ڕۆڵی ئەمیگدالا لە دیکۆدکردنی میتافۆرە وێنەییەکان، لە ڕێکلامی بازرگانیدا
توێژینەوەیەکى تیۆرییە
DOI:
https://doi.org/10.21928/juhd.v12n3y2026.pp171-177الكلمات المفتاحية:
ئەمیگدالا، میتافۆرى وێنەیی ، ئاگایی ، ڕێکلامی بازرگانی ، ڕەفتاری بەکاربەرالملخص
لە سەردەمى (ئابووریی سەرنجدان_Attention Economy)دا، ڕێکلامە بازرگانییەکان بۆ ئەوەى بچنە نێو هزرى بەکاربەر/بەکارهێنەرەوە، سوود لە ئامرازە درکپێکردنانەیی و سۆزدارییەکان وەردەگرن. میتافۆرە وێنەییەکان وەکو یەکێک لەکاریگەرترین و داهێنەرانەترین ئامرازەکانی ئەم بوارە، لە توانایاندایە چەمکە دەرهەستەییەکان(ئەبستراکت)ی براندە بازرگانییەکان، لە چوارچێوەى وێنەیەکى بەهێز و لەبیرنەکراودا، بخەنەڕوو.
ئەم توێژینەوەیە بە ڕوانگەی نێوان_بەشى(Interdisciplinary) لە پەیوەندیی قووڵی نێوان زانستەکانى دەمارناسیی درکپێکردن، دەروونناسیی بەکاربەر و ڕەوانبێژیی بینراو(میتافۆری وێنەیی) دەکۆڵێتەوە، لە میانیشیدا بە تایبەتی ڕۆڵی گرنگ و سەرەکیی "ئەمیگدالا" لە پرۆسەى دیکۆدکردن و پێواژۆکردنى میتافۆرەکاندا، شییدەکاتەوە.
ئەمیگدالا وەکو سەنتەرى وروژان و ڕێکخستنی یادگە لە مێشکدا، لە کاردانەوەی مێشک بەرامبەر بزوێنەرە بینراوەکان، کە هەڵگری بارێکی سۆزداریی و درکپێکردنانەن، ڕۆلێکی گرنگ دەگێڕێت. ئەم توێژینەوە ئەوە ڕووندەکاتەوە، کە میتافۆرە وێنەییەکان چۆن لە ڕێگەى بەدیهێنانى "ئاڵنگارییەکی درکپێکردنانەى چێژبەخش"ـەوە، پرۆسەیەک سازدەکەن، کە دەبێتە هۆى چالاککردنی ڕێڕەوەکانى پاداشت و وروژاندن بە تایبەتیش "ئەمیگدالا" لە مێشکدا.
ئەم چالاکبوونە دەمارییەش، نەک تەنها وروژاندنەکانى بەکاربەر قووڵتردەکاتەوە، بەڵکو لە ڕێگەى ڕێکخستنی هیپۆکامپەوە، یارمەتیدەر دەبێت لە چەسپاندنی براندە بازرگانییەکە لە یادگەى بەکاربەردا(بڕوانە: ئاڤێستا کەمال مەحموود(٢٠١٢))و(محەمەد مەجید سەعید(٢٠٢٤):٧٩)، هەروەها تێڕوانینێکی ئەرێنیانە لەبارەى براندەکەوە، لاى بەکاربەر دروستدەکات. توێژینەوەکە بە شیوەیەکی گشتی لە سێ تەوەر پێکدێت، تەوەری یەکەمى تایبەتکراوە بە باسکردنى دروستە و بەشە جیاوازەکانى ئەمیگدالا و چۆنێتی کارکردن و ڕۆڵی لە دیکۆدکردنى میتافۆرە وێنەییەکاندا، تەوەرى دووەمیش تایبەتکراوە بە میتافۆرە وێنەییەکان، جۆرەکانیان و چوارچێوە تیۆرییەکانى پێواژۆکردنى میتافۆر، وەک تیۆرى پێواژۆکردنى دوانەیی(Dual-process Theory) و ڕەوانیی/ئاسانی پێواژۆکردن(Processing fluency). هەروەها قۆناغەکانى پێواژۆکردن و دیکۆدکردنى میتافۆرە وێنەییەکان لە مێشکدا خراوەتەڕوو. لە تەوەرى سێیەمیشدا باس لە ئاسانیی پێواژۆکردن کراوە و سوود لە مۆدێلی(U)ی سەربەرەوخوار(Inverted U-Curve) وەرگیراوە، بۆ ڕوونکردنەوەى پەیوەندیی
نێوان ئاستی ئاڵۆزیی میتافۆر و کاردانەوەى بەکاربەر. لە کۆتاییشدا توێژینەوەکە کۆمەڵێک سەرنج و تێبینیی ئەخلاقیی تایبەت بە بەکارهێنانى دروستی تەکنیکەکان لەلایەن بەبازاڕخەر و خاوەنکارەکان و دیزاینەرانی بوارەکەوە خستووەتەڕوو. دواتریش ئەو ئەنجامانەى توێژینەوەکە پێی گەشتووە، بە خاڵ باسکراون.
المراجع
بە کوردی:
ئاڤێستا کەمال مەحموود(٢٠١٢): پرۆسە سایکۆلۆژییەکان لە زمانى کوردیدا، سلێمانى، چاپی یەکەم.
باخان سەرحەد عبدالرجمن(٢٠٢٤): پەیپێبردنی ئاخاوتنى و دەستپێداگەیشتنی فەرهەنگی لە زمانى کوردیدا، تێزى دکتۆرا، زانکۆى سلێمانى.
محەمەد مەجید سەعید(٢٠٢٥): نواندن و چالاکبوونی میتافۆر لە زمانى کوردییدا، لێکدانەوەیەکی زمانەوانیی دەماریی-دەروونییە، تێزى دکتۆرا، زانکۆى گەرمیان.
بە فارسی:
زهره دهدشتی شاهرخ،رحیم نیا، فریبرز و هاشم آقازاده(۱۳۹۴). نورومارکتینگ: واکاوی ناخودآگاه مصرفکننده. فصلنامه علمی پژوهشی تحقیقات بازاریابی نوین، ۵(۴).
اسماعیل کاوسی و مهران رضوانى. (۱۳۹۳). بررسی تأثیر تبلیغات تلویزیونی بر رفتار کودکان: ملاحظات اخلاقی و راهکارها. مدیریت بازرگانی، ٦(٣).
محمود محمدیان؛ امید کامکار، امید و یحیی یگانە. (۱۳۹۵). بازاریابی عصبی: ملاحظات اخلاقی و چالشها. فصلنامه اخلاق در علوم و فناوری، ١١(١).
بلوریان تهرانی، محمد و فرخی، مجتبی. (۱۳۹۰). نقش تبلیغات در فرایند ساخت و تقویت هویت برند. چشمانداز مدیریت بازرگانی، شمارە ٧.
بە ئینگلیزی:
Ambler, T., & Burne, T. (1999). The impact of affect on memory of advertising. Journal of Advertising Research, 39(2), 25-34.
Bohrn, I. C., Altmann, U., & Jacobs, A. M. (2012). Looking at the brains of an audience: The neural correlates of fiction. Scientific Study of Literature, 2(2), 175-200.
Citron, F. M., Güçlü, U., & Cacchione, T. (2016). The effect of emotional context on the neural processing of conventional and novel metaphors. Frontiers in Human Neuroscience, 10, 599.
Davis, M., & Whalen, P. J. (2001). The amygdala: vigilance and emotion. Molecular Psychiatry, 6(1), 13-34.
Forceville, C. (1996). Pictorial Metaphor in Advertising. Routledge.
Kahneman, D. (2011). Thinking, Fast and Slow. Farrar, Straus and Giroux.
Kenning, P., & Plassmann, H. (2005). Neuroeconomics: An overview from an economic perspective. Brain Research Bulletin, 67(5), 343-354.
Lagerwerf, L., & Meijers, A. (2008). The appreciative reader: The role of affect in the processing of ironic and metaphorical utterances. In H. L. Colston & A. N. Katz (Eds.), Figurative language comprehension: Social and cultural influences (pp. 115-144). Lawrence Erlbaum Associates.
Lakoff, G., & Johnson, M. (1980). Metaphors We Live By. University of Chicago Press.
McQuarrie, E. F., & Mick, D. G. (1999). Visual rhetoric in advertising: The inverted-U hypothesis. Journal of Consumer Research, 26(1), 37-54.
McQuarrie, E. F., & Mick, D. G. (2003). The contribution of semiotic and rhetorical perspectives to the explanation of visual persuasion in advertising. In L. M. Scott & R. Batra (Eds.), Persuasive imagery: A consumer response perspective (pp. 191-221). Lawrence Erlbaum Associates.
Phelps, E. A. (2006). Emotion and cognition: insights from studies of the human amygdala. Annual Review of Psychology, 57, 27-53.
Phillips, B. J., & McQuarrie, E. F. (2004). Beyond visual metaphor: A new typology of visual rhetoric in advertising. Marketing Theory, 4(1-2), 113-136.
Zhaoping, L. (2014). The V1 hypothesis: a new framework for understanding vision. In The New Visual Neurosciences (pp. 879-893). MIT Press.
Leder, H., Belke, B., Oeberst, A., & Augustin, D. (2004). A model of aesthetic appreciation and aesthetic judgments. British Journal of Psychology, 95(4), 489-508
Reber, R., Schwarz, N., & Winkielman, P. (2004). Processing Fluency and Aesthetic Pleasure: Is Liking an Indication of Successful Processing? Personality and Social Psychology Review, 8(4), 364-382.
Karine Sergerie, Caroline Chochol, Jorge L. Armony: The role of the amygdala in emotional processing: A quantitative meta-analysis of functional neuroimaging studies, Neuroscience & Biobehavioral Reviews, Volume 32, Issue 4, 2008, Pages 811-830.
التنزيلات
منشور
إصدار
القسم
الرخصة
الحقوق الفكرية (c) 2026 Mohammed Majeed Saeed

هذا العمل مرخص بموجب Creative Commons Attribution-NonCommercial-NoDerivatives 4.0 International License.
