گۆڕانی سیاسی لە دیدی (لیبراڵیزم)دا: تێڕوانینەوەکانی کارڵ پۆپەر وەک نمونە
DOI:
https://doi.org/10.21928/juhd.v7n2y2021.pp48-60الكلمات المفتاحية:
گۆڕانی سیاسی، لیبراڵیزمالملخص
(لیبراڵیزم) تەنها یەک تێڕوانینی لە بارەی گۆڕانی سیاسییەوە نییە، دەکرێت بوترێت (لیبراڵیزمی کلاسیک) جەخت لەسەر ئازادی تاک دەکاتەوەو دژی دەستێوەردانی دەوڵەتە لە کاروبارە تایبەتەکانی تاک، لەم ڕوانگەیەوە جوڵەی شۆڕشگێڕی لە دژی سیستمی ستەمکاری کە ئازادی تاکەکانی پێشێل دەکرد، بە پەسەند دەزانی. بەڵام (لیبراڵیزمی نوێ) سەرەڕای سەنتەربوونی بیرۆکەی (ئازادی)، جەخت لە خۆشگوزەرانی و باشترکردنی دۆخی ژیانی تاکەکان دەکاتەوە، تاوەکو باشتر بتوانن لە ئازادییەکان بەهرەمەند بن، لەم ڕوەوە لەگەڵ دەستێوەردانی سنورداری دەوڵەتە لە بازاڕدا بۆ ئەو مەبەستە، هەرچی دیدگای (نیۆلیبراڵیزم)ە گەڕانەوەیە بۆ تێزەسەرەکییەکانی (لیبراڵیزمی کلاسیک)، جەخت کردنەوە لەسەر ئازادییەکانی تاک و دەستوەرنەدانی دەوڵەت لە کاروبارەکانی تاک، لەگەڵ جیاوازی ئەوەی ئەمان لە بارەی گۆڕانەوە زیاتر مەیلێکی کۆنسێرڤاتانەیان هەیە.
(کارڵ پۆپەر) وەکو بیرمەندێکی هاوچەرخ و نوێنەری (لیبراڵیزمی نوێ)، لەگەڵ گۆڕانکاری پلەبەندییە لە کۆمەڵگاو میکانیزمی شۆڕشگێڕی رەتدەکاتەوەو پێی وایە کۆمەڵگە هەنگاو بە هەنگاو گەشە دەکات و میکانیزمی توندوتیژی و شۆڕشگێڕانە هەڕەشەیە بۆ ئازادی تاکەکان و دەبێتە هۆی دروستبوونی ستەمکاری و لە ناوبردنی ئازادییەکان.
التنزيلات
منشور
إصدار
القسم
الرخصة
الحقوق الفكرية (c) 2021 کنعان حمەغریب عبداللە، ئاریان رشید شریف

هذا العمل مرخص بموجب Creative Commons Attribution-NonCommercial-NoDerivatives 4.0 International License.
