ماهشەرەفخانمی ئەردەڵانی(مەستورەی کوردستانی) مێژوونووس و نووسەر(١٨٠٥-١٨٤٧ز.)؛ ژیان و سەردەمەکەی

المؤلفون

  • Aram Ali Mustafa قسم التاريخ ، كلية العلوم الإنسانية ، جامعة السليمانية ، السليمانية ، إقليم كوردستان العراق

DOI:

https://doi.org/10.21928/juhd.v5n2y2019.pp1-12

الكلمات المفتاحية:

ماهشەرەفخانم، مەستوورە، ئەردەڵان، بابان، کوردستانی باشوری ڕۆژهەڵات

الملخص

ماهشەرەفخانم بە هۆی ئەو پەروەردەیەی لەلایەن خێزانەکەیەوە هەیبووە و ئەو پێگە گرنگەی باوک و باپیری و هەردوو بنەماڵەی دایک و باوکی هەیانبوو، کەسایەتییەکی خوێندەوار و هوشیاری لێ دروستبووە؛

لە میرنشینی ئەردەڵان و شاری سنەی پایتەختیدا، وەک مەڵبەندێکی خوێندەواریی و ڕۆشنبیریی، چ ئایینی و چ زانستی مێژووناسیی، لەپاڵ بوونی بناغەیەکی گەورە و پتەودا، کۆمەڵێک مێژوونووس و بیرمەندی گەورە هەبوون، کە کاریان لەسەر هزر و دنیابینیی ماهشەرەفخانم کردووە؛

ماهشەرەفخانم بە گەواهی زۆر لە کوردناسان، تەنیا مێژوونووسی ئافرەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەم و یەکەمین ئافرەتیشە، کە لەو سەردەمەدا سەرباری شاعیرێتی، لە بواری زانستە ئیسلامییەکانیشدا شارەزایی هەبووە و بەرهەمی نایابی لە دوای خۆی بەجێهێشتووە؛

دەسەڵاتدارانی ئێران بەتایبەتی لە سەرەتای سەدەی نۆزدەیەمەوە لەڕێگەی ژنوژنخوازییەوە، توانیان هەژموونی خۆیان و پرۆسەی بەشیعەکردنی کوردی ئەردەڵان چڕتر بکەنەوە و کاتێک بەرهەڵستیان بۆ دروستبوو، ڕاستەوخۆ دەستیان بەسەر میرنشینی ئەردەڵاندا گرت و پاش ماوەیەکیش بە تەواوی هەڵیان وەشاندەوە؛

میرنشینی ئەردەڵان، وەک بەشێک لە کوردستانی باشوری ڕۆژهەڵات، بێجگە لەوەی هەر لەو ناوچانەدا سەری هەڵداوە، کە دواتر بۆ ماوەی دوو سەدە لەژێر قەڵەمرەویی میرنشینی باباندا بووە، و ماوەیەکی زۆریش ململانێ لەنێوان هەردوو میرنشییەکەدا دروستبووە و خاکی یەکتریان داگیرکردووە، بەڵام بەپێچەوانەی خواستی داگیرکەرانی کوردستانەوە، لە کۆتایی سەدەی هەژدەیەم و نۆزدەیەمدا نزیکبوونەوەیەکی زۆر و خزمایەتیی و تێکەڵیەکی هەمەلایەنە لەناویاندا دروستبووە، هەر بۆیە لە کاتی لیقەوماندا پەنایان بۆ یەکتر بردووە. دواجاریش، کە خۆری ماڵباتی ئەردەڵان بەرەو ئاوابوون دەچێت، ماهشەرەفخانم و چەند هەزار کەسێکی تر ئەردەڵان بەجێ دەهێڵن و لە پایتەختی باباندا پێشوازیی گەرمیان لێ دەکرێت.

التنزيلات

منشور

2019-04-07

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

ماهشەرەفخانمی ئەردەڵانی(مەستورەی کوردستانی) مێژوونووس و نووسەر(١٨٠٥-١٨٤٧ز.)؛ ژیان و سەردەمەکەی. (2019). مجلة جامعة التنمية البشرية, 5(2), 1-12. https://doi.org/10.21928/juhd.v5n2y2019.pp1-12

الأعمال الأكثر قراءة لنفس المؤلف/المؤلفين