شیکردنەوەی جوگرافی بۆ دابەشبوونی باخچە گشتییەکان لە شاری سلێمانی 2024
DOI:
https://doi.org/10.21928/juhd.v12n3y2026.pp111-119الكلمات المفتاحية:
دابەشبوونی جوگرافی، باخچەی گشتی، خزمەتگوزاری، خۆشگوزەرانی، شاری سلێمانیالملخص
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (دابەشبوونی جوگرافی باخچە گشتییەکان لە شاری سلێمانی) هەوڵێکە بۆ دەرخستنی چۆنییەتی دابەشبوونی باخچە گشتییەکان لە شاری سلێمانی سەرەڕای زۆربوونی ژمارەی دانیشتوانی شاری سلێمانی بە بەردەوامی و پێویستی زیاتر بۆ فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام و زیاد کردنی سەوزایی بۆ ناوچەکە نەتوانراوە بە پێی پێویست باخچە لە گەڕەکەکانی ناوچەکە بنیاتبنرێت، کە باخچە گشتییەکان هۆکارێکی سەرەکین بۆ پاککردنەوەی هەواو و ژینگەی ناوچەکە لەگەڵ ڕەخساندنی خۆشگوزەرانی بۆ دانیشتوان، بۆ گەیشتن بە ئامانجی توێژینەوەکەمان پشتمان بەستووە بە میتۆدی وەسفی شیکاری و مەیدانی و داتا حکومیەکان، توێژینەوەکە بە کۆمەڵێک دەرئەنجام گەیشتووە لەوانە گەڕەکی سەرچنار زۆرترین ژمارەی باخچەی بەرکەوتوە کە ژمارەی باخچەکانی (٤٦) دانەیە، بەڵام هەر یەک لە گەڕەکەکانی (هەکاری، قلیاسان، هەواری شار، سەیوان، ئاوبارە و ئاشە سپی، نێرگز، شۆڕش، قڕگە، سروشت، پیشەسازی) تەنها یەک باخچەیان هەیە، ڕوبەری باخچەکان لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاوازە، کە زۆرترین ڕوبەری باخچە لە ناوچەی لێکۆڵینەوەدا دەکەوێتە گەڕەکی (سەرچنار) کە روبەرەکەی بریتییە لە (١١١٨٠٤م٢) و رێژەی (١٠،٤٧٪) ی کۆی ڕوبەری باخچەکان دەگرێتەوە، بەڵام کەمترین ڕوبەر دەکەوێتە گەڕەکی (قڕگە) کە ڕوبەرەکەی دەگاتە (٣٦١م٢) و ڕێژەی (٠،٠٣٪) ی کۆی ڕوبەری باخچەکان دەگرێتەوە، چڕی دابەشبوونی ڕوبەری باخچەکان جیاوازە ئەو باخچانەی بەرزترین چڕییان هەیە دەکەونە پۆلی ڕوبەر (١٤٢٩٢-٢٨٢٢٢)م٢ کە (١٠) باخچە دەگرێتەوە کۆی ڕوبەریان دەگاتە (٢٢٧٨٦٣م٢) و ڕێژەی (٢١،٣٪) ی کۆی ڕوبەری باخچەکان پێک دێنێت، بەڵام ئەو باخچانەی نزمترین چڕییان هەیە دەکەونە پۆلی ڕوبەر (٨٣٩٤٧-٩٧٨٧٧)م٢ کە تەنها (١) باخچە دەگرێتەوە بە ڕوبەری (٩٢٦٠٠م٢) و ڕێژەی (٨،٦٪) ی کۆی ڕوبەری باخچەکان دەگرێتەوە، بۆ زیاتر سەوزکردنی شاری سلێمانی پێویستە ژمارەی باخچەکان زیاد بکرێت بە مەبەستی دیمانی جوان و پاکژکردنی ژینگەکەی ئەو گەڕەکانەی باخچەیان نییە باخچەیان بۆ دروست بکرێت بە مەبەستی بەدیهێنانی هاوەسەنگی دابەشبوونی باخچەکان لە ناوچەکەدا.
المراجع
كوردییهكان/ نامهی ماستهر و تێزی دكتۆرا:
ئەمین،هاوڕێ یاسین محمد، ٢٠١٣، گۆڕانکاری ئاو و هەوا و کاریگەری لەسەر ژینگەی سلێمانی و دەوروبەری، تێزی دکتۆرا (بڵاونەکراوە)، زانکۆی سلێمانی، کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان .
عباس، هۆشمەند جوهر، حسێن، سەنگەر أحمد، مصطفی، فاطمە قادر، ٢٠٢١، شیکردنەوەی جوگرافی بۆ خزمەتگوزاری خۆشگوزەرانی لە شارۆچکەی دارەتوو بە بەکارهێنانی سیستەمە زانیاریە جوگرافییەکان (GIS)، گۆڤاری زانکۆی ڕاپەڕین .
محمد، شاد حمید، ٢٠١٩، ڕادەی گونجاندن لە نێوان پلانی شاری سلێمانی و توانای تۆڕی شەقامەکانی، تێزی دکتۆرا (بڵاونەکراوە)، زانکۆی سلێمانی، کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان .
هەنارەیی، ڕزگار محمد عثمان، و أحمد، ڕۆژان صباح، ٢٠٢٠، هەڵسەنگاندنی جوگرافیی دابەشبوونی ڕوبەری سەوزایی لە شاری سۆران بە بەکارهێنانی سیستەمی زانیارییە جوگرافییەکان(GIS)، گۆڤاری توێژەر، بەرگی ٣، ژمارە٢.
سەرچاوە حکومییەکان
حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پلاندانان، بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی، بەشی GIS، ٢٠٢٤ .
وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار، سەرۆکایەتی شارەوانی سلیمانی، بەڕێوبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی، زانیاری بڵاونەکراوە، ئاماری ساڵی ٢٠٢٤.
وەزارەتی شاروانی و گەشت و گوزار، سەرۆکایەتی شارەوانی سلیمانی، بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی، زانیاری بڵاونەکراوە، ئاماری ساڵی ٢٠٢٤ .
سەردانی مەیدانی
سەردانی مەیدانی توێژەر لە بەرواری (٥/٤/٢٠٢٥ و ٢٠/٥/٢٠٢٥) .
عەرەبییەکان
الجمیلي، ریاض کاظم سلمان، ٢٠٠٧، کفاءت التوزیع المکاني للخدمات المجتمعیة (التعلیمیة و الصحیة و الترفیهیة) في مدینة کربلاء، اطروحة دکتوراه، کلیة تربیة (ابن رشد)، جامعة بغداد، بغداد .
الحدیثي، عباس غالي داود، ١٩٨٢، الخدمات الترفیهیة لسکان مدینة البصرة، دراسة تحلیلیة في جغرافیة المدینة و اقلیمها، رسالة ماجستیر(غیر منشورة)، کلیة الاداب، جامعة بغداد، بغداد .
الدلیمي، خلف حسین علي، ٢٠٠٨، تخطیط الخدمات المجتمعیة و البنیة التحتیة -اسس-معیار-تقنیات، دار الصفاء للطباعة و النشر، عمان .
الرواندزی، عمر حسن حسین، تقییم جغرافي و توزیع الحدائق العامة في مدینة اربیل، گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی، ژمارە ٣٤ .
سعید، کامران توفیق، ٢٠١٨، کفائة التوزیع المکاني للمسطحات الخضراء في مدینة کویة، ResearchGate https://www.researchgate.net/publication/329034257
الظالمي، هالة هادي صالح، ٢٠١٨، التحلیل المکاني للخدمات الترفیهیة في مدینة السماوة، رسالة ماجستیر (غیر منشورة)، جامعة المثني، کلیة التربیة، المثني .
العدوان، محمد عبدالمهدی زیدان، ٢٠٢٢، الحدائق و المنتزهات العامة ضمن حدود البلدیات، AJSP المجلة العربییة للنشر العلمي، العدد تسعة و أربعون .
الموسوي، محمد عرب، و الخزرجي، طە مصحب، ٢٠٢٠، أهمیة المساحات الخضراء و توزیعها و نظم تصمیمها في المدن (مدینة العمارة أنموذجا)، مجلة(و میض الفکر) للبحوث هي مجلة علمية محکمة، کلیة التربیة الأساسیة، جامعة میسان، کلیة التربیة، جامعة سامراء .
التنزيلات
منشور
إصدار
القسم
الرخصة
الحقوق الفكرية (c) 2026 Sheni Jalal Hama, . Shirwan Omar Rashid

هذا العمل مرخص بموجب Creative Commons Attribution-NonCommercial-NoDerivatives 4.0 International License.
