوی زیندووە و مێژووى لەسەر زارى دانيشتوانى ناوچەكە سەرباسە بريتييە لە گۆڕستانى شێخ سلێمان، دەكەوێتە دامێنى گوندەكە بە نزیکەی (340م)، لە سەدەى (12ك/18ز) شێخ سلێمان لە گوندى تەڕاتەوەنەوە بە مەبەستی بانگەوازی ئایینی ئیسلام ڕوو دەكاتە یاڵانپێ و تيايدا نيشتەجێ دەبێت، هەر زوو دەبێتە كەسايەتييەكى ديارى ناو خەڵكى و ڕێز و پلەو پايەيەكى بەرزى دەبێت، پاش ئەوەی لە شەڕێكدا بەرامبەر سەفەوييەكان لە دۆڵى چاڵە ڕەش (كلكەى نەزرگا) کە دەکەوێتە سنووری گوندەکە سەرى دەپەڕێنرێت و لاشەکەی ون دەبێت، سەرەکەی بە تەنها دەهێنرێتەوە بۆ ئەم گۆڕستانەو تێیدا دەنێژرێت، پاشان ئەندامانى بنەماڵەكەشى بە هەمان شێوە پاش مردنيان لە دەوريدا دەنێژرێن و گۆڕستانەكە دەناسرێت بەناوییەوە.

گۆڕستانەكە ژمارەيەكى زۆر گۆڕى تێدايە، بەڵام ئەوەى مەبەستى توێژينەوەكەى ئێمەيە ئەو كێلانەن ڕووەکانیان نەخشێندراوە بە نەخش و نووسین، كە لە ئێستەدا چوار دانە كێلی ساغ و چوار كێلی نیوە شکاو و چوار پارچەی بچوکن.

ئامانج لەم توێژينەوەيە بريتييە لە: دەرخستنی مێژوو و گرنگی ئەم گۆڕستانە، بەدیاریکراوی ئەو گۆڕانەی کێلەکانیان نەخشێندراون، بێگومان پاڵپشت بە تايبەتمەندى نەخش و نيگار و جۆرى خەت و كێل و ئەو كەسايەتییانەی ناویان تۆمارکراوە لەسەر ڕووەكانیان، بێگومان ئەمانەش تێكڕا دەرخەرى بەشێكى گرنگى مێژووى ناوچەكە بە گشتى و گوندەكە بە تايبەتی پیشان دەدەن، چونکە ئەم کەسایەتییانە بەشێکی گرنگی مێژووی ئایینی و کۆمەڵایەتی و سیاسی ناوچەکە پێک دەهێنن.

المراجع

کتێب:

ئيدريسيان، غوڵامعەلى. (2019). مێژووى لەمێژينەى كورد و كوردستان، وەرگێڕانى لە فارسيەوە: عەدنان بەرزنجى، چاپی يەكەم، سلێمانى، چاپخانەى سەردەم.

بێدار، جمال حبيب الله. (٢٠١٠). فەرهەنگى وشەنامە هۆرامى - كوردى ناوەڕاست، هەولێر، بڵاوكراوەى ئەكاديمياى كوردى ژمارە 78.

زەڵمى، ئيبراهيم حاجى. (٢٠٠٨). خورماڵ لێكۆڵينەوەيەكى سۆسيۆئەنثرۆپۆلۆجيە، بەرگی یەکەم.

زەڵمى، ئەمين حاجى، موحەمەد، ئاراس ڕەفيق. (٢٠٢١). هەورامان ناسنامەى كولتوورى گوندەكانى، بەرگى يەكەم، ناوچەى شەميان، چاپخانەى سيما، چاپى يەكەم.

كەريم، ڕزگار. (2010). فەرهەنگى دەريا، (عەرەبى – كوردى)، تهران، بەرگى دووەم، چاپى دووەم، چاپخانەى مەهارەت.

مستەفا، مەهدى جەلال، حەمە شەريف، جەزا شۆڕش. (2023). نەخشى كێلە كەلەپورييەكانى گۆڕستانى بابا ناواز (ناوس) لە گوندى سەرگەت، توێژينەوەيەكى مەيدانى شيكارى، شوێنەوار و كەلەپور ميرات و ناسنامەى گەلەكەمانن، توێژينەوەكانى يەكەم ديدارى زانستى مامۆستا عەبدولڕەقيب يوسف، زاموا، دڵشاد عەزيز، سديق، شاخەوان، چاپخانەى كارۆ، سلێمانى.

مەلا عەبدولكەريمى مودەڕیس. (١٣٨٩). بنەماڵەى زانياران، بەرگى يەكەم و دووەم، چاپى يەكەم، تاران.

هەورامى، هدايت -مەلا زادە-. (٢٠٢٣). هەورامان و گوندەكانى هەورامان، بەرگى سێيەم، چاپى يەكەم.

یاڵانپێی، ڕەزوان. (٢٠٢٥). یاڵانپێ لەنێو دڵی سروشت و هەمبانەی مێژوو و ڕازی فەرهەنگدا، سلێمانی، چاپى يەكەم.

نامەى ئەکادیمی:

بەرزنجى، مهدى جلال مصطفى. (2024ز). "هونەرى نەخش و نووسينى سەر بەرد لە ناوچەكانى نێوان زێى بچووك و ڕووبارى سيروان له سەدەى (12-14ك/ 18-20ز) نمونەی هەڵبژێردراو-توێژينەوەيەكى شیکاری مەيدانيە"، نامەيەكى دكتۆراى بڵاونەكراوەيە، هەولێر، زانكۆى سەلاحەدين.

مەجيد، ڕزگار جەواد. (2023ز). "شوێنەوارەكانى ناوچەى سەنگاو و گۆڕەكانى گوندى جامڕێز – وەک نمونە (توێژينەوەيەكى هونەرى و مەيدانى و بەراوردكاریە)"، نامەيەكى ماستەرى بڵاونەكراوەيە، سلێمانى، زانكۆى سلێمانى.

چاوپێكەوتنەکان:

حەبيب سۆفى ئەمين حاجى حەمەزەمان، لە دايك بووى 1970، مامۆستاى ئايينى، كات و بەروارى چاوپێكەوتن: يەكشەممە ٠٥:٠٠ ـى پاش عەسری 1/9/2024.

عوسمان حەمە ڕۆستەم، لە دايك بووى ١٩٥٤، پیاوماقوڵی گوندی یاڵانپێ، كات و بەروارى چاوپێكەوتن: هەیینی ٠٨:٠٠ ـى شەوی ١٨/١٠/٢٠٢٤.

موحەممەد غەفار حەمەزەمان، لە دايك بووى 1969، مامۆستای قوتابخانە، كات و بەروارى چاوپێكەوتن: پێنج شەممە 10:30 ـی پێش نيوەڕۆی 3/4/2025.

سەردانى مەيدانى:

هەيينى 1/3/2024، كات: 3:30 پێش عەسر.

دووشەممە 17/6/2024، كات: 6:30 پێش ئێوارە.

پێگەى ئەليكترۆنى:

بەرنامەى شوێنەوار- گوندى ياڵانپێ – كەناڵى (Sterk TV) ، بەرواری سەردانی بەستەر 6-7-2023

https://youtu.be/P-Mb0F30LOM?si=H5quyclb5KLN-3bh

گوندى ياڵانپێ Gundi Yalanpe كەناڵى (ARYEN TV)، بەرواری سەردانی بەستەر ١٠/١٢/202٤.

https://youtu.be/93LCKtslJu4?si=XCoJkfKohr9L8b8L

گوندى ياڵانپێ – هەورامان نيوز، بەرواری سەردانی بەستەر ١٠/١٢/202٤.

https://youtu.be/occIBXziJPY?si=eRv7IiG0356CzDZj

بابەتێکی بەڕێز (سامان ناميق) لەسەر گۆڕستانى شێخ سلێمان و كێلە نەخشێنراوەكانى، بەرواری سەردانی بەستەر ٧/4/2025.

https://www.facebook.com/share/p/18U7KPZAS3/?mibextid=qi2Omg&mibextid=qi2Omg

https://earth.google.com/web .

التنزيلات

منشور

2026-05-14

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

كێلە نەخشێندراوەكانى گۆڕستانى شێخ سلێمان لە گوندى یاڵانپێ– خورماڵ : (توێژينەوەيەكى هونەرى، شيكارى، مەيدانييە) . (2026). مجلة جامعة التنمية البشرية, 12(2), 154-164. https://doi.org/10.21928/juhd.v12n2y2026.pp154-164