لێکەوتەی پێوەرە ئاکارییەکان لەسەر بڵاوکردنەوەی ساختە هەواڵ لە میدیادا
DOI:
https://doi.org/10.21928/juhd.v12n3y2026.pp140-150الكلمات المفتاحية:
لێکەوتە، پێوەری ئاکاری، ساختە هەواڵ، هەواڵالملخص
ئەم توێژینەوەیە كە بەناونیشانی ( لێكەوتەی پێورە ئاكارییەكان لەسەر بڵاوكردنەوی ساختە هەواڵ لە میدیادا) ئەنجامدراوە، ئامانج لێی زانینی ئەو لێکەوتانەی کە دەشێت پێوەرە ئاکارییەکان لەسەر زانیارییە میدیاییەکان درووستی بکات، هەروەها خستنەڕووی ئەو جۆرەی هەواڵ؛ کە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ساختە هەواڵی تیادا زیاترە، لە جۆری توێژینەوە وەسفییەکانە و بە رێبازی روپێوی ئەنجامدراوە، هەنگاوی سێیەم: کۆمەڵی توێژینەوەکە مامۆستایانی سنوری پەروەردەکانی شاری سلێمانییە، و سامپڵی توێژینەوەکەش (٢٧٤) مامۆستای هەردوو پەروەردەی رۆژهەڵات و رۆژئاوای شاری سلێمانیە.
ئەم توێژینەوەیە چەند ئامانجێکی هەیە کە بریتین لە: زانینی ئەو لێکەوتانەی کە دەشێت پێوەرە ئاکارییەکان لەسەر زانیارییە میدیاییەکان درووستی بکات، خستنەڕووی ئەو جۆرەی هەواڵ؛ کە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ساختە هەواڵی تیادا زیاترە، و دەرخستنی ئاستی نادڵنیایی بەرتوێژان بەرامبەر بە زانییەرییە میدیاییەکان، هەروەها زانینی ئاستی کاردانەوەی سامپڵی توێژینەوەکە بۆ کەمکردنەوەی ئەو نادڵنیاییەی بەرامبەر بەزانیارییەکان هەیانە. ئهم توێژینهوه به چهند ئهنجامێك گهیشتووه، لەوانە: ڕەچاونەکردنی پێوەرە ئاکارییەکان و پێشێلکردنیان دووبارە جەخت کردنەوەیە لەوەی ساختە هەواڵ بە ریژەیەکی زۆر لەناو میدیاکاندا بوتە دیاردە و دەشێت میدیا لەو نێوەندەدا متمانەی وەرگر لەدەست بدات، هەروەها هەواڵی سیاسی لای سامپڵی توێژینەوەکە لە پلەی یەکەم دێت کە زیاتر ساختە هەواڵی تێدا بڵاودەکرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا، دەرکەوتووە بەرتوێژان زۆرجار نادڵنیان لەو زانیاری و هەواڵانەی لە میدیاکاندا بڵاو دەکرێنەوە، هەرکات بەرکەوتەی ساختە هەواڵ دەبن هەوڵ دەدەن کەناڵە میدیاییەکە دەگۆڕن و بۆ دڵنیابونەوە لەڕاستی زانیارییەکان بەدوای سەرچاوەی تردا دەگەرێن، هەروەها بەرتوێژان پێیانوایە بڵاوکردنەوەی ساختە هەواڵ لە میدیاکانی هەرێمی کوردستاندا زۆرجار بە ئاگایی دەکرێن و ئامانج ئایدۆلۆژییان لەپشتە، یان ئاکاری خودیش هۆکارێکی ترە بۆ بڵاوکردنەوەی ساختە هەواڵ.
المراجع
کوردیەکان:
بارزانی، ساقی، ٢٠١٠، جۆرنالیزم دەروازەیەک بۆ جۆرنالیزمی بەرپرسانە و ئەکادیمی، چاپی یەکەم، دەزگای چاپ و بڵاو کردنەوەی ئاراس- هەولێر.
پۆتەر، دییۆرا، ٢٠٠٧، ڕۆژنامەوانی بێلایەن، و. عبدلڕەزاق عەلی، دەزگای چاپ وبڵاوکردنەوەی ئاراس- سلێمانی.
پێندرۆیی، محەمەد ساڵح، ٢٠١٠، ڕۆژنامەنوسی پڕۆفیشناڵ و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی، بڵاوکراوەکانی ئاکادیمیایی کوردی.
حجاب، محمد منیر،٢٠١٥، میدیاو بابەتیبوون لە سەدەی بیست و یەکەمدا، چاپی یەکەم، و.یەحیا عمر ڕێشاوی، چاپی یەکەم دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.
رۆزە حەمە وەیس، ئەوانی تر، ٢٠٢٥، بەرکەوتنی وەرگر بە هەواڵی چەواشە لە پێگە ئەلیکترۆنییە کوردییەکاندا و کاردانەوایان بەرامبەری، ژمارەی ١٢، بەرگی ٢.
ڕەسوڵ، هێرش، ٢٠١٧، ڕاگەیاندن وڕاستگۆیی، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەردەم.
عومەر، هاوژین، ٢٠١٢، ئیتیکی کاری رۆژنامەوانی، چاپی یەکەم، خانەی موکریان بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە- هەولێر.
فەوزی، سامان، ٢٠٠٩، ڕاگەیاندن لەسایەی یاسادا، بڵاوکراوەی خانەی چاپ بڵاو کردنەوەی چوارچرا.
فەوزی، سامان، ٢٠١٦، بنەماکانی یاسای ڕاگەیاندن، چاپی یەکەم، بڵاوکراوەکانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی.
قانع، مەم بورهان، ٢٠١٢، لەبارەی ڕاگەیاندنەوە، چاپی یەکەم، بڵاو کراوەی خانەی چاپ بڵاو کردنەوەی چوارچرا.
وەسمان، محمد ،٢٠١١، ئیتیکی کاری میدیاکاری، چاپی یەکەم، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، هەولێر.
ئەیڤەس، شوان ئادەم، ٢٠٠٦، ئیتیک لە رۆژنامەوانی کوردیدا، چاپی یەکەم، لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.
سەرچاوە عەرەبییەکان:
بوزيان، نصرالدين، ٢٠٢١، الأخبار الكاذبة، الذباب الالكتروني وتزييف الوعي: سبل الوقاية ومساعي المواجهة، مجلة آکادیمیا للدراسات السیاسة، المجلد ٦،العدد ٥.
عامر، فتحی حسین احمد، ٢٠٠٦، آخلاقیاتا الصحافة فی نشر الجرائم، ط.١، ایتراک للنشر والتوزیع- القاهرة.
سەرچاوە ئینگلیزییەکان:
گۆڤارەکان:
Bąkowicz, Katarzyna,2019, Introduction to the Defi nitionand Classifi cation of the Fake News, research gate,studia medioznawcze, Vol. 20, No. 3 (78).
Baptista, João Pedro, et al, 2022, A Working Definition of Fake News, Journals Encyclopedia Volume 2 Issue 1.
Brisola, Anna Cristina, et al, 2019, Critical Information Literacy as a Path to Resist “Fake News”: Understanding Disinformation as the Root Problem, Open Information Science, Volume 3 Issue 1.
Hebbani, A. et al, 2007, The Intercultural Hiring Interview: Applying Uncertainty Reduction Theory to the Study of Nonverbal Behavior between U.S. Interviewers and Indian Applicants. Intercultural Communication Studies, 16(3).
Idiongo, Peter, 2024, The Impact of Fake News on Public Trust in Traditional Media Outlets, Strathmore University, Journal of Communication ceri journals, Vol. 5, Issue No. 3.
John, Ikpeama Chijioke, et al, 2024, INFLUENCE OF THE CONCEPT OF ACCEPTABILITY ON MAGIC FM 102.9 RADIO STATION COMMUNICATION, ABA, THROUGH MEDIA AESTHETICS, British Journal of Mass Communication and Media Research Volume 4, Issue 1.
Kavakl, Nurhan, 2019, Yalan Haberle Mücadele ve İnternet Teyit/Doğrulama Platformları, Erciyes İletişim Dergisi | Ocak/January Cilt/Volume 6, Sayı/Number 1.
Vusparatih, D. S. 2019, Uncertainty Reduction Theory in a New Work Environment: A Case of Teachers and School Principals Mutation in Cilandak District. Humaniora, 10(2).
Zhang, Xichen,et al, 2020, An overview of online fake news: Characterization, detection, and discussion, Information Processing and Management, Volume 57, Issue 2.
Zhou, Xinyi, et al, 2018. Fake News: A Survey of Research, Detection Methods, and Opportunities, ACMComputing Surveys, Vol. 53, No. 5.
سەرچاوە ئەلکترۆنییەکان:
حسێن، نەزاکەت، ٤/١/٢٠٢٥،٣:١٠pm. وتار لە گوڵان بە ناونیشانی (ساختە هەواڵ، یان شێواندنی هەواڵ)، ٢/٩/٢٠٢٠، https://gulanmedia.com/so/story/202877/1621547559-12081-
عبدالرحمن محمد الشامي, (2024), دور المنصات العربية للتحقق من الاخبار في مكافحة التضليل الاعلامي وتأثيراته السياسية, (https://www.researchgate.net/publication/377240309), ص381,386.
Kasperskyسایت، ٤/١/٢٠٢٥، ٨:١٥pm، مقالة (كيف تعرف أن خبرا كاذب). بدون عام.
https://me.kaspersky.com/resource-center/preemptive-safety/how-to-identify-fake-news
محمود عبدالحليم و مروة عبدالعزيز, ٢٠٢٥، تأثير استراتيجيات الحد من عدم اليقين على مصداقية الاخبار بوسائل الاعلام الرقمية, (المجلة المصرية,)، ص 1086. https://www.researchgate.net/publication/388847793
قەرەنی قادری، ٤/١/٢٠٢٥، ١:٣٠ pm، بە ناونیشانی( هەواڵی ساختە، هەواڵی نادروست/ هەڵە، دەنگۆ و جەنگی دەروونی)، وتار لە هەرێم نیوس، ٢٠٢٣. https://haremnews.com/detailsWtar/6622
وەهاب، ئاسۆ،١٧/٢/٢٠٢٥، ١١:٥٥pm وتار بە ناونیشانی هەواڵی ساختە، کاتی بڵاوکردنەوە ١٢/١/٢٠١٧. https://asowahab.blogspot.com/2017/01/fake-news.html
ماستەرو دکتۆرا:
حەسیب، بەهات، (العوامل المؤثرة في التغطية الخبرية)، تێزێکی دکتۆرای بڵاونەکراوەیە، (زانکۆی سەڵاح الدین، کۆلێژی ئاداب- بەشی ڕاگەیاندن)، ٢٠١٦، لا ١٢٣.
جاسم, رعد و ثابت, محمد, انعكاس الانحياز الاخبار على ثقة الجمهور بمصادر الاخبار, توێژینەوەیەکی هەڵێنجراو، https://www.researchgate.net/scientific-contributions/Mohammed-Thabit-Fahad-2149578781)
عزالدین، کاوە، (لێکەوتەی ژینگەی میدیایی لەسەر پێوەرە پیشەییەکانی ڕۆژنامەنووسان لە کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکاندا)، تێزێکی دکتۆرای بڵاونەکراوەیە، (زانکۆی سلێمانی، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەشی ڕاگەیاندن)، ٢٠٢٣، لا ١٥٥.
التنزيلات
منشور
إصدار
القسم
الرخصة
الحقوق الفكرية (c) 2026 Aram Faris Mohammed, Kawa Ezaddin Abdulrahman

هذا العمل مرخص بموجب Creative Commons Attribution-NonCommercial-NoDerivatives 4.0 International License.
