بناوانی ئایدیۆلۆژیی زمانەوانی لە درکپێکردنی فۆنۆلۆژییانەدا

المؤلفون

  • Edris Hamamurad Majeed بەشی کوردی، کۆڵیژی زمان، زانکۆی سلێمانی، سلێمانی، هەرێمی کوردستان، عێراق.
  • Karwan Omer Qadir بەشی کوردی، کۆڵیژی زمان، زانکۆی سلێمانی، سلێمانی، هەرێمی کوردستان، عێراق.

DOI:

https://doi.org/10.21928/juhd.v12n3y2026.pp160-170

الكلمات المفتاحية:

زمانەوانیی درکپێکردن، کۆزمانەوانیی درکپێکردن، ئایدۆلۆژیای زمانەوانی، فۆنۆلۆژی، فۆنێم

الملخص

زمان بە شێوەیەكی گشتی، هەم لە داڕشتنیدا و هەم لە بەكارهێنانیدا چەندین بیروباوەڕی هەمەچەشن، وەك بناوان خۆیان لە داڕشتەی ئاستەكانیدا چڕکردوەتەوە، بەمشێوەیە، هەم داڕشتەی زمان و هەم بەكاربردنی، ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە چەشن و جۆری ئەو بیروباوەڕەیی، کە كەرەستە و قاڵبەكانی داڕشتوه و بڕیار لەسەر بەكاربردنیشیان دەدات. یاساکانی داڕشتنی ڕستە (کە زمانە) و بەشەکانی ڕستە ( فرێزەکان) ڕاستەوخۆ پەیوەستن بە دەوروبەرەوە، لە هەموو دەوروبەرەکانیش کاریگەرتر (لەیەنی دەروونی مرۆڤە) ئەم بیروباوەڕەش لە چێوەی چەمكێكی تیۆرییانەدا لە كۆزمانەوانیی دركپێكردندا كاری تێدادەكرێت (ئایدیۆلۆژیی زمانەوانی) سەرناویەتی. گرنگیی توێژینەوەکە لە شرۆڤەكردنی ئەو لایەنە گرنگەی زمانی كوردییە، بە شێوەیەک هەم ئایدیۆلۆژیی زمانەوانی بناوانی داڕشتە زمانییەکانی بنکۆڵبکات و هەم ئەو ئایدیۆلۆژییە زمانەوانییەش شیتەڵبکات، کە بەکاربردنە جوداکانی زمانی کوردی دیاریدەکات، لە لایەن ئاخێوەران و گروپە کۆمەڵایەتییە جوداکانەوە. توێژینەوەکە جگە لە پێشەکی و ئەنجام لە دوو بەشی سەرەکی پێکدێت. بەشی یەکەم تایبەتە بە (بناوانی ئایدیۆلۆژیی زمانەوانی لە درکپێکردنی فۆنۆلۆژییانەدا). بەشی دووەمیش پێکدێت لە (ئایدیۆلۆژیی زمانەوانییە جیاوازەکان لە درکپێکردنی فۆنۆلۆژییانەدا، کە تایبەتە بە هەریەک لە ئایدیۆلۆژییەکانی (ڕاسیزم و فێمێنیزم و کۆزمانەوانی و ئایین و ئایینزاکان و ئایدیۆلۆژی زمانەوانی)، لەگەڵ ئەنجام و کورتەی توێژینەوەکە بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی.

السيرة الشخصية للمؤلف

  • Karwan Omer Qadir، بەشی کوردی، کۆڵیژی زمان، زانکۆی سلێمانی، سلێمانی، هەرێمی کوردستان، عێراق.

    جامعة السليمانية كلية اللغات قسم اللغة الكردية

المراجع

سەرچاوەی زمانی کوردی:

غەریب، نالی ئەدهەم ،٢٠٢٣، درکپێکردنی ڕێزمانی بونیادنان لە زمانی کوردیدا، نامەی دکتۆرا، زانکۆی سلێمانی.

مەسعود محەمەد،٢٠٢١، شکۆی زمان، کۆی گوتارە زمانەوانیەکانی، ناوەندی ئاوێر،هەولێر.

خۆشناو عەزیز حمەامین،٢٠١٥، ئەرکەکانی فۆنۆلۆجی، گۆڤاری زمانناسی، ژمارە (١٧).

قادر، کاروان عمر، عەبدوڵا، گۆنا عومەر ٢٠١٧، درکپێکردنی بەجەستەکردن لە ڕێزماندا، گۆڤاری زانکۆی جیهان، بەرگی(٥)، ژمارە(٢).

قادر، کاروان عومەر، هاوکارەکانی، ٢٠١٧، پەیبردنی فۆنۆلۆژییانە لە ناسینەوەی وشەکانی زمانی کوردی، گۆڤاری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، بەرگی (٣)، ژمارە(٤).

ئەمین، وریا عومەر،٢٠٠٤، ئاسۆیەکی تری زمانەوانی، چاپی یەکەم، بڵاوکراوی ئاراس. هەولێر.

قادر، عادل رەشید ٢٠٠٨، فۆنۆلۆژی زمانی کوردی-کرمانجی سەرو، نامەی دکتۆرا، کۆلێژی زمان، زانکۆی سلێمانی.

مەحویی،محەمەد، أ، ٢٠٠٨، فۆنەتیک و فۆنۆلۆجی، فۆنەتیک، بەرگی یەکەم، چاپی یەکەم، زانکۆی سلێمانی.

ساڵەح، دڵشاد غالی، حمەسەعید، محەمەد عەبدولفەتاح، ٢٠٢٤، پێواژۆ فۆنەتیکی و فۆنۆلۆژییەکان لە زمانی کوردیدا(دیالێکتی کرمانجی ناوەڕاست)، گۆڤاری زانکۆی گەرمیان، بەرگی (١١)، ژمارە (١).

ئامێدی، عبداللە یاسین، صالح، ئاوات محمد، فۆنێم و کێشەی فۆنێم لە زمانی کوردیدا، گۆڤاری قەڵای زانست، زانکۆی لوبنانی فەرەنسی، بەرگی (١) ژمارە(١)ی ٢٠١٦.

سەرچاوەی زمانی فارسی:

یوسف راد، فاطمە و سید محمد متشرعی ١٣٩٨، یول بە زبان نو (کول یول)، چاپ چهارم، نشر هدف نوین، تهران.

سەرچاوەی زمانی عەرەبی:

عمر، احمد مختار، ١٩٩٧، دراسة الصوت اللغوي، علم الکتب- القاهرة.

تفسير القرآن العظيم لابن كثير، تحقیق: سامي بن محمد السلامة، دار المعرفة – بيروت، لبنان، الطبعة الأولى ١٤١٩هـ – ١٩٩٨م.

سەرچاوەی زمانی ئینگلیزی:

Eliade, M., 1959. The sacred and the profane: The nature of religion (Vol. 81). Houghton Mifflin Harcourt.

Blum, R. V., (2005), Cognitive Phonology in Construction Grammar, Analytic Tools for Students of English, Mouton De Gruyter, Berlin, New York.

Lakoff, G., 1990. The invariance hypothesis: Is abstract reason based on image-schemas.

التنزيلات

منشور

2026-08-04

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

بناوانی ئایدیۆلۆژیی زمانەوانی لە درکپێکردنی فۆنۆلۆژییانەدا . (2026). مجلة جامعة التنمية البشرية, 12(3), 160-170. https://doi.org/10.21928/juhd.v12n3y2026.pp160-170