هۆكاره بونیادییهكانی جیاوازی جێندهری توێژینهوهیهكی مهیدانیه له شاری سلێمانیدا
DOI:
https://doi.org/10.21928/juhd.v4n1y2018.pp1-12الكلمات المفتاحية:
Building، Community policy، Culture، Gender، Womanالملخص
گفتوگۆكردن و وردبوونەوە لە بابەتى جێندەر یەكێكە لەو باسانەى كە لەڕۆژگارى ئەمرۆى كۆمەڵگە مرۆڤایەتییەكاندا زیاتر جەختى لەسەر دەكرێتەوە وەك لە پێشووتر. هەرچەندە بابەتەكە بەپێى كۆمەڵ و كۆمەڵگەكان دەگۆڕێت بەلاَم خاڵى لەیەكچوون و جیاوازى بەبەردەوامى بوونى هەیە. دیارە كۆمەڵگەى كوردیش بەدەر نیە لەو كۆمەڵگەیانەى كە چەند فاكتەرو دۆخێكى دیاریكراو، كاریگەرى و شوێندەستى خۆى لەسەر ئەم بابەتە هەیە. ئێمە لێرەدا دەمانەوێت لەڕەوشى ئێستەى ژنان و ئافرەتان لە هەرێمى كوردستاندا، لەبەر ڕۆشنایى و كاریگەرى چەمكى جێندەریدا بخەینە بەر باس و توێژینەوە. بەمانەیەكى تر لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدەدەین ئەو فاكتەرانە بخەینەڕوو كەپەیوەندى ڕاستەوخۆیان بە بەرەوپێشچوون یان دواكەوتنى ڕەوشى ئافرەتانەوە هەیە. پاشان لەناویاندا جەخت لەسەر ڕۆڵ و كاریگەرى جیاوازى جێندەرى دەكەینەوەو لەسەر ئەو بنەمایەى كە چۆن ئاڕاستەى ڕەوشى ژیانى ژنان و ئافرەتان بەرەو ئاڕاستەیەكى پۆزەتڤ یان نێگەتڤ هەنگاو هەلَدەگرێت. توێژینەوەكە لەدوو دەروازەدا كۆكراوەتەوە. دەروازەى یەكەم لایەنى تیۆرى توێژینەوەكەیە كە لە دوو بەش پێكدێت. بەشى یەكەم بریتییە لە پێكهاتە سەرەكییەكانى توێژینەوەكە: كێشەو گرنگى و ئامانج و دیاریكردنى چەمكەكانى توێژینەوەكە. بەشی دووەم: باسكردنە لەو هۆكارە بونیادیانەى كە جیاوازى جێندەرى چڕتر دەكەنەوەو كارلەسەر ئەوە دەكەن كە جیاوازى جێندەرى زیاتر زەق بكەنەوە. دەروازەى دووەمى توێژینەوەكەش لەلایەنى مەیدانى توێژینەوەكە پێكدێت، بەشی سێیەم: باس لەچوارچێوەى میتۆدى بۆ توێژینەوەكە دەكات و میتۆدى كێوماڵى كۆمەلاَیەتى بەكاردێت بەئامانجى خوێندنەوەى واقعى كۆمەڵگەى توێژینەوەكە كە دۆخى ئافرەتانى كۆمەڵگەى كوردیە. سەرەڕاى تیشك خستنەسەر كۆمەڵگەو نمونەى توێژینەوەكەو ئامرازەكانى كۆكردنەوەى زانیارى و ڕاستگۆیى و جێگیرى فۆڕمى توێژینەوەكەو ئامرازە ئامارییە بەكارهێنراوەكان. لەبەشی چوارەمدا: خستنەڕوو گفتوگۆكردنى ئامانج و ئەنجامەكانى توێژینەوەكەو زۆررێك لەو پرسیارانە وەلاَم دەدرێنەوە كە لەچوارچێوەى ڕەوشى ژیانی ئافرەتانى كۆمەڵگەى كوردى لەپەیوەندیدا بەجیاوازى جێندەرییەوە خۆیان مەلاَسداوە لەڕێگەى داتاو زانیارى ژمارەییەوە. هەروەها ئامانجەكانى توێژینەوەكە وەلاَمى خۆیان وەردەگرنء شیكارى ئاماریان بۆ دەكرێت. لەكۆتایشدا چەند پێشنیارو ڕاسپاردەیەك, سەرچاوە زانستیەكان، پاشكۆكان و هەریەك لەكورتەى توێژینەوەكە بەزمانى عەرەبى و ئینگلیزى دەخرێنەڕوو.
