بونیادی گێڕانەوەی تەنزئامێزانە لە (ڕشتەى مرواری و ڕیسالەى دلگوشا) دا

المؤلفون

  • بوشرا قادر كاكە محەمەد كەسنەزانی بەشی كوردی، كۆلێجی زمان، زانكۆی سلێمانی، سلێمانی، هەرێمی کوردستان، عێراق.
  • Muhammad Dler Amin Muhammad بەشی كوردی، كۆلێجی زمان، زانكۆی سلێمانی، سلێمانی، هەرێمی کوردستان، عێراق.

DOI:

https://doi.org/10.21928/juhd.v8n4y2022.pp67-79

الكلمات المفتاحية:

گێڕانەوەی تەنزئامێز، پەند، ڕەخنەی کۆمەڵایەتى، تابوو

الملخص

ئەم باسە بە ناونیشانى بونیادی گێڕانەوەی تەنزئامێزانە لە "ڕشتەى مرواری و ڕیسالەى دلگوشا دا"، لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردکارییە لە نیوان هەردوو کتێبی پەخشانی "ڕشتەى مرواریی عەلائەدین سەجادی" و حیکایەتی نێو "ڕیسالەى دلگوشای عوبەید زاکانی"، کە خۆی لە حیکایەتە عەرەبی و فارسییەکاندا دەبینێتەوە. تەوەری سەرەکی باسەکە قسەکردنە لەسەر بونیادی گێڕانەوەی ساتیروگاڵتەجاڕانە لە نێو ئەو حیکایەتانەدا، کە هەندێکی بە مەبەستى ڕەخنەگرتنە لە ڕەفتار و کردارە ناپەسەندەکانى ناو کۆمەڵگا، هەندێکی تری حیکمەت و پەنددادانە. لەگەڵ ئەوەشدا بونیادەکە بەهۆی زمانێکی ڕەوان و سادەوە لە هەردوو ئەدەبی کوردی و فارسی دا پێکهاتووە، زۆرینەى خەڵک لێی تێگەیشتوون، بەڵام ئەم تێگەیشتنە نەبۆتە هۆی قبوڵکردن و وەرگرتنى، چونکە بەشێکی بونیادنانەکە لەسەر بنەمای تابووشکێنى کۆمەڵایەتى و ئایینى و سیاسییە، بۆیە هەردوو نووسەر ڕوبەرووی تانە و سەرزەنشتکردن بوونەتەوە، زۆرجاریش ئەدەبیاتەکەیان بە ئەدەبیاتى لاڕێ و لادەر و بێڕوو لە قەڵەم دراوە و لە زۆرێک لە چاپەکانی ئێراندا بە سانسۆرەوە بەرهەمەکان چاپ دەکرێنەوە.

گرنگی ئەم باسە، لەوەدا خۆی دەبینێتەوە، تا ئێستە لە ناو ئەدەبی کوردیدا کەمترین لێکۆڵینەوە لە بارەى گێڕانەوەکانى ناو کتێبی ڕشتەى مروارییەوە کراوە، هاوتا، هیچ باسێکمان بەرچاونەکەوتووە بەراوردی تەنزی گێڕانەوەی نێوان ئەو دوو ئەدەبەى کردبێت، بۆیە پێمان وایە جێی خۆی دەگرێت.

المراجع

زمانی كوردی

ئەحمەد، گۆران عەبدوڵا، ٢٠١٥، تەنزەئەدەبییەکان لە ڕۆژنامەنووسی کوردیدا- باشوری کوردستان بە نمووونەی گۆڤارەکانی (سیخوڕمە، مەلا مەشهورە، گەپ)، ماستەرنامە، زانکۆی سلێمانى.

ئەڵوەنى، نەجم، ٢٠٠٧، زنجیرە کتێبی کەلەپووری، دەزگای موزیک و کەلەپووری کورد، هەولێر.

پیرەمێرد،١٩٧٠، گاڵتەوگەپی پیرەمێرد، چاپخانەى کارمەرانی، سلێمانى.

حسین، جەبار ئەحمەد، ٢٠١٢. بینای ساتیرا لە کورتەچیرکی کوردیدا (کوردستانى عیراق ١٩٧٠-١٩٩٠)، بڵاوکراوەی ئەکادیمیای کوردی، ژمارە ١٤٠، هەولێر.

خاڵ، شێخ محەمەد، ٢٠٠٧، لە سەرگوزەشتەکانی ژیان، پرۆژەى تیشک نجیرە ١٤، سلێمانى.

خەزنەدار، مارف، ٢٠٠٦، مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی حەوت، دەزگای ئاراس، چاپی یەکەم، هەولێر.

ڕەسول، عیزەدین مستەفا، ١٩٧٠، ئەدەبی فۆلکلۆری کوردی، چاپخانەى دارلجاحز، بەغداد.

سەجادی، عەلائەدین، ٢٠١٥، ڕشتەى مرواری، چاپخانەى پەنجەرە، (دەورەى هەشت بەرگی)

شڵماشی، محەمەد، ٢٠٠٠، خەرمان لۆغە، سوید.

کەریم، تۆفیق، ٢٠١٦، کاریگەری ئیسلام لەسەر کلتوری کورد(ئەدەبی گاڵتەوگەپ)، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی هزری و ڕۆشنبیریی خاڵ، چاپی یەكەم .

زمانی فارسی:

اتابکی، پرویز، (سال؟)، کلیات عبید زاکانی، انتشار کتابفروشی زوار، تهران- شاه اباد.

اسکولز، رابرت١٣٨٣، درامدی بر ساختارگرایی در ادبیات، ت. فرزانە طاهری، موسسە انتشارات نگاه، چاپ دوم.

اشتیانی، عباس اقبال ١٣٨٤، کلیات عبید زاکانی، موسسە چاپ و انتشارات پیک فرهنگ، چاپ دوم.

اصلانی، محمد رضا، ١٣٨٥ فرهنگ واژگان و اصطلاحات طنز، انتشارات کاروان، چاپ اول.

امیدسالار، محمود،١٣٦٦، ملاحظاتی درباره لطائف عبید زاکانی در رساله زاکانی، ایران نامە، شمارە ٢٢.

پلارد، ارتور طنز، ١٣٨٦، ت.سعید سعیدپور، نشر مرکز، چاپ چهارم.

داد، سیما 1385، فرهنگ اصطلاحات ادبى، چاپ سوم ، انتشارات مروارید، تهران.

سبزیات پور، وحید: ١٣٩٢، حدیث دارابی، سرچشمە حکایات عبید زاکانی در رسالە زاکانی، فصلنامە اجبیات داستانی، دانشکە ادبیات علوم انسانی دانشگاه رازی کرمانشاه، سال اول، شمارە ٣.

شریفی، محمد ١٣٩٦، فرهنگ ادبیات فارسی، فرهنگ نشر نو، تهران.

شمیسا، سرویس ١٣٨١، شاهدبازی در ادبیات فارسی، انتشارات فیردوس، تهران.

شمیسا، سرویس١٣٩٤ ، انواع ادبی، چاپ چنجم، نشر میترا، بهار.

محجوب، محمد جعفر،1373 بررسی اثار عبید زاکانی(٢) ارزیابی لطایف عبید، ایران شناسی سال ششم، شماره 24.

میرصادیقی، جمال –میمنت میرصادقی ١٣٨٨، واژەنامە هنر داستان نویسی، کتاب مهنار، چاپ دوم.

زمانی عەرەبی:

فتحی، ابراهیم: 1986، معجم المصطلحات الأدبیة، التعاضدیة العالمیة للطباعە و النشر، التونس.

التنزيلات

منشور

2022-10-09

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

بونیادی گێڕانەوەی تەنزئامێزانە لە (ڕشتەى مرواری و ڕیسالەى دلگوشا) دا. (2022). مجلة جامعة التنمية البشرية, 8(4), 67-79. https://doi.org/10.21928/juhd.v8n4y2022.pp67-79