درکپێکردنى ئاخێوەرانى زمانى کوردی لە ڕووبەرى ئیدیۆمە جەستەییەکاندا

المؤلفون

  • Shaho Salh Hama hussein بـەشـى کوردی، كۆلێجى زمان، زانكۆى سلێمانى، سلێمانى، هەرێمی کوردستان، عێراق.

DOI:

https://doi.org/10.21928/juhd.v12n3y2026.pp80-89

الكلمات المفتاحية:

سیمانتیکی درکپێکردن، فەزای ئاوەزی، فەزای بنەڕەتی، فەزای بونیادنەر، ڕووبەرەجەستەییەکان

الملخص

: ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (درکپێکردنی ئاخێوەرانی زمانی کوردی لە ڕووبەری ئیدیۆمە جەستەییەکاندا)، لە چوارچێوەی زانستی زمانی درکپێکردن (Cognitive Linguistics)دایە، ئەو تیۆریەی، کە ئەم توێژینەوە پشتی پێدەبەستێت بریتییە لە سیمانتیکی درکپێکردن (Cognitive Semantics)، لە ناو ئەم تیۆریەشدا تیۆری فەزا ئاوەزییەکان (Mental spaces) بەکارهێنراوە، ڕێبازی لێکۆڵینەوەکەش زیاتر ڕێبازی زمانەوانی درکپێکردنە، کە بریتییە لە ڕێبازی (درکپێکراوی شیکارییانە)، تیۆری ( فەزای ئاوەز)یش یەکێکە لە تیۆرییەکانی سیمانتیکی درکپێکردن، زانستی زمانی درکپێکردنیش، وەک قوتابخانەیەکی نوێ گرنگی بە لایەنی پێواژۆ ئاوەزییەکان و توانا درکپێکراوەکان لە شیکردنەوەی ئاخاوتندا بە شێوەیەکی ورد و زانستیانە دەدات، ئیدیۆمیش وەک یەکێک لەو کەرەستە و بوارانەی زمان، پەیوەندییەکی بەهێز و پتەوی بە توانا درکپێکراوەکانەوە هەیە، لە داڕشتنی ڕووبەرە جەستەییەکانی وەک (سەر، دەست، دەم، زمان. دڵ، چاو)، کە بە ڕوونی هەست بە ڕەنگدانەوەیان دەکرێت، هەر لەم ڕوانگەیەشەوە، هەوڵدراوە، بە پێی  تیۆری (فەزا ئاوەزییەکان) لێکدانەوە و شیکردنەوە بۆ ئەو ئیدیۆمانەی زمانی کوردی بکرێت، کە ڕووبەرە جەستەییەکان ڕۆڵیان لە داڕشتنیادا هەبووە و پاشانیش بە پێی هەردووجۆر فەزاکەی فەزای ئاوەزی، کە بریتین لە ( فەزای بنەڕەتی و فەزای بونیادنەر)شییکردنەوە و لێکدانەوەیان بۆ بکرێت، کەواتە بە شێوەیەکی سەرەکی و کارەکییانە توێژینەوەکە کار لە سەر لێکدانەوە و تێگەیشتن لە ئیدیۆم لە ڕوانگەی ڕووبەرە جەستەییەکانەوە دەکات، دواتریش  پەیوەست بە تیۆری فەزا ئاوەزییەکانەوە  فەزای بنەڕەتی و فەزای بونیادنەری ئیدیۆمەکان بە پێی واتاکانیان دیاریدەکات.

المراجع

سەرچاوە کوردییەکان:

ابراهیم،شیلان رحیم(2019)، نەخشاندنی کۆزانیاریی وشەیی لە فەرهەنگی ئاوەزیدا، نامەی دکتۆرا، کۆلێژی زمان، زانکۆی سلێمانی.

حسەین،شیلان عومەر(2009)، ئیدیۆم،چەشن و پێکهاتنی لە زمانی کوردیدا، مەڵبەندی کوردۆلۆجی، سلێمانی.

حمەحسین، شاهو صالح(2023)، درکپێکردنی وێنای وێنەی وشەی لێکدراو لە ڕێزمانی کوردیدا، سلێمانی، نامەی ماستەر، زانکۆی سلێمانی، کۆلێجی زمان.

حەمەکەریم،نەریمان حەسەن(2015)، دروستەی سیمانتیک لە زمانی کوردیدا، نامەی ماستەر.زانکۆی سلێمانی.

شەریف، عەبدولوەهاب کانەبی(2005)، فەرهەنگی ئیدیۆم لە زمانی کوردیدا،چاپخانەی ڕوون، سلێمانی.

حەمەدئەمین، سنۆ عەوڵا(2023)، هێمای وێنەیی و کاریگەری لە کردەی گەیاندندا(لە ڕوانگەی واتاسازی زانینییەوە)، نامەی دکتۆرا، زانکۆی ڕاپەڕین

صالح، دەروون عبدالرحمان( 2022)، ئیدیۆم لە ڕوانگەی زانستی زمانی درکپێکردنەوە، گۆڤاری زانکۆی گەرمیان، ساڵی نۆیەم، ژمارە (3).

عوسمان، علی حەمەد(2024). وشەی لێکدراو لە کوردی ناوەڕاستدا لێکۆڵینەوەیەکی مۆرفۆلۆجیی زانینییە، نامەی دکتۆرا، زانکۆی سۆران.

علی، محمود جلال(1982)، ئیدیۆم لە زمانی کوردیدا، چاپخانەی حسام، بەغداد.

غەریب،نالی ئەدهەم(2016)، درکپێکردنی مێتۆنیمی لە زمانی کوردیدا، نامەی ماستەر.زانکۆی سلێمانی.

غەریب،نالی ئەدهەم(2024)، ستراتیژی کارکردنی زمانی تەکنەلۆژیا پەیوەست بە تیۆری بۆشاییە ئاوەزییەکان، گۆڤاری کوردستانیی بۆ لێکۆڵیینەوەی ستراتییجیی، ژمارە (7)

قادر،کاروان عمر(2012)، سیستەمی درکپێکردن وەک بنەمایەکی ڕێزمانی کوردی، گۆڤاری زانکۆی سلێمانی، بەشی (B)، ژمارە(24).

قادر،کاروان عومەر(2017)، داڕشتەی چەمک لە زمانی کوردیدا، گۆڤاری زانکۆی ڕاپەڕین، ساڵی چوارەم، ژمارە(13)، کانونی یەکەم.

محمد، کەژاڵ جهانبەخش، احمد، بێستون حسن، محمد، دارا حمید(2024)، تیۆری فەزا ئاوەزییەکان، چەمک و بنەما لە زمانی کوردیدا، گۆڤاری زانکۆی گەرمیان، ژمارە(11).

سەرچاوە ئینگلیزییەکان:

Brandt, Line(2013), The Communicative Mind, Cambridge Scholars Publishing, United Kingdom.

Evans, V (2007), A Glossary of Cognitive Linguistics, Edinburgh University Press.

Fauconnier ,Gilles (1994), Mental Spaces, Cambridge University Press, United Kingdom

Oakley,Todd, Hougaard, Anders(2008), Mental Spaces in Discourse and Interaction, Amsterdam / Philadelphia.

التنزيلات

منشور

2026-07-20

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

درکپێکردنى ئاخێوەرانى زمانى کوردی لە ڕووبەرى ئیدیۆمە جەستەییەکاندا. (2026). مجلة جامعة التنمية البشرية, 12(3), 80-89. https://doi.org/10.21928/juhd.v12n3y2026.pp80-89