دابەشبوونى دەربڕینە چەسپاوەکان لە ڕوانگەى دەوروبەرى واتایى و دەروونییەوە
پەند وەک نموونە
DOI:
https://doi.org/10.21928/juhd.v6n1y2020.pp1-8الكلمات المفتاحية:
دەربڕینە چەسپاوەکان، زانستی زمانی دەروونی، ئاوەزمەندی مرۆڤی كورد، تێگەیشتن لەڕێگەی پەندەوەالملخص
ئەم لێكۆلینەوەیە بەناونیشانی (دابەشبوونى دەربڕینە چەسپاوەکان لە ڕوانگەى دەوروبەرى واتایى و دەروونییەوە: پەند وەک نموونە)یە. ریبازی وەسفی شیكەرەوە بەكارهێنراوەو نموونەكانی ناو لێكۆلینەوەكە، یان لەسەرچاوەكاوەن یان لە زمانی قسەپێكەرانەوە وەرگیراون.
جگە لە پێشەكی، لێكۆڵینەوەكە لەدوو بەش پێكهاتووە:
بەشی یەكەم بۆ ناساندنێكی دەربڕینە چەسپاوەكانو پەند تەرخانكراوە. زانستی زمانی دەروونی وەك چەمكو پێناسە لەم بەشەدا باسكراوە. هەر لەم بەشەدا زانستی زمانی دەروونی (دەروزمانی) و زانستی دەروونناسی زمانی لە یەكدی جیاكراوەنەتەوەو سنوورو ئامانجی هەریەكەیان دیاریكراوە.
بەشی دووەمی لێكۆلینەوەكە كە دوو پارە، باس لە رەهەندە دەرونییە جۆراوجۆرەكان دەكات. لە پاری یەكەمدا بە پشت بەستن بە سەرچاوە دەروونییەكان ئەو گرفت و نەخۆشییە دەروونیانە خراونەتە بەرچاو، كە نموونەی پەندی دەرخەری ئەو گرفتانە لە ناو پەندەكاندا دەستدەكەوێت. لە پاری دووەمی بەشی دووەمدا نموونەی پەندە كوردیەكە لە ژێر ناونیشانی گرفتو نەخۆشییە دەروونییەكاندا ڕیزكراون، تا ئەو ڕادەیەش پێویست بوبێت لێكدانەوە بۆ پەندەكان لە ڕووی دەرونییەوە كراون.
لە كۆتاییدا ئەنجامەكانو لیستی سەرچاوەكان و پوختەی لێكۆلینەوەكە بە هەردوو زمانی ئینگلیزیو عەرەبی خراوەتە بەرچاو.
