دابەشبوونى کوردستان و کاریگەریی لەسەر ستراتیجى ناسیۆنالیزمى کوردیی (1916-1939)
DOI:
https://doi.org/10.21928/juhd.v2n1y2016.pp431-455Abstract
پێدەچێت دابەشبوونى کوردستانء ململانێى هێزە هەرێمىء نێودەوڵەتییەکانى ناوچەکە قەدەرێکى پێکەوە گرێدراو بێت، کەتاهەنووکە هیچ سوودو لێکەوتەیەکى ئەرێنى بۆ کوردو کوردستان نەبووە، لەبەرئەوە کاتێک بەمێژووى کورددا دەچینەوە سەرەتاکانى ناوهێنانى ئەم نەتەوەیە هاوپێچى کردە سەربازییەکانى هێزە ئێرانىء بیزەنتىء یۆنانییەکانە، لەبەرئەوە باشترین سەرچاوە بۆ ناسینى مێژووى کورد بەناچاریی یاداشتى جەنگاوەرو ئەو بەردە داتاشراوانەیە کەهێماى سەرکەوتنء بردنەوەى هێزەکانەو لەناوچەکەدا جێیانهێشتووە.
لەمێژووى نوێء هاوچەرخیشدا هەمان فاکتەر ڕۆڵى بینیووەو لەنێوان دوو لایەنى سەرەکى عوسمانى- ئیرانىء کێشەکانیان لەسەر دیاریکردنى سنوورو سەپاندنى قەڵەمڕەوى خۆیان هەمیشە کوردستان بابەتى کارلەسەرکراو بووە، لەساڵانى جەنگی یەکەمیشدا ململانێء چاوچنۆکیى هێزە گەورەکانى دونیای ئەوکاتیشی هاتەسەر.
ئەم هەوڵانە کە ڕیشەیەکى مێژووییان هەیە تا بەستنى پەیمانى سایکس پیکۆء بەتەواوى دابەشکردنى کوردستان بەکۆمەڵێک هێڵى دەستکرد، توانرا کوردستان دابەشبکرێتء پارچە پارچە بە چەند دەوڵەتێکى دیکەوە لێکنرا، ئەوەى گرنگە لەگەلڕ ئەم دابەشکردنەى کوردستان کەنزیکە بگاتە سەدەیەکى تەواو، تاهەنووکە ئەم وڵاتانەو ناوچەکە ئارامیء ئاسایشى سیاسیء سەربازیی بەخۆیەوە نەبینیووە.
ئەگەرچی لەنێو ئەدەبیاتى کوردیدا ئەو دابەشبوونە تائیستەش وەک کۆمەڵێک سنورى دەستکرد ئاماژەیان پێدەکرێت، بەڵام کاتێک بەکارکردو شوێنەوارەکانى ئەم دابەشبوونەدا دەچینەوە، دەبینین کە ڕۆژبەڕۆژ ئەم سنورە دەستکردانە لەسنورى جوگرافییەوە دەبنە سنوریی کۆمەڵایەتىء سیاسیء ئابوورییء نەتەوەیی، کەمەترسی دروستبوونى چەند نەتەوەیەکى کوردی هێناوەتە ئاراوەو چەندان کێشەی بۆ بزاوتى ناسیۆنالیستى کورد دروستکردووە.
بەمەبەستى ڕوونکردنەوەى ئەم لایانانەو تیشکخستنەسەر دەرهاویشتەکانى دابەشبوونى کوردستان، بەمیتۆدێکى مێژوویی شیکاریی، هەوڵمانداوە لەم توێژینەوەیەداو لەدوو توێی دووباسی سەرەکیداو لەچەند تەوەرەیەکدا، قسە لەگرنگترین پەیماننامەو هەوڵە دابەشکارییەکانى کوردستان بکەین لەهەردوو قۆناغی نوێء هاوچەرخى کورددا، پاشان کاریگەرییەکانى ئەم دابەشبوونە بەپێی تیۆرە نوێیەکانى ناسیۆنالیزمء ئەو لەمپەرو بەربەستانەى لەبەردەم ناسیۆنالیزمى کوردیدا دروستیکردووەو لێکەوتە نەتەوەییء ئابوورییء کۆمەڵایەتیەکانیمان ڕوونکردۆتەوە.
References
1) ئەحمەد حەمەد ئەمینء دڵشاد مەحموود عەبدولڕەحمان: کاریگەرى پەیماننامەى زەهاو 1639 لەسەر کوردستان (توێژینەوەیەکى مێژووییە)، چاپخانەى ڕۆژهەڵات، هەولێر، 2011.
2) جەلیلى جەلیل: کوردەکانى ئیمپراتۆریەتى عوسمانى، و: لەڕوسییەوە: د. کاوس قەفتان، بەغداد، 1987.
3) ڕۆبەرت ئۆڵسن: ڕاپەڕینی شێخ سەعیدی پیران، و: ئەبوبەکر خۆشناو، دەزگای چاپء پەخشی سەردەم، سلێمانی، چاپی دووەم، 1999.
4) ێاڵح محمد امین: کوردو عەجەم (مێژووی سیاسی کوردەکانی ئێران)، لندن، چاپی یەکەم، 1992.
5) عەبدولڕەحمان قاسملو: کوردستانء کورد، و: عەبدوڵڵا حەسەن زادە، لەبڵاوکراوەکانی بنکەی پێشەوا، 1973.
6) عەلی سەیدۆگۆرانی: لە "عەممان"ەوە بۆ "ئامێدی" گەشتێک بەکوردستانی باشوردا، و: تاڵیب بەرزنجی، دەزگای چاپء پەخشی سەردەم، سلێمانی 2000.
7) عەلی سدیق: کێشەى زمانى ستانداردی کوردیی –ڕێپۆرتاژو دیالۆگ لەگەلڕ ڕۆشنبیرانى کورد، بەڕێوەبەرێتى چاپء بڵاوکردنەوەى سلێمانى، سلێمانى، 2011.
8) فاچل حسین: کێشەى ویلایەتى موسلڕ، ء: محەمەد شاکەلى، سلێمانى، 1999.
9) کەندالڕء قاسملوو ئەوانى تر: گەلێکی پەژموردەو نیشتمانی پەرت (کوردستانء کورد)، و: م. گۆمەیی، سوید، 1998.
10) کریس کۆچێرا: کورد لەسەدەى (20- 19)دا، وەرگێڕانى محمد ریانى، چ2، رێبەندانى 1369.
11) م. س. لازاریڤ: کێشەی کورد(1896-1917)، و: د. کاوس قەفتان، بەشی دووەم، بەغداد، 1989.
12) مارتن ڤان بڕۆینسن: کوردو بنیاتنانى ئوممەت، وەرگێڕانى بۆ عەرەبی: فالح عەبدولجەبار، وەرگێڕانى بۆ کوردی: محەمەدى مشیر، دەزگاى توێژینەوەو بڵاوکردنەوەى موکریان، چاپخانەى خانى – دهۆک، 2007.
13) مارف عومەر گولڕ: کێشەى کەسایەتى یاسایى نێو نەتەوەیى گەلى کورد، سلێمانى، 1999.
14) مەحمودی مەلا عیززەت: دیپلۆماسێتی بزوتنەوەی کوردایەتی، چاپەمەنی ڕاپەڕین، سلێمانی، 1973.
15) محەمەد ڕەسولڕ هاوار: شێخ مەحمودی قارەمان ودەوڵەتەکەی لەخواروی کوردستان، بەرگی دووەم، لەندەن، 1991.
16) محەمەد ئەمین زەکى: مێژووى کوردء کوردستان، بەغداد، 1931.
17) مینۆرسکى: کورد –تێبینىء وردبوونەوە، د.مارف خەزنەدار لەڕووسى یەوە کردوویەتى بەعەرەبی، حمە سعید حمە کریم کردوویەتى بەکوردی، بەڕێوەبەرێتى چاپخانەى زانکۆى سەلاحەددین، هەولێر، 1983.
18) هاوار (؟): هەڵوێستى بەریتانیا لەمەڕ ڕووداوەکانى کوردستانء دەورى کۆمەڵەى گەلان لەساڵانى بیستدا، و: عەبدوڵڵا زەنگەنە، گۆڤارى ڕامان، ژمارە (45)، ساڵى چوارەم، ئادارى 2000.
19) هیوا عەزیز سەعید: خۆیبوون- هیوا- ژ.ک لێکۆڵینەوەیەکى بەراوردکاریی لەمێژوو و ستراتیژو کاری نەتەوەییان، لەبڵاوکراوەکانى مەکتەبی بیرو هوشیاریی (ى ن ک)، سلێمانى، 2006.
20) هیوا عەزیز سەعید: ناسیۆنالیزمى کوردى (1880-1939)، لەبڵاوکراوەکانى مەکتەبی بیرو هوشیاریی (ى ن ک)، سلێمانى، 2003.
21) وەلید حەمدى: کوردء کوردستان لەبەڵگەنامەکانى بەریتانیادا، و: محەمەد نورى توفیق، چ2، سلێمانى، 1999.
دووەم-سەرچاوە بەزمانى عەرەبی:
22) ابراهیم خلیل واَخرون: ترکیا المعاێرە، جامعە الموێل، 1987.
23) ڕحمد رچا خچری وڕێغر قائدان وستار آینه پور: دور إمارە ڕردلان فی الێراع الێفوی العپمانی، مجلە العلوم الانسانیە الدولیە، 2012|1433 هـ.ق، العدد 19 (2).
24) ڕحمد عپمان ڕبوبکر: نێوێ پلاپ رسائل للشیخ عبیدالله النهری، مجلە (شمس کردستان)، العدد (69)، نیسان1985.
25) ڕحمد عپمان ڕبوبکر: کردستان فی عهد السلام، الحلقە 2، مجلە (الپقافە)، العدد التاسع، ڕیلول 1979.
26) ڕحمد عپمان: کردستان فی عهد السلام، القسم 16، مجلە (الپقافە)، العدد (7)، تموز 1981.
27) ڕحمد عپمان: کردستان فی عهد السلام، الاقسام (20 و21 و22)، مجلە (الپقافە)، الاعداد (2 و3 و4 و5 و8 و9)، 1982.
28) ڕحمد عپمان: کردستان فی وپائق لجنە کیغ- کراین، مجلە (شمس کردستان)، العدد (7)، 1972.
29) باسم حمزە عباس: ایران فی عهد الشاه گهماسب الڕول 1524 – 1576، مجلە الخلیج العربی المجلد (40)، العدد (1-2) لسنە 2012.
30) بندکت ڕندرسن: الجماعات المتخیلە، ترجمە: محمد الشرقاوی، المجلس الاعلى للپقافە، بدون مکان، 1999.
31) جلیلی جلیل واخرون:الحرکە الکردیە فی العێر الحدیپ، ت: عبدی حاجی، دار الرازی للگباعە، بیروت، 1992.
32) حامد محمود عیسى علی: المشکلە الکردیە فی الشرق الاوسگ، جامعە قناە سویس، 1992.
33) زنار سلوبى: فی سبیل کردستان (مژکرات)، ت: ر.علی، گ1، بیروت، 1987.
34) سروه اسعد ێابر: کردستان من بدایە الحرب العالمیە الاولى الى نهایە المشکلە الموێل، اگروحە ماجستیر مقدمە الى کلیە الاداب –جامعە ێلاح الدین، اربیل، 1999.
35) سعدی عپمان هروتی: کردستان والامبراگوریە العپمانیە – دراسە فی تگور سیاسە الهیمنە العپمانیە فی کوردستان 1514 – 1851، مۆسسە موکریانی للبحوپ والنشر، اربیل، 2008.
36) ێلاح الدین محمد سعدالله: کردستان والحرکە الوگنیە الکردیە، بغداد، 1959.
37) عبدالوهاب القیسی و اخرون: تڕریخ العالم الحدیپ (1914 ـ 1845)، جامعە الموێل، 1983.
38) عپمان علی: العامل الکردی فی قچیە ویلایە الموێل، مجلە (ئاڵاى ئیسلام)، السنە (13)، العدد (1)، ڕژار 1999.
39) عزیز الحاج: القچیە الکردیە فی العشرینات، گ2، بغداد، 1985.
40) عقیل سعید محفوڤ: الڕکراد واللغە والسیاسە: دراسە فی البنى اللغویە وسیاسات الهویە، المرکز العربی للڕبحاپ ودراسە السیاسات، بیروت، ڕیلول/سبتمبر 2013.
41) کامیران عبدالێمد احمد الدوسکی: کردستان فی العهد العپمانی فی النێف الاول من القرن التاسع عشر، دار العربیە للموسوعات، بیروت – لبنان، 2006.
42) کمال مڤهر ڕحمد: دراسات فی تڕریخ ایران الحدیپ والمعاێر، بغداد، 1985.
43) کمال مڤهر ڕحمد: کردستان فی سنوات الحرب العلمیە الڕولى، ت:محمد ملا کریم، بغداد، 1984.
44) م. ڕ. حسرتیان: کردستان ترکیا بین الحربین، ت: د. سعدالدین ملاو بافی نازی، رابگە کاوا، بیروت، 1987.
45) مجموعە من الباحپین: القومیە مرچ العێر ڕم خلاێه، ڕعده للنشر: فالح عبدالجبار، دار الساقی، بیروت-لبنان،1995.
46) ن.ڕ. خالفین: الێراع على کردستان (المسالە الکردیە فی العلاقات الدولیە خلال القرن التاسع عشر)، ت: د. ڕحمد عپمان ڕبوبکر، بغداد، 1969.
47) ولیم ایغلتن: جمهوریە مهاباد (جمهوریە 1946 الکردیە)، ت: جرجیس فتح الله، گ2، ڕربیل، 1999.
سێیەم-سەرچاوە بەزمانى فارسی:
48) ابوالفچل عابدینی: قراردادهاى ێلح ایرانء عپمانى وکاهش تنش هاى مژهبی بین دو کشور در عێر ێفویء افشاری، تاریخ ایران: شمارە 5/60، بهار 1388، ربیع 2009.
49) اسماعیل منێوری لاریجانی: بررسی سوابق مناقشات مرزی ایران و عراق (1)، جمعە، 6 شهریور 1394، https://www.rasekhoon.net
50) قاسمعلی کرمی هرستانی: تاریخچەو روابگ وسوابق مناقشات ایران و عراق ( از تشکیل دولت ێفویان تا قرارداد مرزی 1975)، نسخە مخێوێ انتشار در سایت حماسە ژوالفقاریە. (www.zolfaghariyeh.com)
51) محمد گناىء ارتان گوکمن: نامەْ قویوچى مراد پاشا بە شاە ایران، مترجمان: اسرى دوغانء مهری اریانفور، پیام بهارستان، د2، ێ3، ش12، تابستان 1395
52) مسعود بختیاری: تاریخ جنگ تحمیلی عراق علیه ایران، دانشنامە بزرگ فارسی 1383، وزارت علوم تحقیقاتء فناوری، گزیدە مقالات کلان.
چوارەم-سەرچاوە بەزمانى ئینگلیزى:
53-Ernest Gellner: Nations And Nationalism، Blackwell publishers، 1983.
54-International Boundary Study، No. 164 – July 13، 1978 Iran – Iraq Boundary (Country Codes: IR-IZ)، The Geographer office of Geographer Bureau of Intelligence and Research.