رۆلی سیاسی و ئابووری تورگوت ئۆزال له مێژووی هاوچه‌رخی توركیادا
DOI:
https://doi.org/10.21928/juhd.v4n3y2018.pp26-35الكلمات المفتاحية:
Economic، Military، Modern Turkish Republic، Political، TurkodOzalالملخص
یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی، خستنه رووی لایه‌نه شاراوه‌كانی ئه‌و بابه‌ته‌یه كه توێژینه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت ، له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه هه‌وڵمانداوه له دوتوێی كارێكی زانستیدا و به پشت به‌وستن به سه‌رچاوه هه‌مه‌جۆره زانستی و باوه‌رپێكراوه‌كان تیشك بخه‌ینه‌سه‌ر ژیان و كه‌سێتی و وێستگه جیاوازه‌كانی تورگوت ئۆزال ، له‌و باره‌یه‌شه‌وه له سێ ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كیدا قۆناغه‌كانی ژیانی ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌مان خستۆته روو، كه تاراده‌یه‌كی زۆر توانیوێتی وه‌ك كه‌سێكی به‌هێز و خاوه‌ن ئیراده بناغه‌یه‌كی پته‌و بۆ ژیانی خۆی به‌رجه‌سته‌بكات، پاشان ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له سێ ته‌وه‌ره‌ی دیكه‌دا قۆناغه‌كانی تری ئۆزال ده‌خاته‌روو به‌تایبه‌تی له پۆسته باڵاكانی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی توركیادا ، جگه‌له‌وه‌ش هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه ئاماژه‌یان پێكراوه كه ئۆزال به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی ئابووری و سیاسی توركیا گرتونیه‌ته‌به‌ر، هاوكات له دوو ته‌وه‌ره‌ی كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌دا فۆكه‌س خراوه‌ته سه‌ر پرسی كورد و هه‌ڵوێستی ئۆزال له‌و باره‌یه‌وه ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا په‌یوه‌ندییه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی توركیا له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئۆزالدا جێگه‌ی بایه‌خی توێژینه‌وه‌كه‌مان بووه، به‌تایبه‌تیش په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له ئێراق و ئێران و سوریا و ئا‌مریكا ، بایه‌خی سه‌ره‌كیان پێدراوه .
