هۆکار و پاڵنەرەکانی ململانێی نێوان بەهای ئایینی و بەهای پارە لە کرداری کۆمەڵایەتیدا
توێژینەوەیەکی شیکارییە
DOI:
https://doi.org/10.21928/juhd.v12n2y2026.pp189-197الكلمات المفتاحية:
هۆکار و پاڵنەرەکان، کرداری کۆمەڵایەتی، بەهای پارە، بەهای ئایینی، ململانێی بەهاکانالملخص
کرداری کۆمەڵایەتی وەک بابەتی سەرەکی توێژینەوە لە کۆمەڵناسیدا لە لایەن کۆمەڵناسی ئەڵمانی (ماکس ڤێبەر)ەوە دەستنیشان کراوە. ڤێبەر بۆ تێگەیشتن لە ئەنجامدانی کرداری کۆمەڵایەتی گرنگی بە مانا-خودییەکانی کردار دەدات. لە کاتێکدا کۆمەڵناسی ئەمریکی (تاڵکۆت پارسۆنز)، کە کاری لەسەر تەواوکردنی تیۆرییەکانی ڤێبەر سەبارەت بە کرداری کۆمەڵایەتی کردووە، لەپاڵ مانا-خودییەکاندا گرنگی بە ئاڕاستەی پاڵنەر و بەهاکان داوە. کۆمەڵناسی ئیتاڵی (پاریتۆ)ش بۆ ڕوونکردنەوەی کرداری کۆمەڵایەتی کاری لەسەر نیشتوو و لێوەرگیراوەکان کردووە. لەپاڵ ئەوانیش سود لە چەمکەکانی منی بکەر و منی کۆمەڵایەتی (هێربەرت مید) بینراوە بۆ گەیشتن بە وەڵامی پرسیاری بۆچی بەهای ئایین و بەهای پارە لە کرداری کۆمەڵایەتیدا بە شێوازی دژبەیەک دەردەکەون؟ کە پرسیاری سەرەکی توێژینەوەکەیە. ئەنجامی گشتی توێژینەوەکەش ئەوەیە، کە هێزی بەهای پارە هاوشێوەی بەهای ئایینی ڕۆڵی هەیە لە کرداری کۆمەڵایەتیدا.
المراجع
ئەدیبی، دکتۆر حسێن و ئەنساری، دکتۆر عبدالمعبود، ٢٠٢٤، تیۆرەکانی کۆمەڵناسی، و. سوارە سەباح، چاپی یەکەم، هەولێر: ناوەندی فێربوون.
کوزەر، لویس، ٢٠٢٣، ژیان و هزری گەورە کۆمەڵناسان، و. هەورامان فریق، چاپی دووەم، بەرگی سێیەم، سلێمانی: چاپخانەی پاندا.
دیلانی، تیم، ٢٠١٧، تیۆرییە کلاسیکەکانی کۆمەڵناسی، چاپی یەکەم، و. خالید شێخی، سەقز: چاپخانەی بیریار، ل. ٢٧٩.
خەمەش، د. مەجدەدین عومەر خەیری، ٢٠١٢، کۆمەڵناسی-بابەت و میتۆد، و. د. عبداللە خورشید، د. عبداللە اسماعیل و ئەوانی تر، هەولێر: چاپخانەی ڕۆژهەڵات.
السماطوطی، د. نبیل، ٢٠٢٢، بونیاتنانی تیۆری لە کۆمەڵناسیدا، و. ئارام ئەمین شوانی، چاپی یەکەم، هەولێر: ناوەندی فێربوون.
ئەبراش، ئیبراهیم، ٢٠١٣، میتۆدەکانی توێژینەوە لە کۆمەڵناسیدا، وەرگێڕانی دیدار ئەبوزێد، چاپی یەکەم، هەولێر: چاپخانەی ڕۆژهەڵات.
کریب، ئیان، ٢٠٠٨، تیۆری کۆمەڵایەتی لە پارسۆنزەوە تا هابرماس، و. ڕێبین ڕەسول یئسماعیل، چاپی یەکەم، (ب.ش): چاپخانەی ڕوون
ئەلحەسەن، د. ئیحسان محەمەد، ٢٠١٨، ڕابەرانی هزری کۆمەڵایەتی، چاپی یەکەم، سلێمانی: ئەندێشە.
ئیستۆپ، ئانتۆنی، ٢٠١٩، نەست لە دەرونشیکاریی فرۆید و لاکان دا، و، وەلید عومەر، چاپی یەکەم، سلێمانی: ناوەندی ڕەهەند.
تيماشيف، نيقولا، ۱۹۷۸. نظرية لعلم الاجتماع طبيعتها وتطورها، تر. الجوهري، محمد الحسيني، أخرون، الطبعة الخامسة، القاهيرة: دار المعارف.
Wilholt, T., 2020. On knowing what one does not know: Ignorance and the aims of research.
Neuman, W.L., 2014. Social research methods: Qualitative and quantitative approaches. 7th ed. Harlow: Pearson Education Limited.
Giddens, A., 2009. Sociology. Cambridge: Polity Press.
Weber, M., 1947. The theory of social and economic organization. Parsons, T., ed. and Parsons, A.M., trans. New York: Oxford University Press.
Ritzer, G. and Stepnisky, J., 2013. Sociological theory. 9th ed. New York: McGraw-Hill Education.
Royce, E.C., 2015. Classical social theory and modern society: Marx, Durkheim, Weber. Lanham: Rowman & Littlefield.
Durkheim, E., 1895. The rules of sociological method. Translated by W.D. Halls. 1st American ed. 1982. Introduction by Steven Lukes. New York: The Free Press.
Hier, S.P., ed., 2005. Contemporary sociological thought: Themes and theories. Toronto: Canadian Scholars’ Press.
Parsons, T. and Shils, E., 1951. Toward a general theory of action. Cambridge, MA: Harvard University Press.
Pareto, V., 1935. The mind and society (Trattato di Sociologia Generale). Translated by A. Bongiorno and A. Livingston. New York: Harcourt, Brace & Co.
Coser, L.A., 1971. Masters of sociological thought: Ideas in historical and social context. New York: Harcourt Brace Jovanovich.
Mead, G.H., 2015. Mind, self & society. Chicago: University of Chicago Press.
التنزيلات
منشور
إصدار
القسم
الرخصة
الحقوق الفكرية (c) 2026 Amez Mohammed Faraj, Aram Ali Faraj

هذا العمل مرخص بموجب Creative Commons Attribution-NonCommercial-NoDerivatives 4.0 International License.
