تابۆشكێنی له شیعره‌كانی (شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی)دا
DOI:
https://doi.org/10.21928/juhd.v11n1y2025.pp1-9الكلمات المفتاحية:
چه‌مك و زاراوه‌ی تابۆ، پێناسه‌ی تابۆ، چه‌شنه‌كانی تابۆ، جۆره‌كانی تابۆ، جۆرەكانی تابۆشكێنی لە شیعره‌كانی شێخ ڕەزای تاڵەبانیداالملخص
ئەم توێژینەوەیە بەناونیشانی (تابۆشكێنی له شیعره‌كانی شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی)دایه. هۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه زۆرێك له شیعره‌كانی ئه‌م شاعیره ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی سنوری شكاندنی تابۆوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تاكو ئێستا به توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی باسی ئه‌م بابه‌ته نه‌كراوه، بۆیه ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ئه‌م بابه‌ته به وردی بخه‌ینه‌ڕو.
تابۆ به‌شێكه له زمان، به‌ڵام ئه‌و به‌شه‌ی زمان دركاندنی قه‌ده‌غه‌یه. له هه‌مو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا چه‌ند بابه‌ت و كارێك هه‌ن، كه ناوهێنان و باسكردنیان، له هه‌ندێك كات و شوێندا، به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و ڕاشكاوانه، یان هه‌ر ده‌ربڕینێك كه په‌یوه‌ندی پێیانه‌وه هه‌بێت، له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌كه‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێت، زۆربه‌ی هۆكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌كردن و ڕێگه‌پێنه‌دانی زاراوه و ده‌ربڕینه‌كان په‌یوه‌ندییان به ياساى كۆمه‌ڵايه‌تى و كولتوور هه‌یه، چونكه له‌گه‌ڵ دابونه‌ریت و كلتوری كۆمه‌ڵگه‌كه ناگونجێن.
ڕێبازی توێژینەوەكە وەسفی شیكارییە، كەرەستەی توێژینەوەكەش بریتییه له شیعره‌كانی (شێخ ڕه‌زا)، ئێمه به‌پێی ئه‌م ڕێبازه هه‌وڵمانداوه، به‌شێك له شیعره‌كانی ئه‌م شاعیره شیبكه‌ینه‌وه، تا جۆری تابۆیه‌كه دیاری بكه‌ین.
گرنگی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌وه‌دایه، كه هه‌ردو لایه‌نی (زمان و ئه‌ده‌ب) ی كوردی به‌یه‌كه‌وه به‌ستۆته‌وه.
گرنگترین ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، بریتییه له‌وه‌ی كه ئه‌م شاعیره له زۆرێك له شیعره‌كانی پابه‌ند نه‌بووه به دابونه‌ریت و كلتوری كوردییه‌وه و ئه‌و وشه و زاراوانه‌ی كه ناكرێت بگوترێن و تابۆن له زمانی كوردیدا، ئه‌و له‌نێو شیعره‌كانی زۆر بوێرانه و ڕاشكاوانه تابۆی زمانی كوردی شكاندووه و به‌كارهێناون.
المراجع
به زمانی كوردی:
ئه‌حمه‌د، سیروان سه‌مین (2021) تابۆ له په‌ندی پێشیناندا، گۆڤاری زانكۆی كه‌ركوك، به‌رگی (16)، ژماره (2)، (447 ـ 459).
حەسەن، فەرهاد عەزیز (2016) داشۆرین لەنێوان شێخ رەزا و ئیرەج میرزا،
Bingolunive rsitesi Yasayan Diller Enstitusu Dergisi Yil:2, Volume2:
خاڵ، شێخ محەمەدی و ئاشنا، ئومێد (2003) دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی، دەزگای ئاراس، هەولێر.
فه‌ره‌ج، شاخه‌وان جه‌لال (2011) تابۆ وه‌ك نمونه‌یه‌كی په‌یوه‌ندی نێوان زمان و كلتور، نامه‌ی دكتۆرا، زانكۆی سلێمانی.
فەلاح، شەریف (2014) شیعری شێخ ڕەزا تاڵەبانی لووتكەی هەڵچوونی
شەمس، هێمن عەبدولحەميد (2018) پەيوەندی و کارلێکی زمان و بير تابۆی سێکسی بەنمونە، گۆڤارى زانکۆ، بۆ زانستە مرۆڤايەتييەکان، ژمارە 3، کۆيە، 140.
عارف، زوبێر عه‌لی (٢٠١٢) ئيديه‌م له شێوه‌زاری ھه‌وراميدا، نامه‌ی ماسته‌ر، فاكه‌ڵتيی زانسته مرۆڤايه‌تييه‌كان، زانكۆی سێمانی.
كه‌سنه‌زانی، بوشرا (2021) شیعری كلاسیكی كوردی و تابۆوشكێنی، چاپخانه‌ی سه‌رده‌م، چاپی دووه‌م، سلێمانی.
موحسین، به‌هزاد (2008) كۆزمانه‌وانى، گۆڤاری ڕامان، ژماره (129)، هه‌ولێر، 116.
به زمانی ئینگلیزی:
Armstrong, Nigel (2005) Translation, Linguistics, Culture A French–English Handbook), British Library Cataloguing in Publication Data.
Allan, Keith and Burridge, Kate (2006) Forbidden words. Taboo and the censoring of language. Cambridge: Cambridge University Press.
Allan, Keith (2016) Taboo, Monash University, Australia.
Abdul-Majeed, Rufaidah Kamal (2016) Taboo Words Vs. Social Deixis: A sociolinguistic Analysis of La Justice or The Cock that Crew: A Play from the Theatre of Ridiculous, University of Baghdad - College of Education for Women - English Language Dept. vol. 27 (1).
Fershtman, Chaim, Gneezy, Uri, and Hoffman, Moshe (2011) Taboos and Identity: Considering the Unthinkable, American Economic Journal: Microeconomics 3: 139–164.
Habibovic, Asima (2010) Taboo Language Swedish teenagers’ understanding of and attitudes to English taboo language, English Department, Kristianstad University.
Ningjue, Zhou (2010) Taboo Language on the Internet, An Analysis of Gender Differences in Using Taboo Language, Kristianstad University, English Department, Elective course: Language and gender.
التنزيلات
منشور
إصدار
القسم
الرخصة
الحقوق الفكرية (c) 2025 Shaida Basim Abdulla, Shadan Shukr Sabir, Bazhdar Sleman Abdulmanaf

هذا العمل مرخص بموجب Creative Commons Attribution-NonCommercial-NoDerivatives 4.0 International License.
