( شیکردنەوەی جوگرافی بۆ کاریگەری ئاووهەوا لەسەر دەست نیشان کردنی ڕۆژەکانی حەوانەوەی مرۆڤ لە قەزای بازیان به پێی پۆلێنی Terjung)
DOI:
https://doi.org/10.21928/juhd.v12n4y2026.pp67-88الكلمات المفتاحية:
قەزای بازیان، پێوهری Terjung، كاریگهری ئاووههوا، هەستی حەوانەوەو ئاسودەیی ڕۆژانهالملخص
ئاووهەوا كاريگەرى ڕاستەوخۆى هەيە لەسەر هەستی حەوانەوە و ئەنجامدانی چالاکییە جۆربەجۆرەکانى و تەندروستى مرۆڤ، زاناكانی بوارى ئاووهەوای پراکتیکى گرنگی بە پەیوەندى نێوان ئاووهەوا و مرۆڤ دهدهن، ئامانج لهم توێژینهوهیه بریتییه له دیاریکردنی ئەو ڕەگەزە ئاووهەوایانهی کە کاریگەرى ڕاستەوخۆیان ههیه لەسەر هەستی حەوانەوەی مرۆڤ و دەرخستنى پەیوەندى نێوان ڕەگەزە ئاووهەواییەکان و هەستی ئاسودەیی و حەوانەوە بە پێى کاتە جیاوازەکان(ڕۆژومانگ). بۆ ئەم مەبەستەش پۆلێنی( Terjung ) کە تایبەتە بە دیاریکردنی هەستی حەوانە بەکارهاتووە. لهم توێژینهوهیهدا تۆماری ڕهگهزه ئاووههوایهكانی قەزای بازیان له ماوهی نێوان ساڵانی (2002-3202)شیکاری بۆ کراوە، میتۆدی ههڵێنجان(استنباط) بهكارهاتووه، توێژینهوهكه گەشتووە بەو ئەنجامەی كە سەرجەم ئەو ڕەگەزە ئاووهەواییانەی خراونەتەڕوو بەپێی ڕۆژو مانگ و ساڵ گۆڕانکاریان تێدا ڕوویداوە، بەو هۆیەوە ئەم گۆڕانکاریانە کاریگەری ئەرێنی و نەرێنی کردۆتەسەر هەستکردنی مرۆڤ بە ئاسودەیی یان بێزاری، هەرێمە ئاووهەواییە فسۆلۆجییەکان لە تەواوی ناوچەی توێژینەوە لە زستاندا بەگشتی ساردی مامناوەندە و هێمای( K)وەردەگرێت، لە هاویندا گەرمەو هێمای (H )وەردەگرێت، بە گوێرەی ئاماژەی لێکدراوی حەوانەوەی ( ڕۆژ شەو) سەرجەمی ئەو ڕۆژانەی کە مرۆڤ تیایدا هەست بە حەوانەوە دەکات دەگاتە(28 ) ڕۆژی لێکدراو بە ڕێژەی (7.7٪) ی سەرجەم ڕۆژە لێکدراوەکانی ساڵ، شەوە کەمێک ساردەکانیش بریتییە لە (47)شەو بەڕێژەی (%12.9)ی شەوەکانی ساڵ، بەڵام بە گوێرەی ئاماژەی لێکدراوی با (ڕۆژ شەو) سەرجەمی ئەو ڕۆژانەی کە مرۆڤ تیایدا هەست بە حەوانەوە دەکات دەکاتە (67 ) ڕۆژی لێکدراو بە ڕێژەی (18.3 %)ی ڕۆژە لێکدراوەکانی ساڵ . بە بەراورد بە سەرجەمی ڕۆژەکانی ساڵ ڕۆژەکانی حەوانەوە لە ناوچەی توێژینەوە (کەمە).
المراجع
حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی، 2024 ، زانیاری بڵاونەکراوە.
حوكمهتی ههرێمی كوردستان، وهزارهتی كوشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاو و بهڕێوهبهرایهتی كشتوكاڵی بازیان, بهشی كهشناسی، داتای بڵاو نهكراوه 2023
رشید، شیراز، عوسمان 2023، تایبەتمەندییەکانی لێژی چیاکانی ناوچەی پێچ ئاڵۆزەکان لە پارێزگای سلێمانی و کاریگەرییان لەسەر بەرهەمهێنانی وزەی خۆر بە بەکارهێنانی (GIS/RS)، نامەی ماستەر بڵاونەکراوە، زانکۆی سلێمانی، لا67.
ڕەشید، شیروان عمر ، بنەماکانی جوگرافیای سروشتی و گەشەپێدانی گەشتوگوزار لەپارێزگای سلیمانی،سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کوردستان.سلیمانی 2007 ، ل314
سعید. پاکیزە عزیز کاریگەری ئاووهەوا لەسەر نەخشەی تەلارسازی لەپارێزگای سلیمانی.توێژینەوەیەک لە ئاووهەوای پڕاکتیکی، تێزی دکتۆرا بڵاونەکراوە، زانکۆی سلیمانی ساڵی 2021،لا12,13
عبدالحسین ، اوراس غنی.استخدام معاییر الراحة المناخیة،دراسة تطبیقیة علی محافظة نینوى،رسالة ماجستر،غیر منشور،کلیة التربیة للبنات،جامعة بغدادعام 2003 ص41
عبداللة، نشوان شكري ،انماط المناخ الفسیولوجی فى مدینة زاخو، دراسة فی المناخ التطبیقی ، مجلة ابحاث کلیة تربیة الاساسیة ، مجلة 7 العدد 1، سنة 2005 ، ص127
عزالدین , ئارام رضا ، کاریگەری ئاووهەوا لەسەر حەوانەوەی مرۆڤ بەراوردێک لە نێوان قەزای چەمچەماڵ و قەزای پێنجوێن ، ماستەرنامەی بڵاونەکراوە ، زانکۆی ڕاپەڕین ساڵی 2017 ، لا 35
القاسم مختار , محمد ابوالحسن. تطبیق قرینة الثوم الحراریة علی راحة الانسان فی مدینة الاحساء بالمملکة العربیة السعودیة العراق – مجلة العلمیة لجامعة الامام المهدی – العدد 10– 2017 – ص247
موسي , علي حسن المناخ الحیویة ، نینوی للدراسات و النشر و التوزیع ، دمشق 2002 ، ص 69
موسي , علي حسن المناخ والسياحة مع نموذج تطبيقي سورية و مصر , دار الانوار للطباعة النشر , دمشق 1998 , ص 75
Based on man, Annals of the Association of American Geographer.vol.56, 1966, P 141
Kelly Kalvelage, U. P The effects on energy demand and human comfort. Energy and Buildings, . (2014). 1-3
Terjung.W.H. Physiologic Climates of the Conterminous United States: A Bioclimatic classification
التنزيلات
منشور
إصدار
القسم
الرخصة
الحقوق الفكرية (c) 2026 Shler Qadir Rahim, Shokhan Mohammed Ahmed

هذا العمل مرخص بموجب Creative Commons Attribution-NonCommercial-NoDerivatives 4.0 International License.
