چەمکی فەلسەفەی پڕاگماتیزم لە پەروەردەی هەرێمی کوردستاندا – دێویی وەك نموونە
DOI:
https://doi.org/10.21928/juhd.v7n4y2021.pp33-42الكلمات المفتاحية:
پراگماتيزم، پەروەردە، جۆن دێوى، خوێندن، سيستەمى پەروەردەالملخص
بەدرێژايی مێژوو كۆمەڵگای مرۆیی توشی چەندەها گیروگرفت و ئارایشەی جوراوجور بۆتەوە، هەندێكیان شایانی چارەسەركردنێكی هەنوكەین، بەڵام هەندێكیان بەردەوام شان بەشانی كۆمەڵگا دەڕوات بە فۆڕم و شێوەی جیاواز لە ڕووی چەندێتی و چۆنێتییەوە.
یەكێكیش لەو كێشە سەرەكیانەی بەردەوام ڕوودەدەن لە هەرێمی كوردستاندا،كێشەی پرۆسەى پەروەردەو فێركردنە، وەك ئەوەی، كە ئەم كێشەیە بە باڵایدا بڕابێت .لەم كۆمەڵگایەدا، هەردەم بە بەردەوامی هەرساڵە و بە جۆرو شێوەیەك خۆی دووبارە و چەندبارە دەكاتەوە، بە بێ ئەوەی چارەسەرێكی زانستی و گونجاو ڕیشەیی لە بار كە بگونجێت لەگەڵ دا كەوت و ئاوێتە بێت بە ڕەوڕەوەی پێشكەوتنی گەلاندا.
توێژەر وەك پەروەردەكارێك بۆ نزیكەی چواردەیە يە ئاگادارە لە نزیكەوە بە ڕەوشی پەروەردە و فێركردندا .ساڵ بە ساڵ كێشەو نەهامەتییەكان ڕوو لە زیادبوندایە،هۆكارەكان زۆر و هەمەچەشنن، لە سەروو هەموویانەوە ساڵانە هەموو ناوەندەكانى خوێندن بە زانكۆشەوە ژمارەیەكی بێشومار لە فێرخوازدەردەچوێنن بە بێ ئەوەی ئەم فێرخوازەانە بتوانن ببن بە ئەندامێكی كارای ئەم كۆمەڵگایەيە و بتوانن تواناو كارامەیی و لێهاتووی خۆیان لە كایە زانستی و ماریفییەكاندا ئەزموون بكەن . هۆكارەكەش دیارە چونكە سیستەمی ناوەندەكانی خوێندنی هەرێم زیاتر گرنگی بە لایەنی تیۆری (زارەكی) دەدرێت زیاتر لە كردارەكی (پراكتیكی) ديارە هيچ بيرۆكەيەك ماناو بەهاى نابێت، ئەگەر وابەستە نەبێت بە ئەزمون و تاقيكردنەوەى كردارەكى لە ژيانى فێرخوازان دا.
ئەم توێژينەوەيە بە هەوڵدانێكى زانستى، كە ئامانجى دەستنيشانكردنى لايەنەكانى پرۆسەى پەروەردەو فێركردن، بە گەرانەوە بۆ گرنگيدان بە فەلسەفەى پراگماتيشم. (پراكماتیزم جەختكردنەوەيە لەسەر بەهاى كاركردن و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانى زانيارى) واتا هزرێك كە شایستەی پراكتیزەكردن بێت، چونكە پرۆسەی پەروەردەو فێركردن نەك ئامادەكارییە بۆ ژیان، بەڵكو خودی پرۆسەی ژیانە، جەختكردنەوەیە لەسەر بەهای كاركردن و هەوڵدان ۆ بەدەستهێنانی زانیاری .
ئەم توێژينەوەيە دابەشكراوە بۆ سێ تەوەرى سەرەكى تەوەرى يەكەم كێشەو گرنگى و ئامانج و بوارەكانى توێژينەوەكەو پێناسى چەمكەكانى لەخۆى گرتوە، تەوەرى دوەم تەرخانكراوە بۆ شيكردنەوەى پراگماتيزم و توێژينەوەكانى پێشوتر، تەوەرى سێهەم پێكهاتوە لە سێ خاڵى سەرەكى كە بريتين لە (پەروەردەكار، فێرخواز و پرۆگرام) لە كۆتايدا ئەنجامەكان و ليستى سەرچاوەكان خراوەتە روو.
المراجع
سەرچاوە کوردییەکان:
پێندرۆیی، محەمەد ساڵح ( ٢٠١٢) ڕۆڵی خێزان و قوتابخانە لە ڕیشەکێشکردنی توندوتیژیا، چ ١، چاپخانەی رۆژهەڵات، هەولێر.
پەتی، عومەر (٢٠٠٠) سایکۆلۆژیای پەروەردەیی، گۆڤاری ڕامان، ژمارە ٤٥.
توماس، هێنری و توماس، دانالی (2006) بەسەرهاتە نەمرەکان لە فەلسەفەدا، و: دڵشاد و کازم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، هەولێر.
حوسێن، محمد تەها (٢٠١٨) سايكۆلۆژياى عەقڵى كوردى، چ١، چاپخانەى ناوەندى فێربون، هەولێر.
حوسێن، محەمەد تەها (٢٠١٢) دەنگە نەبیستراوەکان، چ ١، چاپخانەی شەهاب، هەولێر.
خاتەمی، مەحموود (٢٠١٣) سەرەتاکانی فەلسەفەی هاوچەرخ، و: سەعیدکاکی، چاپخانەی رۆژهەڵات، هەولێر.
دێویی، جۆن (٢٠١٩) فێرگە و کۆمەڵگە، و: جیهاد موحەمەد، چ ١، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی.
ڕەئوف، لوقمان و ئەحمەد، ئارام محمود ( ٢٠١٧) فەلسەفەی جۆن دیوی، گۆڤاری ئایدیا، ژمارە ٦٠ – ٦١.
سیوەیلی، ڕێبوار( ٢٠٠٨) ترسان لە فەلسەفە، چ ١، چاپخانەی خانی، دهۆك.
سیوەیلی، ڕێبوار، دێلێويى، هيوا حاجى، جەمال، نەوزاد (٢٠٠٩) لێبووردەیی و فەلسەفە، چ ١، چاپخانەی هاوسەر، هەولێر.
سەعید، فایەق (٢٠٠٤) تێكشکانی بەهاکانی خوێندکار، چاپخانەی ڕەنج.
شەماع، سەلام(٢٠١٨) نهێنیەکانی ژیانی عەلی وەردی، و: ئارام ئەمین شوانی، چ ١، چاپخانەی رۆژهەڵات، هەولێر.
عەدەس، محەمەد عەبدوڕەحیم ( ٢٠٠٥) هونەری وانەگوتنەوە، و: محەمەدساڵح مەلا حەسەن هۆرێنی، وەزارەتی ڕۆشنبیری.
عەزيز، هيوا (٢٠٠٨) پراگماتيزم، گۆڤارى نوێبون، ژ٢.
عەلی، بەختیار (٢٠٠٦) هەندێك سەرنج دەربارەی سیستمی پەروەردە و ستراتیژی گۆڕانکاری لەم سیستەمەدا، گۆڤاری سەردەمی ڕەخنە، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، ژمارە ٥.
فرێری، پاولۆ (٢٠١٥) پێداگۆگیی ستەملێکراوان، و:جیهاد محەمەد، چاپخانەی سەردەم، سلێمانی.
قادر، ڕەمەزان حەمەدەمین (٢٠٢٠) بنەماکانی پەروەردەی سەردەم، چ ١، چاپخانەی سایە، سلێمانی.
قەرەچەتانی کەریم شەریف ( ٢٠١٤) سایکۆلۆژیا و ڕێگاکانی وانەوتنەوە، چاپخانەی پیرەمێرد، سلێمانی.
قەرەداخی، هۆمەر ( ٢٠١١) سیستمی فێرکاری، چ ١، چاپخانەی سەردەم.
گوندی، کرمانج ( ٢٠٠٦) پەروەردە و لێدان، گۆڤاری ویست، هەولێر، ژمارە ٢.
لیدمەن، سڤێن ئەریك (2014) بەردەکانی رۆح، و: فەرشید شەریفی، چاپخانەی سەردەم، سلێمانی.
لین و. لینکستەر (٢٠٠٧) خواوەندی هزری سیاسی، و: کامەران محەمەد پور، چ ١، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر.
محەمەد، سەماح رافع (٢٠٠١) ڕێبازە هاوچەرخەکانی فەلسەفە، و: تاریق کارێزی، چ ١، هەولێر.
محەمەد، هیوا ( ٢٠١٢) فەلسەفەی پڕاگماتیك، گۆڤاری ئایدیا، ژمارە ٣٦.
ئالانی، عەزیز (٢٠١٥) فەلسەفەی پەروەردە، چ ٢، چاپخانەی چوارچرا، سلێمانی.
ئەلحاج، ئەحمەد عەلى (2008) فەلسەفەى پەروەردە، و: تەها محمد ئەمين، دەزگاى چاپ و پەخشى سەردەم، چ 1، سلێمانى.
سەرچاوە عەرەبییەکان:
دیوی، جون ( ١٩٦٢) الطبيعة البشرية و السلوك الانسانى، ت: محمد لبیب النجیحي، مؤسسة الخانجی، القاهرة.
دیوی، جون (٢٠١٥) البحث عن الیقین، و: أحمد فؤاد الأهواني، المرکز القومي للترجمة، القاهرة.
رسل، برتراند ( بدون تأریخ) في التربیة، ت: سمیر عبدە، بیروت.
رشوان، حسین عبدالحمید أحمد (١٩٨٥) الفلسفة الأجتماعیة و الاتجاهات النظریة في علم الأجتماع، ط ١، المکتب الجامعی الحدیث. اسکندریة.
سلطان، محمود السید ( ١٩٨٢) میسرة الفکر التربوي عبر التأریخ، ط ١، دار الشروق، جدة.
عبدالحفیظ، البار (٢٠١٠) فلسفة التربیة عند جون دیوی، جامعة منتوری قسنطینە، الجزائر.
کرم، یوسف ( ١٩٦٢) تأاریخ الفلسفە الحدیثة، دار المعارف بمصر، القاهرة.
ماستەرنامەکان:
البارعبد الحفیظ، ٢٠٠٩ – ٢٠١٠، فلسفة التربیة عند جون دیوی، رسالة الماجستیر، کلیة العلوم الأنسانیة و العلوم الأجتماعیة، جامعةمنتوري قسنطینة الجزائیر.
بن سلامة أحلام، ٢٠١٦ – ٢٠١٧، أصول فلسفة التربیة عند جون دیوي، رسالة الماجستیر، وزارة التعلیم العالي، الجزائر.
تیرس حبیبة، ٢٠١١ – ٢٠١٢، فلسفة التربیة عند جون دیوی، دراسة تحلیلیة لعلاقة المدرسة بالمجتمع، (العلوم الأجتماعیة – قسم الفلسفة – جامعة وهران).
خثیر سمیة، ٢٠١٥ – ٢٠١٦،الفلسفة العملیةعند جون دیوي، رسالة الماجستیر، وزارة التعلیم العالي و البحث العلمي، الجزائیر.
صفاء عبید، ٢٠١٥ – ٢٠١٦، فلسفة التربیة عند جون دیوي، رسالة ماجستیر، جامعة قاصدی مرباح – ورقلة.
فلاح عبد الزهرة لازم جیر الکعبي، ٢٠٠٥، منطق البحث العلمي عند جون دیوی، الماجستیر فلسفة، کلیة الأداب الجامعة المستنصریة.
التنزيلات
منشور
إصدار
القسم
الرخصة
الحقوق الفكرية (c) 2021 adil Noori mohamad, Bakhtyar I.Fatah

هذا العمل مرخص بموجب Creative Commons Attribution-NonCommercial-NoDerivatives 4.0 International License.
