كۆدگۆڕینەوە و كۆد _تێكەڵكردن

المؤلفون

  • Shakhawan Jalal Faraj بەشى كوردى, كۆلێژى زمان, زانكۆى سلێمانى, سلێمانی, هەرێمی کوردستان, عێراق
  • Hiwa Mawlood Abdulla مامۆستا لە پەروەردەى دەرەبەندیخان

DOI:

https://doi.org/10.21928/juhd.v4n4y2018.pp86-97

الكلمات المفتاحية:

كۆد، كۆد گۆرِینەوە، كۆد تێكەڵكردن، ئاوێتەبوونى كۆد

الملخص

ئەم لێكۆڵینەوەیە، كە بە ناونیشانى (كۆد گۆرِینەوە و كۆد- تێكەڵكردن)ە و تێیدا شیكردنەوە بۆ گۆرِینەوە و تێكەڵكردنى كۆد كراوە، هەروەها تێیدا تیۆرەكان و هۆكارى رِودانیان و ئاستە زمانەوانییە جیاوازییەكانیان بە نموونەى ئاخاوتنى رِۆژانەى قسەپێكەرانى زمانى كوردى رِونكراونەتەوە. لەم رِوانگەیەوە و بەمەبەستى چەسپاندنى رِێبازى توێژینەوەى لێكۆڵینەوەكە، لێكۆڵینەوەكە بە سە ر سێ‌ بەشدا دابەشكراوە، كە بریتین لە:

بەشى یەكەم بۆ (پاڵنەر و هۆكارەكانى كۆدگۆرِینەوە و كۆد_تێكەڵكردن) تەرخانكراوە، كە تێیدا هۆكار و پاڵنەرە زمانەوانى و نازمانەوانییەكانى رِودانى ئەم دیاردەیە شیكراوەنەتەوە. بەشى دووەمیش بۆ (كۆدگۆرِینەوە) تەرخانكراوە، كە تێیدا جۆرەكانى كۆدگۆرِینەوە و پێكهاتە زمانییەكانى ئەم كۆدگۆرِینەوەیە خراوەتەرِوو. هەرچى بەشى سێیەمیشە بۆ (كۆد_تێكەڵكردن) تەرخانكراوە، كە تێیدا رِوانین و رِێبازەكانى كۆد_تێكەڵكردن نوێنراوە، هەروەك چۆن شێواز و پێكهاتە زمانییەكانى كۆد_تێكەڵكردن شیكراونەتەوە. لە كۆتایى لێكۆڵینەوەكەشدا گرنگترین ئەو ئەنجامانەى بەدەستهاتوون خراونەتەرِوو.

 

منشور

2018-12-10

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

كۆدگۆڕینەوە و كۆد _تێكەڵكردن. (2018). مجلة جامعة التنمية البشرية, 4(4), 86-97. https://doi.org/10.21928/juhd.v4n4y2018.pp86-97

الأعمال الأكثر قراءة لنفس المؤلف/المؤلفين