پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی سۆڤێت و تورکیا (١٩٢٠-١٩٣٠ز) و کاریگەریی لەسەر پرسی کورد

المؤلفون

  • Aram Ali Mustafa قسم التاريخ، كلية العلوم الإنسانية، جامعة السليمانية، السليمانية، إقليم كوردستان، العراق

DOI:

https://doi.org/10.21928/juhd.v5n4y2019.pp25-40

الكلمات المفتاحية:

ڕوسیای سۆڤێتی، تورکیا، لۆزان، سێڤر، ڕاپەڕینی ١٩٢٥، ڕاپەڕینی ١٩٣٠، کوردستانی سور

الملخص

مێژووی پەیوەندییەکانی ڕوسیا و دەوڵەتی عوسمانیی بۆ پتر لە ٥ سەدە دەگەڕێتەوە، کە هەندێک جار شەڕ و ململانێی سەخت و هەندێك جاری تریش، بە شێوەی ئاشتی و دۆستانەی بووە. لەو کاتەوە دەوڵەتی عوسمانیی لە سەرەتای سەدەی هەژدەیەمەوە چووە قۆناغی و لاوازبوون و هەڵوەشاندنەوە، ڕوسیا ڕۆڵێکی گرنگی لە داپچڕانی ناوچەکانی لە قەفقاز و ئاسیای ناوەڕاست و بچووککردنەوەیدا بینی. ئەگەر سیستەمی "پارسەنگی هێزەکان"یش لەنێوان وڵاتە گەورەکانی ئەوروپا لە سەدەی نۆزدەیەمدا نەبوایە، ئەوا ڕوسیا بە تەواوی دەوڵەتی عوسمانیی لەناو دەبرد.

بەڵام لە کۆتاییەکانی جەنگی جیهانی یەکەم و دوای شۆڕشی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩١٧ لە ڕوسیا و دوای کشانەوەی ڕوسیای سۆڤیتی لە جەنگەکە و ئاشکراکرادنی بەندەکانی پەیمانی سایکس پیکۆ  و ڕێکەوتن لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانیی چوارقۆڵیی، بەتایبەتی ئەڵمانیا و دەوڵەتی عوسمانیی، پەیوەندییەکان بەرەو ڕێککەوتن ڕۆیشتن، ئەوە بوو پەیمانی برێست- ساڵی ١٩١٨ لەنێوانیاندا بەسترا. دەوڵەتی عوسمانیی، هەروەك ئەڵمانیای هاوپەیمانی، بە کشانەوەی هێزەکانی ڕوسیا لە بەرەکانی جەنگ بوژایەوە و لەگەڵ ئەوەشدا، کە ڕێکەوتن لەنێوانیاندا هەبوو، بەڵام پەلاماری ناوچەکانی قەفقازی ژێر دەستی ڕوسیایان دا، بەڵام دوای دەرکەوتنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی تورك و پەیمانی سێڤر، ئاڵوگۆڕێك لە بەرەکانی جەنگدا ڕوویدا و ڕوسیا، کە لەو کاتەدا ببوو بە ڕوسیای سۆڤێتی، هاوپەیمانێکی نوێی دۆزییەوە، کە بەرژەوەندی هاوبەشیان دژ بە دەوڵەتی عوسمانیی لەلایەك، وڵاتانی ڕۆژئاوا لەلایەکی ترەوە هەبوو. هەردوو هێزی تازە دروستبوو، ڕوسیای سۆڤێتی و حکومەتی ئەنقەرە، سودی زۆریان لەم هاوپەیمانێتییە وەرگرت. بەڵام لەم کاتەدا، کە دەرفەت بۆ کورد، بەتایبەتی لە کوردستانی عوسمانییدا دروستببوو، تا بە ئامانجەکانی بگات و هەر هیچ نەبێت لە چوارچێوەی پەیمانی سێڤردا هەندێك دەسکەوتی ناوچەیی بەدەست بێنیت، ڕوسیای سۆڤێتی، وەك یەکەم وڵات، کە پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی ئەنقەرەدا بەست، بە هەموو شێوەیەک هاوکاری بزووتنەوەی کەمالی دەکرد و جیا لە کۆمەکی ئابووریی و پیشەسازیی و هتد، لە ئاستی نێودەوڵەتییشدا، پاڵپشت و هاوپەیمانی تورکیا بوو. ئەمەش وای کرد، لەپاڵ هەندێك فاکتەری تردا، کۆماری تورکیا لەسەر پێی خۆی

بوەستێت و کاتێك لە بیستەکان و سییەکانی سەدەی بیستەمیشدا، چەند ڕاپەڕین و بەرخودانێك لە باکوری کوردستان دژ بە ستەم و زوڵموزۆری ڕژێمی کەمالی سەری هەڵدا، ڕوسیای سۆڤێتی بە هەموو شێوەیەك، بەتایبەتیش لە بواری سەربازیی و سیاسییدا پشتیوانیی کۆماری تورکیا کرد، کە هەموو ڕاپەڕین و جووڵەیەکی نەتەوەیی کوردی بە هەموو شێوەیەکی دڕندانە سەرکوت دەکرد.

التنزيلات

منشور

2019-10-06

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی سۆڤێت و تورکیا (١٩٢٠-١٩٣٠ز) و کاریگەریی لەسەر پرسی کورد. (2019). مجلة جامعة التنمية البشرية, 5(4), 25-40. https://doi.org/10.21928/juhd.v5n4y2019.pp25-40

الأعمال الأكثر قراءة لنفس المؤلف/المؤلفين