كاریگەری فاكتەری نەوت و گاز لەسەر پێگەی سیاسی و ئابوری هەرێمی كوردستان/عێراق

المؤلفون

  • Anwar M. Faraj قسم الدبلوماسية والعلاقات العامة، كلية القانون والسياسة، جامعة التنمية البشرية، السليمانية، إقليم كوردستان، العراق
  • Chalak Mohtasam Khorsheed بەشی زانستە ڕامیارییەكان، كۆلێژی زانستە ڕامیارییەكان، زانكۆی سلێمانی، سلێمانی، هەرێمی كوردستان، عێراق

DOI:

https://doi.org/10.21928/juhd.v8n2y2022.pp15-27

الكلمات المفتاحية:

فاكتەری نەوت و گاز، كاریگەری فاكتەری نەوت و گاز، پێگەی سیاسی هەرێمی كوردستان، پێگەی ئابوری هەرێمی كوردستان

الملخص

پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان  مەبەست لێی ئەو سەنگە سیاسی و ئابوری و جۆگرافیەی هەرێمی كوردستانە لە ئاستی نێوخۆی و ھەرێمی و نێودەوڵەتی هه‌یه‌تی.

فاکتەری نەوت و گاز کاریگەرییەکانی فرە ڕەھەندە لەسەر پێگەی سیاسی و ئابوری ھەرێمی کوردستان، فاکتەری نەوت و گاز لەسەر ئاستی ناوخۆ کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵکی ھەیە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ھەرێمی کوردستان بۆ ده‌ستخستنی داھات بۆ موچه‌ و پڕکردنەوەی پێداویستییە داراییەکانی پشتی بە فرۆشتنی نەوت و ئەو بڕە پارەیە بەستووە کە بەشێوەی کاش لە حکومەتی فیدراڵی وەریدەگرێت دوای مامەڵەکردنی ئازادانەی حکومەتی ھەرێم بە نەوت و گازەوە کێشەیەکی نوێ لە نێوان ھەرێم و حکومەتی فیدراڵ سەری ھەڵدا ئەمەش داواتر کاریگەری لەسەر کۆی سیستمی سیاسی ھەرێم ھەبوو.

لەسەر ئاستی هه‌رێمی، ھەرێمی کوردستان ھاوسنورە لەگەڵ ھەریەکە لە (تورکیا، ئێران و سوریا) به‌شێوه‌ی فه‌رمی لەڕێگەی خاکی تورکیاوە نەوتی ھەرێمی کوردستان ھەناردەی دەرەوە دەکرێت و دەفرۆشرێت، بۆیە دەوڵەتی تورکیا زۆرترین پەیوەندی سیاسی و ئابوری لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھەیە کە ئەمه‌ش کاریگەریی فاکتەری نەوت و گازە کە ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی هه‌رێمی لە پەیوەندی سیاسی و ئابوریدایه‌ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەگشتی و تورکیا بەتایبەتی.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕوسیا دوو دەوڵەتی گەورەی گۆڕەپانی نێودەوڵەتین کە زۆرترین کاریگەرییان ھەیە لەسەر ھەرێمی کوردستان، چه‌ند كۆمپانیای وزه‌ی ئه‌مریكی و ڕوسی له‌ هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن بۆیه‌ هه‌رێمی كوردستان بۆته‌ جێگه‌ی گرنگی ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته‌ جیهانییه‌. ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی فاکتەری نەوت و گازەوە  توانیوییەتی پەیوەندی لەگەڵ ئەم دوو دەوڵەتە گەورە جیھانیەدا ھەبێت، بەڵام پەیوەندییەکە لە چوارچێوەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا  و ڕوسیا دێت به‌رامبه‌ر به‌ وڵاتانی تری وەک( تورکیا و ئێران و سوریا) .

المراجع

یەكەم: سەرچاوە كوردییەكان

أ-ده‌ستور

ده‌ستوری كۆماری عێراق ساڵی 2005.

ب-یاساكان

یاسەی نەوت و گازی هەرێمی كوردستانی – عێراق. ماددەی (13،12،11، 15) ساڵی 2007.

ج-كتێب

أ.یاسین، بورهان . عەزیز، سەردار. ( 2017) . دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان لە ناوەوە بونیادنان لە دەرەوە دانپیانان ،چاپخانەی كاروخ، هەولێر.

بیل پارك، و: بەرزانی مەلا وەهاب .( ٢٠١٠) . سیاسەتی توركیا بەرامبەر بە باكوری عێراق ، چاپخانەی چوارچرا، سلێمانی .

قادر، پەروێز رەحیم. صاڵح ،نەجات علی .(2010) . كاریگەرییەكانی توركیا لەسەر هەرێمی كوردستانی عێراق، چاپخانەی موكریانی، هەولێر .

عبداللە، خامۆش عمر. ( 2011) . تێوری گشتی یاسای دەستوری و سیستەمی دەستوری لە عێراق، چاپخانەی شەهاب، هەولێر.

فەتاح، ڕێبین . (2012) . هەنگاوێكی سەركەوتوو بڕیاریكی بوێرانە، سامانە سروشتییەكان و كایگەرییەكانی- روانگەیەكی ڕۆژنامەوانی، چاپخانە نیە، هەولێر .

عزیز، سەردار. (2013) . حكومەت و سامانی سروشتی لە هەرێمی كوردستان، چاپخانەی الدار العربیە للعلوم، بیروت.

هەڵەبجەی، سەروەت. (2015) . نەوت هۆكاری سەرەكی شەڕەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چاپخانە نیە،سلێمانی .

ڕسوڵ، سەنگەر. رەشاد،فەرمان. عەبدوڵڵا، ئاری . (2019) . شەفافییەتی نەوتی كوردستان لە چاوی دیلۆیتەوە، چاپخانەی كامبرج، هەولێر .

فتح اللە، سفین جلال. (2015) . نەوتی هەرێمی كوردستان شیكردنەوەیەكی جوگرافی سیاسی، دەزگای چاپ وپەخشی نارین، هەولێر.

مەنتك، كامەران .( 2017) . بازرگانی رەشی نەوت و داڕشتنەوەی پەیوەندییە هەرێمایەتییەكان ،چاپخانەی زانكۆی سەلاحەدین، هەولێر.

نادر ،كاوە . ( 2008) . ڕۆڵی نەوت لە چارەنووسی گەلی كوردستاندا، چاپخانەی روون، سلێمانی .

شێرۆكی، مەلكۆ . ( 2017) . دیبلۆماسی ئابوری و كاریگەری لەسەر پەیوەندییەنێودەوڵەتییەكان، چاپخانەی ماردین، هەولێر.

كەریم، هێرش عەبدوڵڵا حمە . ( 2013) . پەیوەندییە سیاسییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و دەوڵەتانی دراوسئ ئێران و توركیا و سوریا 1991-2003 ، ئەندێشە بۆچاپ و بڵاوكردنەوە، سلێمانی .

د-گۆڤار

حاجی، ڕنجدەر. (شوباتی 2015) . نەوتی خاوی هەرێمی كوردستان لە نێو بەرهەمهێنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، گۆڤاری وزە، ژمارە (1) ، پەیمانگای كوردستان بۆ وزە، هەولێر.

كەریم، زانا. (ئایاری 2021) . دیپلۆماسی هەرێمی كوردستان و ئاڵنگارییە یاساییەكانی، گۆڤاری ئایندەناسی، ژمارە (7)، سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەی، سلێمانی .

ئەحمەد، زوبیر رەسول . (كانونی 2020) . بنەمای پەیوەندییەكانی روسیا و هەرێمی كوردستان، گۆڤاری ئایندەناسی، ژمارە(6) ، سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەی، سلێمانی.

حمە غریب ، كەنعان. 2014) . پێگەی هەرێمی كوردستان لە سیستمی نوێی جیهانیدا، زنجیرە كتێبی دەزگای میللەت، ژمارە(4)، (چاپخانەی كاردۆ ، سلێمانی .

حەمە، هاوڕئ حەسەن . (تشرینی یەكەم2020). . سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا بەرامبەر كوردستانی عێراق، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی كوردستان بۆ توێژینەوەلە ململانێ‌ و قەیرانەكان، ژمارە (191) ، سلێمانی.

علی ، قارەمان. (شوباتی 2018) . توركیا و هەرێمی كوردستان دوای ڕیفراندۆم:ئایندەی پەیوەندییەكانیان، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی كوردستان بۆ توێژینەوە لە ململانێ‌ و قەیرانەكان، سلێمانی، ژمارە (8) .

حسین، محمد. (تشرینی یەكەمی 2019) . ئاڵنگارییەكانی كەرتی وزەی هەرێمی كوردستان، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی كوردستان بۆ توێژینەوەلە ململانێ‌ و قەیرانەكان، ژمارە (74)، سلێمانی.

قادر،هێمن محمد. (ئایاری 2021) . كاریگەری وزە لە پەیوەندییەكانی توركیا و هەرێمی كوردستاندا، گۆڤاری ئایندەناسی، ژمارە( 7) ، سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەی،سلێمانی .

و- ڕۆژنامە

گزالی، نزار ( 4/12/2012) . ڕاستە گرێبەستە نەوتیەكانی هەرێم بڵاوكراونەتەوە بەڵام شێوازی ئەنجامدانەكەی لە پشت دەرگا داخراوەكانەوە بووە، ڕۆژنامەی ئاوێنە، ژمارە (354)، سلێمانی.

ی- توێژینەوە

( 19نیسانی 2012) گروپی قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، عێراق و كوردەكان: شێوازی قازانج و زیانی زۆری هایدرۆكاربۆن، ڕاپۆرتی گروپی قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، ژمارە (120) .

كەریم، ئەنوەر. (تشرینی دووەمی 2020) . شیكاری سوات بۆ كەرتی نەوت و غازی هەرێمی كوردستان، ژوری توێژینەوەكانی بزوتنەوەی گۆڕان، سلێمانی .

دووەم:سەرچاوە عەرەبییەكان

الكتب العربیە

غیلبین، روبرت. ( 2004) . الاقتصاد السیاسی للعلاقات الدولیە، ت: مركز الخلیج للابحاث، مركز الخلیج للابحاث، دبی.

صالح ،علیا‌و كامل. (2012) . قطاع النفط والغاز فی الخلیج نظرە عامە واقلیمیە، (مركز الخلیج لسیاسات التنمیە ،الكویت .

الرمیحی، محمد. (---) النفط والعلاقات الدولیە، ( سلسلە عالم المعرفە ، الكویت.

خیتاوی، محمد. (2010) . الشركات النفطیە متعددە الجنسیات و تاثیرها فی العلاقات الدولیە، دار مؤسسە رسلان الطباعە والنشر والتوزیع، دمشق .

سێیەم ئەلیكترۆنیەكان: سەرچاوە

جەعفەر، بەهرۆز. (2020) . مەترسییەكانی بەردەم یەدەگی نەوت و غازی سروشتی هەرێمی كوردستان لە سۆنگەی بازاڕی ئابوری جیهانیەوە ، وەرگیراوە لە سایتی پەیمانگای مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی، https://www.mirs.co/KU/details.aspx?jimare=193،

بەرواری سەردان 4-8-20٢1، كاتژمێر 2:48Am.

جەعفەر، بەهرۆز. (2017) . جیۆپۆڵەتیكی نوێی ووزەی هەرێمی كوردستان لە ژێر ڕۆشنایی دوایین پێشهاتە هەرێمایەتییەكاندا، وەرگیراوە لە سایتی پەیمانگای مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی ، https://www.mirs.co/KU/details.aspx?jimare، بەرواری سەردان 29-7-20٢1، كاتژمێر 1:29Am.

كاكه‌ی،عه‌باس. (2019) . كوردانی عێراق ‌و توركیا لە سیاسەتی دەرەوەی زلهێزەكاندا ؛ وەرگیراوە لە سایتی چاوی كورد،http://chawykurd.com/details.aspx?=hewal&jmare=3648&Jor=11&Jor2=96 ،بەرواری سەردان 7-8-20٢1 ،كاتژمێر 7:25Am.

(2017) . حكومەتی هەرێم 14 ملیۆن دۆلاری بە دانەغاز دۆڕاند، وەرگیراوە لە سایتی میللەت،https://www.milletpress.com/Detail.aspx?Jiamre=44588&T ، بەرواری سەردان 8-8-20٢1 ،كاتژمێر 10:29Am.

سایتی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان،

https://gov.krd/news-and-announcements/categorie،بەرواری سەردان 29-4-20٢1 ،كاتژمێر 11:38Am.

شێركۆ جەودەت، راپۆرتەكەی دیلۆیت خزمەت بە شەفافیەتی نەوت و غاز ناكات، وەرگیراوە لە سایتی ویستگە،

https://gov.krd/news-and-announcements/categorie،بەرواری سەردان ٢9-7-20٢1 ،كاتژمێر 1:29Am.

زەڵمی، موئمین .(2019) .كورد و ئەمریكا؛ هامشۆی سیاسی یان پەیوەندی دیبلۆماسی، وەرگیراوە لە سایتی چاوی كورد، http://chawykurd.com/details.aspx?=hewal&jmare=3663&Jor=41&Jor2=90،بەرواری سەردان 7-8-20٢1 ،كاتژمێر 7:١٢Am.

موهەندس، نەوزادی ، غازی سروشتی كوردستان نیعمەتێكی تاڵانكراو، وەرگیراوە لە سایتی ڕادیۆی نەوا، http://www.radionawxo.org/kurdi/index.php/article.html?start=42، بەرواری سەردان ٢١-7-20٢1 ،كاتژمێر 11:18Am.

گوڵاڵی، یادگار صدیق. (2021) . هەرێم بواری جوڵە كەمە , وەرگیراوە لە سایتی شەن، http://www.shanpress.com/Wtardetails.aspx?jimare=3562 ،بەرواری 29-6-2021, كاتژمێر 6:50.

تاوگۆزی، ئاریان . (2015) . پارا و پرۆتۆ، كامیان؟ بۆ دیپلۆماسییەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، وەرگیراوە لە سایتی سپی میدیا،https://speemedia.com/drejaWtar.aspx?NusarID=238&Jmare=66 ،بەرواری 6-8-2021, كاتژمێر 2:50.

ڕەفیق، ئومێد. (2016) . چۆنێتی بونیادنانی ستراتیجی گشتگیر لە هەرێمی كوردستان ، وەرگیراوە لە سایتی میللەت، https://www.milletpress.com/Detail.aspx?Jiamre=12361&T

،بەرواری سەردان 3-8-20٢1، كاتژمێر 1:29Am.

نه‌جار، شێرزاد. (2015) . هەرێمی كوردستان و دبلۆماسیەتی سەردەمی سەخت، وه‌رگیراو له‌ سایتی گوڵان،https://www.gulanmedia.com/so/story/201605/1621546275، بەرواری 1-11-2020, كاتژمێر 1:42.

التنزيلات

منشور

2022-04-24

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

كاریگەری فاكتەری نەوت و گاز لەسەر پێگەی سیاسی و ئابوری هەرێمی كوردستان/عێراق . (2022). مجلة جامعة التنمية البشرية, 8(2), 15-27. https://doi.org/10.21928/juhd.v8n2y2022.pp15-27

الأعمال الأكثر قراءة لنفس المؤلف/المؤلفين